هزوبیری بەدەسهێنانی مافی سەربەخۆیی لە نێو خوێن و ناخی هەر كوردستانییەك چەسپاوە ..

هزوبیری  بەدەسهێنانی مافی سەربەخۆیی لە نێو خوێن و ناخی هەر كوردستانییەك چەسپاوە  ..

قوتابخایەك لە پێناو رزگاریخوازی و ئازادیی گەلێكی مافە زەوتكراوە و خاك داگیركراوە دامەزراوە و بۆیە پارتی، كورد ئاوێتەی یەكتر و لە یەكتر جیاناكرێنەوە .پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە حزبێک بووە جێی متمانەی کوردستانیان بووە بەحکومی ئەوەی کە پارتی داکۆکی کاری سەرسەختی مافەکانی کوردستانیان و پارێزەری ڕاستەقینەی خەڵک و خاکی کوردستانە.لەڕابردوو تا بە ئەمرٍۆ دوژمنانی پارتی بەجۆرەها شێواز هەوڵیان داوە کە پارتی لاوازبکەن و لەسەنگ و قوڕسایی پارتی کەم بکەنەوە،چونکە چاک دەزانن گەرپارتی لاوازبێت ئەوا کوردستانیش لاوازدەبێت و هێزێک نیە هاوشێوەی پارتی بەرگریکاری سەرسەخت بێت لەداواکردنی مافەکانی کوردستانیان،هەربۆیە شەچاوی دوژمنان لەسەرپارتی یە و ڕێگرە لەبەردەم جێ بەجێ کردنی پیلانی دوژمنان لەبەرامبەری کوردستان.بۆیە پارتی حزبێکە مێژوو دروستی کردوە زەرورەتێک دروستی کردووە کە هەمیشە پێشەنگ بووە لەخەباتکردن لەپێناو بەدیهێنانی خەونی چەندساڵەی میللەتەکەمان کەسەربەخۆیی کوردستانە و بەئاشکرا و بێ هیچ شکو گومانێک خەباتی پارتی لەو پێناوە بووە.پارتی دیموکراتی کوردستان ھەر لەسەرەتاوە باوەڕی تەواوی بە مافی چارەی خۆنوسینی نەتەوەکان و سەربەخۆیی نەتەوەی کورد ھەبووە و کاری بۆ کردوە،چەندین وڵاتی دونیا ئەزموونی سەخت و ئازار بە چاوی خۆیان بینی، بۆ دامەزراندنی سیستەمی وڵات بو خۆیان، هەروەها ئەم وڵاتانە رووبەڕووی زۆر لە ئاستەنگی گەورە بوونەوە كە نەیانتوانی خەون و ئارمانجەكانیان جێبەجێ بكەن، هەرچەندە بەردەوامبوون لە خەباتی خۆیان بە دەیان ساڵ بۆ گەیشتن بە خەونی دامەزراندنی دەوڵەت و جێبەجێكرنی دیموكراسی، بەڵام تووشی شكستێكی گەورە بوونەوە كە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دیموكراسییەت بەربەستبوو بەرامبەر ئارمانجەكانی ئەوان، چونكە دیموكراسییەت ماف و حەزی هەموو نەتەوەكان و ئایینەكان جێبەجێدەكات، بەڵام بەداخەوە ئەو وڵاتانە دەرنەچوون لەو تاقیكردنەوەیە. ل ئەمرۆ ئەگەر کوردستان بە ناچار گەراوەتەوە سنوورەکانی ساڵی 2014 لە رووی سیاسی و فۆرموولەکردنی ویستی خۆیدا سەدساڵی دیکە بەرەو پێش چووە. پێڤاژۆیەکی وا تەنانەت بە داگیرکردنی هەموو کوردستانیش ناتوانرێت لە نێو ببردرێت، چونکە کۆمەڵگای جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکانیش درەنگ یا زوو دەبێ وەڵامی ئەو داخوازیەی خەڵکی کوردستان لە مەڕ پابەندبوون بە یاساکانی ناونەتەوەیی بداتەوە. لە دوای شەڕی دووەمی جیهانی و رووخانی یەکیەتی سۆڤیەت و پێکهاتنی وڵاتانی سەربەخۆ لە ئورووپا، ئاشتی و