بەرەو ئاسۆیەكی روون،كوردستانێكی سەقامگیر،پێشكەوتوو وبەهێزتر ..
September 26, 2019
وتار و بیروڕا
قوتابخانەی كوردایەتیی بە رێبەرایەتی بارزانیی ،چەند دەیەی رابردوو، مێژووییەكی پر شانازیی ،بە تۆمارٍكردنی دەیان داستانی پر سەروەری، بڕینی چەندین هەوراز و نشێو ، دەیان پیلانگێری ئیقلیمی ، نێودەوڵەتیی ، ناخۆیی، بەخشینی دەیان هەزار شەهید و خۆراگریی بێ وێنە توانراوە بە نەیاران و داگیركەران بڵێت كە مەحاڵە دەستبەرداری بەدیهێنانی مافەرەواكانمان بین . پارتی دیموكراتی كوردستان بەكردەوە سەڵماندوێتی كە لە سەخت ترین قۆناغەكاندا پشت و پەنای دۆزی رەوایی نەتەوەییی بووە و وەك چیاییەكی پۆڵایین لە بەرامبەر دوژمنان و داگیركەران وەستاوەتەوە ، ئەمەش دەرچوونە لە چوار چێوەی حزبێك ، بەڵكو وەك بزاڤێكی نەتەتەوەیی گشتگیر تێكۆشاوە و قوربانیی بەخشیووە بۆ گەیاندنی كورد بە كەنارٍی دڵنییایی . گەلی كورد بە درێژاییی خەباتی سەدەی رابردوو بە هۆی پێداگری لە سەر گەرٍاندنەوەی مافە زەوتكراوەكانی هەمیشە لەلایەن داگیركەرانی كوردستانەوە كراوەتە ئامانج و هەوڵی تواندنەوەی و سرٍینەوەی دراوە ،ئەمەو جگە لە دەیان پیلانگێری ترسناك و خیانەتكاری. لەگەڵ هەموو ئەو تاوانكاری دوژمنان و ناحەزانی گەلی كورد تا بە ئەمرٍۆ یەكریزی نەتەوەیی دروست نەبووە بۆ ئەوەی وانەیەك لە مێژوو وەربگرین ، بەدڵنییاییەوە سەركەوتنی گەورە لە یەكریزی و تەبایی نێو ماڵی كوردە . پێوستە گشت هێزولایەكان پێداچوونەوەیەكی جیدی و خێرا بە خۆیان دا بكەنەوە چونكە ئەو ھەڵومەرجەی لە ناوچەکە بە گشتی لە عێراق و ھەرێمی کورستان بە تایبەتی گوزەر دەکات لەوه زۆر ھەستیارتر و ناسکترە کە ئێمەی ھاوولاتیانی ئاسایی کۆمەڵگا لێی تێدەگەین خوێندنەوەمان بۆی ھەیە، ئەوەی زیاتر بەو باردۆخە ئاشنانایە و ھەستی پێدەکەن سەرکردە و سیاسەکانمان.ئەوەی لەو قوناغەدا کە پێویستە بۆ گەڵ و میللەت ئەنجامی بدەن نەک ئەنجامیان داوە بەڵکو بە زیادەوەش ئەنجامیانداوە رووبەرووی ئەو ھەموو نەھامەتی و نەخۆشیانە بۆنەتەوە کە بە سەر کوردستاندا ھاتوون، توانیویانە زۆر بە باشی خۆیان لە گەڵ بارەدۆخەکە بگونجێنن و ئەو بوارە بۆ دۆژمنانی کوردستان نەرەخسێنن کە وابیربکەنەوە گەڵ و میللەت لەپشتی سەرکردە و سیاسەکانەوە نینە، بەڵکو بۆنە بە پشت و پەنایەکی زۆر بەھێز بۆ سەرکردەکانیان بۆ ئەوەی رووبەرووی ھەر ئەگەرێکی نەخوازراو ببنەوە لە ھەر کات و شوێنێک بێت.ئەوەی ئێستای گرنگ و پێویستە بۆ کوردستان ئەوەیە کە سەرکردەکانمان ئەرکیان لە میللەت قورسترە چونکە ئەوانن چاوو و گوێی و هەستی ئەو میللەتەن، ھەر ئەوانیشن بەرپرسن لە ھەر کۆسپ و تەگەریەک کە ئەو میللەتە توشی ببێت، بۆیە دەبێت سەرەرای ھەبوونی جیاوازی سیاسی و ئاینی بۆ ئەمڕۆی کوردستان گیانی تەبایی و برایەتی و یەک دەستی رەچاوو بکەن. رووداوەكانی ئەم دواییەی كوردستان، هەرێمەكەمانی بەرەو روەشێكی نالەبار برد، كە بەشێكی زۆری خاكەكەمان لەدەستدا، دڵ و دەروونی هاونیشتمانیانیش لەئێستادا لەوپەڕی خراپیدایەو نائومێدی باڵی بەسەر كۆمەڵانی خەڵكدا كێشاوە، جینۆساید و ئاوارەبوونی هەزاران خانەوادەو سوتاندن و تەقاندنەوەی ژێرخانەكانی ژیانیان لەلایەن داگیركەرانەوە، بەشێكە لەو مەئساتەی كە لەئێستادا گەلەكەمان تووشی هاتووە.