حكومەت،پەرلەمان، فیدراڵی ،سەرۆكایەتی هەرێم ، ریفراندۆمی سەربەخۆیی و كوردستانێكی بەهێز ..

حكومەت،پەرلەمان، فیدراڵی ،سەرۆكایەتی هەرێم ، ریفراندۆمی سەربەخۆیی و كوردستانێكی بەهێز ..
دەستكەوتەكانی 28 ساڵەی كوردستان بێ‌ شومار و هەنگاو بە هەنگاون و سەرٍەرایی بوونی كۆسپ و ئاستەمەكان بەڵام بە حەكیمەت و سەركردایەتیی پارتی و بارزانیی دۆزی كورد لە هەرێمی كوردستان كۆسپ و بەربەستەكانی بەردەمی تێكشكاندووە بەرەو بە دەسهێنانی گشت مافەرەواكان و لووتكە .هەڵبژاردنەكانی 30ی ئەیلوولی 2018 دوای كۆمەڵێك گۆرانكاری و پێشهاتی نوێی هاتە ئاراوە بە تایبەت ریفراندۆمی سەربەخۆیی و پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبەری 2017 كە تێیدا پارتی بە دروشمی بەرەو كوردستانێكی بەهێز تر بەرز هەر لە خۆە نەهاتووە و تەنها لە چوار چێوەی قسە نییە ، بەڵكو قۆناغ و دەستكەوتەكانی رابردوو تا بە ئەمرٍۆمان بەڵگەی ئەو راستییەن كە هەرێمی كوردستان هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێشەوە بەرەو بەدەسهێنانی گشت مافەرەواكانی سەركەوتنی گەورەی بە دەسهێناوە ، هەڵبەتە پارتی دیموكراتی بوونی كوردستانێكی بەهێزی لە چوار چێوەی ئەو دروشمەی بەبێ بنەما بەرز نەكردەوە، چونكە دروشمێك لەو جۆر و شێوازە بێگومان پێویستی بەكۆمەڵێك بنچینەی سەرەكی هەیە، كاتێك حزبێك ئەو جۆرە دروشمە بەرزدەكاتەوە دەبێ پێگە و سەنگی خۆی بزانێ، بروای جەماوەری فراوانی هەبێت، خاوەن خەبات و تێكۆشانێكی لە مێژینە و پاك بێت، شایستیەی رێز گرتنی ناوەخۆ و دەرەكی بێت، هەر لەم روانگانەوە پارتی كە خاوەنیەتی چ لەسەر ئاستی جەماوەری یا خەبات یا پانتای جوگرافی یا رێز و پێزانینی ناوەخۆ و دەرەوە و متمانە بەخۆ ئەم دروشمەی بەرزكردەوە، و بارودۆخەكە زیاتر بۆ پارتی رەخسا بۆ كاركردن لەسەر ئەو دروشمەی بەرزیكردەوە، كاتێك نزیكەی نیوەی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستانی دابین كرد لە ئاكامی هەڵبژاردن، ئەمەش هەنگاوی سەرەكی و زامنە بۆ ئەو مەبەستە، واتە پارتی لە پەرلەمان لەگەڵ هاوپەیمانییەكانی زۆرینەیە دەتوانێت بریارەكان لە پەرلەمان تێپەرێنێت، كە ئەمەش دەبێتە پاڵپشتییەكی بەهێز بۆ حكومەتی هەرێم كە كارەكانی بەرەو ئەو ئامانجە پیادە بكات. خۆراگری گەلی كورد ، قارەمانیی و گیانفیدایی هێزی پێشمەرگە لە بەرامبەر داگیركەران و سیاسەتی حەكیمانەی سەركردایەتی سیاسی گەلی كوردستان و بەتایبەت سەرۆك بارزانیی و سەرۆكی حكومەتی كوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانیی توانیی رووبەرووی سەخترین و قورسترین قەیرانەكان ببێتەوە .ماوەی 4 ساڵی رابردوو ھەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی سەختدا تێپەڕی، بەڵام ھۆكارەكانیش دیار بوون كە شەڕی داعش و ئابڵووقەی بەغدا كاریگەرییان خستە سەر ھەموو كەرتەكان، بە تایبەتی لەسەر چینی فەرمانبەران مووچەكانیان كەم كرایەوە، بەڵام دوای رێككەوتنی ھەرێم و بەغدا و ناردنی بەشەبودجەیەك بۆ ھەرێمی كوردستان، تواندرا رێژەی پاشەكەوت كەم بكرێتەوە، ئەوەش كاریگەری لەسەر جووڵەی بازاڕ و ھاوردەكردن و پڕۆسەی وەبەرھێنان ھەبووە. دەبێت كورد لە حكوومەتێكدا بەشدار بێت كە دەستوور تێیدا حاكم بێت، بۆ ئەوەی گەلی كورد بە مافەڕەواكانی خۆی بگات.هەوڵەكانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەشبینی و هیوا دەداتە خەڵكی كوردستان، بۆ ئەوەی كورد یەكڕیزی خۆی بپارێزیت و ببێتە هاوبەشێكی ڕاستەقینە لە پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراقدا، بۆ ئەوەی بە مافە دەستوورییەكانی خۆی بگات.نابێت كورد بە پەرتەوازەیی روو لە بەغدا بكات، چونكە ئەگەر بە پەرتەوازییەوە بچێتەوە بەغدا نا توانێت مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان بەدەست بهێنێت، بۆیە پێویستە بە یەكڕیزی و یەكگرتووی روو لە بەغدا بكات تا بتوانێت دەستكەوتەكانی كوردستان بپارێزێت و دەستكەوتی زیاتریش بۆ گەلی كوردستان بەدەست بهێنێت.رەنگە لە سەرٍەتا حكومەتی هەرێم كابینەی نۆیەم، رووبەڕووی كۆمەڵێك گرفت دەبێتەوە لەسەرەتای كارەكانی كە ئەگەری هەوڵ و بایەخێكی گرنگی خوازیارە، بەتایبەتی لەدوای ئەو هەموو قەیرانەی لە ئاكامی شەری دژی تیرۆر و برینی بودچە لە لایەن بەغدا، بۆیە دەبێ كابینەی نوێ پشكنینێكی ورد و بەدیقەت ئەنجام بدات بۆ ئەو مەبەستە نەوەك تەر و ئیشك پێكەوە بسوتێن، بەتایبەتی كەسانێك كە لە دەرەوەی وڵاتن خانەنشین كراون بەبێ هیچ بنەمایەكی یاسایی.ئەمرۆ لێرەو لەوێ گوێ بیستی هەندێ دەنگی نەخوازیار و دوور لە راستییەكان دەبین، هەوڵی شێواندنی بەرنامە و كاری حكومەت دەدەن و لە هەوڵی تێكدانی تەبایی و یەك ریزی نێوماڵی كوردستانیان دەدەن، كە ئەمەش مەحاڵە جونكە سەرجەم دڵسۆزانن گەیشتوونەتە ئەو باوەرە كە یەكریزی و تەبایی ئامراز و هۆكاری سەركەوتنە، و حكومەتی هەرێم لە كارەكانی بەرەدوام دەبێت، و ئەوانەی مۆسیقای ژەنی بیانی و ناحەزانن و نەیارانن هەردەم ریسوانن و هەنگاوەكان بە گشتی بەرەو سەركەوتنن .
Top