سەقامگیری و پێشکەوتن رووی لەو وڵاتانە کردووە. هەرچەند چەندین ناوچەی دیکەی ناو یەکیەتی ئورووپا خوازیاری سەربەخۆیی لە گەڵ بەرهەڵستی یەکیەتی ئورووپا بۆ پاراستنی زیاد نەبوونی "ژمارە دەوڵەتەکانی" ئەندامی یەکیەتی ئورووپا بەرەوروویە، بەڵام دەسەڵاتدارانی عێراق هەروەک لە دستووری ئەو وڵاتەدا هاتووە، دەبێ دەرس لە رابردوو وەرگرن و بۆ داهاتوو بیر بکەنەوە. لەو رووەوەدرەنگ یا زوو پرسی سەربەخۆیی کوردستان و دانپێنانی نشتیمانی تازە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا دەکەوێتە سەر مێزی گفتگۆ و ناوچە کێشە لەسەرەکانیش دەبنە مژاری دانوستانی نێوان لایەنەکان.ێرەدا ئەگەر بەراورد بكەین بە هەوڵەكانی میللەتی كورد و سەركردایەتی كوردستان، ئەو هەوڵانە كە دەگەڕێنەوە بۆ چەندین ساڵی پێشووتر لە سەرەتای دەستپێكردنی شۆڕشی كوردی بە رابەرایەتی بارزانی نەمر بۆ جێبەجێكردنی سیستەمی دیموكراسی، بەڵام رژێمەكانی دیكتاتۆری یەك لە دوای یەك گوێیان بە داواكانی بارزانی نەدا كە دیموكراسیەت ببێتە هێمای ئاشتییەكی راستەقینە، لەرێیەوە میللەتی كورد و هەموو نەتەوە و ئایینەكان بگەنە مافەكانی خۆیان و شادبن بە وڵاتەك و خاكێك و نیشتیمانێك كە هەموو پێكهاتەكانی لەژێر چەتری ئەو دیموكراسییەتە بژین و سەر بڵندبن. بەڵام ئەمرۆ میللەت و سەركردەكانی كوردستان رووبەڕووی تاقیكردنەوەیەكی گرنگ بوونەتەوە، تاقیكردنەوەیەكە تەواوكەری تاقیكردنەوەكانی پێشووترە لە بابەتی دیموكراسی، ئەو بابەتە وای لەو میللەتە كرد كە بە هەوڵ و تەقەڵای خۆیانەوە و لە سەرەتای شۆڕشی كوردی بە هەنگاوێكی باش تێپەرن لە چەند ئەزمونێكی قورس، تاقیكردنەوەكانی سالێ 1991 لەگەڵ سەرهەڵدانی ئەم میللەتە بۆ دەستپێكردنی قۆناغی جێبەجێكردنی دیموكراسییەت كە بریتی بوو لە قۆناغی دووەمی تەواوكردنی بونیاتنان و ئاوەدانكردنەوی دیموكراسییەت كە هەموو نەتەوە و ئایینێك لە كورد و توركمان و كلد و ئاشووری و ئێزیدی و هەموو ئایینەكانی دیكە لەژێر چەتری ئەم دیموكراسییەتە دەژین، كەواتە ئێمە سەركەوتووبوین لە تاقیكردنەوەكان تا ئێستا، هەر چەندە ئەم تاقیكردنەوەیە زۆر زەحمەتە، نەمانتوانی بە ئاسانی وەڵامی پرسیارەكانی ئەم تاقیكردنەوە بدینەوە، چونكە كورد زۆر رەنگ و وێنەی تێدایە وپێكهاتەكانی زۆرن، نەك وەك وڵاتەكانی دیكەیە، بۆیە پرسیارەكان زەحمەت بوون. دەبینین لە کۆنگرەی ١٣ زۆر بەڕوونی پرسی سەربەخۆیی کوردستانی جولاند و کردیە ئامانجێکی دیار بۆ حزب کە شایەنی مساوەمەکردن نیە و قابیلی ئەوە نیە ڕەتبکرێتەوە، لەوکاتەوە تا ئێستا بەجدی کاری لەسەر ئەکات" پارتی پشت بە خەڵکی کوردستان دەبەستێ و ھێنانەدی مافێکە کەسەدان ساڵە رژێمە سیاسیە لۆکاڵیەکان زەوتیان کردووە سەرەڕای ئەمەش لە دەستورە خۆماڵی و یاسا نێودەوڵەتیەکان سەربەخۆیی بەمافێکی ڕەوای سیاسی