حوکمەتەکەی براگەورە

حوکمەتەکەی براگەورە

دوای ساڵی ۲۰۰۳و ڕوخانی ڕژێمی بەحس کابینە یەک لەدوای یە کەکانی حوکمەتی هەرێمی کوردوستان دەستی پێکردو هەلێک ڕەخسابۆمەسول وکاربەدەستەکان ڕژانە نێو مەی دان و هەرکەس دەستی پێگەیشت بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان و خزم و کەسوکاریان و له ڕێگەی ئەوەشەوە چەندین جاش و مستەشار ئەم هەلەیان قۆستەوەو گەڕانەوە نێو حوکمەتی هەرێمی کوردوستان وەچەندین پۆستیان پێدراو موڵکی حوکمەتیان بەکار هێناو تاتوانیان داگیریان کرد و دەستیان بەسەر داگرت و زۆربەی مەسول وکاربەدەستەکان میلەتیان بەتەواوی لەیاد جو وە لەیا دیان جوکە بە خوێنی ئەومیلەتە هەژار و قوربەسەرە بەئاوارەیی و دەربەدەری ئەومیلەتە بەم ڕۆژە گەیشتوون کە ئێستاتێیدا ئارامن و بێ ئەوەی جەنابی سەرۆک بارزانی ئاگاداربێت و بزانێت کەچی دەگوزەرێت لەناو ئەم حوکمەتە دا بەتایبەت لەناو زۆنی سەوز کە هیچ خزمەت گوزاریەکی وایان بۆنەکرد و هیچ پڕۆژەیەکی وایان بۆ جێبەجێ نەکردن چونکە کاربەدەستانی زۆنی سەوزتەنیا بۆگیرفانی خۆیان کاریان دەکردو هەمیشە لەخاک فرۆشیدابون دوای ئەوەی جەنابی سەرۆک بڕیاری ڕیفراندۆمی دا و ویستی چارەنوسی کورد دیاری بکات و میلەتی کورد لەبن دەستی و نەهامەتیدا ڕزگربکات وکوردبونی خۆمان دیاری بکات بەڵام بەداخەوە ۱٦ئۆکتۆ بەر ئەمکارەساتە یان بەسەر هەمووخەڵکی کوردوستان هێناو ڕێگای کوردیان گۆری بۆهەڵ دێرێکی زۆر سەخت و دژوار ئەمەش هەرلەنێو چاوانی ئەوانەبوو کەهەمووخەڵکی کوردوستان دەزانن و ئاگادار بوو کەچۆن خەلکی کورد یان لەکەرکوک دەربەدەرکردو کەرکوکیان بەعەرەبەکان فرۆشت
هەموومان درکمان بەوەدەکرد کاتێک سەرۆک لەتیڤیەکان قسەی دەکرد چ غەمێکی قوڵی لەدڵدا بوو بیربکەوەچ هەستێکی ناحۆشەکاتێک یەکێک دێت ڕزگارت بکات لەکارەساتێک باڵام لەسەر لێواری ڕزگار بوونی دا لێت غاین ببێتەوەو پاