خوشەویستی خاک
September 23, 2019
وتار و بیروڕا
ئەوکات مروڤ قەدری نیشتیمانەکەی خوی بوی بە دیاردەکەوێت کورد گوتەنی بەرد لە جێی خوی بە سەنگە.
ئێمەش دەردی دورە وڵاتیمان زور بینیوە
بو ماوەی نزیکەی بیست ساڵ ئاواڕەی وڵاتی ئێران بوین لەناوەڕاستی ساڵانی حەفتاکانەوە
وە هەر لەوکاتەوە تاکو ڕوژی گەڕانەوەمان بو خاکی شیرینی وڵات هەمو ساڵ دەمانگوت ئەم ساڵ دەگەڕێینەوە و بەم شێوەیە بیست ساڵی تەواو درێژەی کێشا.
سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان کە هاوکات بو لە گەڵ ئەو وەرچەرخانە سیاسیەی کە بەسەر سیستەمی جیهانی دا هات و بووە هوی دروست بونی نەوای ئارام بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
بڕیار لەسەر دانانی هێڵی 36 درا بو پاراستنی کورد لە پەلامارەکانی ڕژێمی بەعسی خوێن مژو سەدامی گۆڕ بەگۆڕ
ئیتر ئەوەبو پەیتا پەیتا پەنابەران دەستیان کرد بە گەڕانەوە بو وڵات ئەمما بە چ تامەزرویێکەوە کە هەرگیز وەسف ناکرێت
ئێمەش کە گەڕاینەوە و گەیشتینە نێو خاکی کوردستان زور بە حەماسەوە خاکی پیروزی کوردستانمان ماچ کرد و هاوکات لە گەڵ باراندنی فرمێسکی خوشی بە هوی شادبونمان بە خاکی نیشتیمان دوای ساڵانێکی دورو درێژ
بەڵێ خوشەویستی مروڤ بو خاک لە گەڵ هیچ خوشەویستیەکی تر بەراورد ناکرێت
بویە ئێمەی کورد هەرگیز نابێت خوشەویستیمان بو خاک لە دەست بدەین
هەرچەند دوژمنانی دەرەکی و ناوخویی بێزارمان بکەن و هەوڵی کوشتنی ئینتیمای نیشتیمانی بدن لە ناخی ئێمەدا
دەبێ لە بەرامبەرێان هەڵوێست وەربگرین و نەهێڵین راڵ بن بەسەر ئیڕادەی ئێمەدا
خوفروشان کەندەڵکاران و خاکفروشانی کوردستان ئەمانە هیچیان خاوەنی وڵات نین
ئەوانە خاوەنی وڵاتن کە دڵسوزو نیشتیمان پەروەرن خویان وە بە خاوەنی وڵاتەکەیان دەزانن
دەرەنجام ئەگەر مروڤ وڵاتی خوی خوش بوێت ئامادە دەبێت هەمو کات قوڕبانی بدات بو گەل و وڵاتەکەی و هەست بە بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی دەکات
ڵە هەمان کات دا هەر ئەرکێکی پێ بسپیرن بەو پەڕی هەست کردن بە بەرپسیاریەتیەوە جێبەجێ دەکات
ئەمڕوش ڕوژی ئەوەیە کەسانی دڵسوز و شیاو لە شوێنە گونجاوەکاندا دابنێن ا بو ئەوەی خوشەویستی خاک لە دڵی خەڵک دا بڕوێنینەوە
ئەگینا بونیاتنانی کوردستانێکی بە هێزیش مەگەر خەونی پێوە ببینین