پێوستە بە یەك گوتاری و یەكدەەنگی روبەڕووی رژێمێكی فاشڵی وەك بەغدا و هەڕەشەكان ببینەوە، كەچی خەریكە بەدەستی خۆمان كوردستان دابەش دەكەین، ئەوەش ئەو نیازە گڵاوەیە كە چەندین ساڵە نەیارانمان پیلان لە دوای پیلان دەگێڕن بۆئەوەی بیهێننە دی. وا خەریكە دەنگی دەهۆڵەكانی دوبەرەكی بەرز دەبنەوەو بانگەشەی تێكدانی یەكڕیزی دەگاتە گوێمان، ئەمانە تەنها قسە نین بەڵكو راستین و خەریكە رودەدەن. گەلی كوردستان ئەمڕو لە هەر كاتێكی دیكە زیاتر پێویستی بە یەكڕیزی و یەكدەنگی هەیە،چونكە دەبینن كە چەند ئێمە نا تەبا بین ئەوا دوژمنان زیاتر سوودمەند دەبن و مافەكانمان پاشگوێ دەخەن .بەهێزی بوونی پارتی بەهێزبوونی كوردستانە و لەچوار ساڵی دادێ گۆرانكاری روو دەات و دەبێ بەهێزەوە رووبەرووی ئەو پێشهاتانە ببینەوە و لە پێناو بەدەسهێنانی سەركەوت و دەستكەوتی بەهێز. بۆ ئەوەی کوردستان لەو ھاوکێشە سیاسیەدا سەرکەوێت و بگات بە ئامانج و ئاواتەی خەبات بۆ گەلەکەمان قۆربانی بۆ داوە، ئەویش مافەزەوتكراوەكان و لەهەمووشیان ستراتیژی تر بەدەستهێنانی سەربەخۆی کوردستانە.پارتی، بە رێبەرایەتیی بارزانیی نەمر، ئامانجی سەربەخۆیی کوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان بووە، واتا لە بنەڕەتدا هەر بۆ ئەو ئامانجە دامەزراوە و خەباتیشی لەو پێناوەدا بووە؛ شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵانی پێشکەوتنخواز وەک دوو مەزنترین و کاریگەرترین شۆڕشی حەقخوازانەی گەلی کوردستان، ئەو ئامانج و پێناوەی پارتی روونتر و جەختتر دەکاتەوە. پارتی، حزبی بارزانیی نهمره؛ ئهو بارزانییهی ههموو ژیان و تهمهنی خۆی بۆ بهریگریكردن و مانهوهی نهتهوهكهی به زیندوویی و گهیاندنی به ئازادی و سهربهخۆیی تهرخانكرد و، لهو پێناوهشدا به دهیان داستان و سهروهریی موعجیزهئاسای تۆماركرد؛ ئهمڕۆش سهرۆك بارزانی له ژێر رۆشنایی فهلسهفهی بارزانیی نهمر و لهسهر ئهو رێبازه پیرۆزه، درێژه بهو كاروانه دهدات.یهكێك له سەرکەوتنهكانی تری پارتی و بەرەوپێشچوونی، ئەوەیە کە حزبێکی واقیعبینە؛ واتا پارتی حزبێکی پراکتیکییە و واقیعبینانە مامەڵە لەگەڵ قۆناخ و رووداو و گۆڕانکارییەکاندا دەکات، نەک بە درووشمی خهیاڵی و باق و بریق و فریودەرانە. دوێنێ پارتی بەپێی قۆناخ و هەلومەرجەکە، درووشمی دیموکراتی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستانی بەرزکردبووەوە، ئەمڕۆش فیدڕاڵی و کۆنفیدڕاڵی و دواتریش سەربەخۆیی. هەربۆیە دەبینین کە لەسایەی ئەو خەبات وهەنگاوە ژیرانەیەی پارتی، دۆزی رەوای گەلەکەمان بە ئاراستەیەکی پۆزەتیڤ چووەتە پێشێ و، وێڕای چەندین پێشکەوتنی گرنگ و ستراتیژی لە بواری سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری و ئاوەدانی، ئەوەبوو بە سەرکردایەتی پارتی و بە رێبەرایەتیی سەرۆک بارزانی، کورد هەنگاوێکی گەورە و پیرۆز و مێژوویی هەڵگرت کە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بوو؛ ئەوەی زیاتریش ئەو پڕۆسە مێژوویی و چارەنووسسازەی گرنگتر و بایەخدارتر کرد، ئەنجامدانی ریفراندۆم بوو لە کەرکووکی دڵی کوردستان وتەواوی ناوچە دابڕێندراوەکانی دیکەی کوردستان و، سەرکەوتنی دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز و دڵخۆشکەرانە بەتایبەت لەم ناوچانەدا. ئەمەش نیشانە و بەڵگەی زیندووی ئامانجی راستگۆیانەی پارتییە و سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە پارتی نوێنەرایەتی راستەقینەی خەڵکی کوردستان دەکات بۆ بەدیهێنانی هەموو ئاوات و ئامانجە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی کوردستان.