خاک بخۆین لە برسا خاک نافرۆشین لە ترسا.

خاک بخۆین لە برسا خاک نافرۆشین لە ترسا.
گەلی کورد سەدان ساڵە قوربانی دەدات لە پێناوی بەدەستھێنانی مافەکانیدا، ھەمیشە لە سەنگەری بەرگریکردندا بووە بۆ پاراستنی خاک و نەتەوەکەی،ئێمە لەکاتێکدا خاوەنی زمان و خاک و ئاڵای خۆمان بین تاکە ھۆکاری ئەوەی تووشی ئەنفال و ئاوارەیی و کیمیاباران و داگیرکاری بووین تەنھا ئەوە بووە خاوەنی دەوڵەتێکی خۆمان نەبووین.
زۆر قوربانیمان دا لەپێناو ئازادی و سەربەستی، زۆرجار دووژمن نەک تەنھا بەوە نەوەستاوە خاوەنی دەوڵەت نەبین بەڵکو بگرە وویستویانە زمان و خاکی کوردیش نەمێنێت و شتێک نەمێنێت بەناوی کوردەوە، گەر مێژووی کورد بخوێنینەوە دەزانین گەلی کورد ھەمیشە لە ھەر جێگایەک بووبن قوربانی دەستی دوژمنان بوون.
ئێمەی گەلی کورد لەپاڵ دەستکەوتە گرنگەکانی شۆڕشەکانی ڕابردوومان کە ھەمیشە شانازی پێوە دەکەین ڕیفراندۆمی سەربەخۆیشمان ئەنجامدا ، لەکاتێکدا ھەموو دوژمنان ڕێگەیان دەگرت و چەندان پیلانیان داڕشت تاکو ئەنجام نەدرێت و چەندان ڕێگەیان تاقیکردەوە بەڵام جەنابی سەرۆک بارزانی بڕیاریدا کە گەلی کوردیش وەک ھەموو گەلانی دیکە مافی ئەوەیان ھەیە بڕیاربدەن و دەنگ بدەن بە سەربەخۆیی بۆ کوردستان.
ڕیفراندۆم دەستکەوتێکی مێژوویی گرنگ بوو بۆ گەلی کورد بۆ ئەوەی لەھەرکاتێک بمانەوێت سەربەخۆیی ڕابگەیەنین.
لە پاڵ ئەو خیانەتەی لەپاش ڕیفراندۆم ئەنجامدراو بەشێکی گرنگی خاکی کوردستان درایە دەستی دوژمنان بەڵام دەستکەوتەکانی دوای ڕیفراندۆم تابێت کوردستان بەھێزتر دەکات و بەرەو دەوڵەتێکی سەربەخۆی دەبات ، ھەر ڕیفراندۆم و دەستکەوتەکانی پاش ڕیفراندۆم بوون وایکرد کە ئێستا گەلی کورد و کوردستان وەک پێگەیەکی گرنگ سەیربکرێت و جەنابی سەرۆک بارزانی وەک بڕیاردەری سەربەخۆیی تەواوی سەرکردەکانی جیھان سەردانی بکەن و کۆبوونەوەی لەگەڵ سازبکەن.

گەلی کوردستان شانازی دەکات بەوەی کە لەسایەی جەنابی سەرۆک بارزانی ڕیفراندۆمی ئەنجامدا و متمانەی سەدا ٩٣ی خەڵکی کوردستانی بەدەسھێنا.
دوای ڕیفراندۆم چی بکەین و چۆن ھەنگاو بنێین...؟ ڕاستە بڕیاری ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بڕیارێکی سەخت بوو چونکە دەبوو چاوەڕێ بکەین قوڕبانیش بدەین چونکە ئێمە لەپاڵ ئەوەی ھەندێک وڵات دۆستی ئێمەن دەی ئەبێت دوژمنیشمان ھەبێت و وە بگرە بە ئاشکراش دژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بوون وەک بینیمان ، ئەوەی گرنگە ئێمە لەپاش ڕیفراندۆم ئەنجامی بدەین سەرەتا ڕیفراندۆم وەک دەستکەوتێکی گرنگی گەلەکەمانی بزانین وە پاشان بە یەکڕیزی و تەبایی تەواوی خەڵکی کوردستان ھەنگاوبنێین و ئامانجەکانی ڕیفراندۆم بەدەست بھێنین .
ھەموو شتێک قوربانی دەوێت وە ھەرگیز نابێت ڕادەستی نەیاربین و ھەر وەک سەرۆک بارزانی فەرمووی نابێت خۆبچەمێنێن چونکە ئێمەی میلەتی کورد ھەر کاتێک یەکمان گرتبێت گەورەترین دوژمنمان لەناوبردووە بۆیە دەبێت خاک بخۆین لە برسا بەڵام ھەرگیز خاک نەفرۆشین لە ترسا.
Top