ناوەزندکرا و پارێزگاری یاسایی ھەیەباشترین پارتی سیاسی ئەو پارتەیە بتوانێت بەگوێرەی ھەڵ ومەرج و بارودۆخ خۆی نوێ بکاتەوە و خۆی بگونجێنێت و پێویستی و داواکاری خەڵک لە ئامانج و پەیڕە و پرۆگرامی خۆی جێبکاتەوە ئەم دەربرینەش بۆ پارتی وەک حزبێکی سیاسی کوردستان درووستە، چونکە ئەگەر سەیری مێژووی سیاسی پارتی بکەین تا ئێستا درک بەوە ئەکەین پارتی بەگوێرەی زەمەن عەقلیەت و تێروانینی خۆی بارگاوی کردووە، بێگومان ئەمەش بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بووە. ئەمرۆش سەركردایەتی كوردستان لەناو هۆلی تاقیكردنەوەن، شەقامی كوردی و هەرێمی و نێودەوڵەتی چاویان لە ئەنجامەكانی تاقیكردنەوەكانە كە دیانگەیەنێت بۆ پۆلەكانی كۆتایی، یان دەیانگەرێنێتەوە بۆ پۆلەكانی رابردوو، لەوانە ئەگەر گەڕانەوە بۆ پۆلەكانی پێش ئێستا دەربكرێن لە قوتابخانەی كوردایەتی و لەگەڵ ئەوانیش میللەتش دەردەكرێت كە ئەم دەركردنە دەبێتە هۆی كەوتنیان لەژێر دەست و رەحمەتی چاودێری پۆلەكانی قوتابخانەی تیروریستانی داعش كە چاوەڕێی كەوتنی سەركردەكان و میللەتی كوردن لەو تاقیكردنەوەیە. هەروەها با هەموو قوتابیانی قوتابخانەی كوردایەتی بزانن چ سەركردە بن یان میللەت بن كە ئەوانەی پرسیارەكانی ئەم تاقیكردنەوە دایانناوە، دەڵێن دەبێت زیرەكبن، هەموو دەرس و بابەت بە تەواوەتی بخوێنن، چونكە ئێوە میللەتەكی فیداكارن، میللەتێك بە خۆین ئەم خاكەی ئاوەدانكردۆتەوە، و بە هەزاران شەهیدی پێشكەشی قوتابخانەی كوردایەتی كردوە، و ئەگەرهاتوو سەركەوتوونەبووین لە تاقیكردنەوەی بابەتی دیموكراسی ئەوە دەكەوینە ژێر مەترسییەكی گەورە لە مێژوودا. مافی ئەنجامدانی ریفراندۆم بڕیارێکە و لە ساڵی 1950 لەلایەن کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرکراوە، هەروەها ریفراندۆم بابەتێکی یاساییە کە لە یاسایی دەستووری بڕیاری لێدراوە بەر لەوەی بابەتێکی سیاسی یان تێڕوانین و لێکدانەوەی پێکهاتەیەک یان لایەنێک یان کەسێک بێت، بەڵکو مافێکە و بە هەموو گەلێک دراوە کە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن، ئەو مافەش لە هەموو رێکەوتن و جاڕنامە نێودەوڵەتیەکان و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان لێکراوەتەوە بە درێژایی مێژووی ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتییە کە بە درێژایی کاروانی کار و خەباتی دانی بە مافی مرۆڤ دانناوە لەوەی مافی هەموو گەلێکە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدا.دەستووری هەمیشەیی عێراق کە لە ساڵی 2005 نووسرایەوە نە شەرعیەتی وەرگرت و نە وجود تەنها لە ڕێگەی ئەنجامدانی راپرسیەوە نەبێت کە زۆرینەی خەڵکی عێراق دەنگی پێدا، هەموو ئەزموون و نموونەی ئەنجامدانی راپرسی لە جیهاندا لە ساڵانی دوایدا چ راپرسییەکان بۆ جیابوونەوە بووبن یان پێکەوە مانەوە لە ڕێگای گفتوگۆ و بە شێوازێکی ئاشتیانە ئەنجامدراوون، کە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان رۆڵیان لە رێکخستن و چاودێریکردن و راگەیاندنی ئەنجامەکەی هەبووە، ئەو راپرسیەی لە تەیموری رۆژهەڵاتی لە ئیندۆنسیا جیاکردەوە هەروەها دەوڵەتی باشووری سودان و هەرێمی کرایم لە ئۆکراینا نموونەی هەرە زیندوون، کە ئەزموونی تەیموری رۆژهەڵات و باشووری سودان سەرکەوتووبوون وەک ئەزموونی جیابوونەوە و سەربەخۆ بوون، ئەزموونی هەرێمی کرایم (قڕم) ئەزموونی جیابوونەوە بوو لەگەڵ دەوڵەتێک(ئۆکراینا) و یەکگرتن بوو لەگەڵ دەوڵەتێکی دیکە (روسیا)سەرۆك بارزانی چەندین پۆل و وەرزی خوێندنی تێپەڕاندوە بە پلەی نایاب لە دامەزراندنی پەرلەمانی كوردستان و بونیاتنانی ئەم وڵاتەدا و ئاوەدانكردنەوە و پەیوەندیی پتەو لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر و هەرێمی و نەتەوەیی، هەروەها چەسپاندنی مافی هەموو نەتەوە و ئایینەكان و جێبەجێكردنی قۆناغەكانی دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان و سازانی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان و لە هەموویان گرنگتر، رووبەرووبوونەوەی هەوڵەكانی تیروریستانی داعش و بەرگریگردن لە هەوڵی داگیركردنی كوردستان شانبەشان لەگەڵ كوڕ و برا و پێشمەرگە قارەمانەكان و سووربوونی لەسەر گەیشتنی میللەتی كورد و سەركەوتنی بە پلەی نایاب لە قوتابخانەی كوردایەتی، ئەوە هەموو لەپێناو وەرگرتنی ئەم میللەتە خۆڕاگرەیە لە گەورەترین قوتابخانە كە هەموو لایەك خەونی پێدەبینێت، ئەویش قوتابخانەی دەوڵەتبوونی كوردستانییە. سووربوونی خەڵکی کوردستان لە دەستگرتن بە مافێکی یاسایی و ئاسایی خۆیان و رشتی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان لە ئەنجامدانی راپرسی و پاشگەزنەبوونەوە لێی لە ماوەی سەد ساڵی رابردوو بۆ یەکەمین جار ئیرادەی خەڵکی کوردستانیان بەسەر ئیرادە و خواستی داگیرکەران سەرخست و ئەوەی شکستیهێنا و دۆڕا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوو کە دەستبەرداری ئەخڵاق و بنەماکانی مافی مرۆڤ بوون و گەلی کوردستانیان بە تەنیا جێهێشت بۆ ئەوەی روبەڕوی گەلەکۆمەی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان ببێتەوە، ئەگەر خیانەتی ناوخۆیی و رادەستکردنەوەی کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی کێشە لەسەر نەبووان بە هێزەکانی حەشدی شەعبی بە پاڵپشتی ووڵاتانی هه رێمی، ئێستا دۆخی باشووری کوردستان جۆرێکی دیکە دەبوو، وەک رێبه‌ری گه لی کورد سه‌رۆک بارزانی کە سەرکێشی ئەنجامدانی راپرسی سەربەخۆیی کوردستانی کرد لەو بارەیەوە گووتی: "راپرسی دەنگی شەرعی و راستەقینەی گەلێک بوو و هیچ یاسایەک و حکومەتێک ناتوانێ هەڵیوەشێنێتەوە
Top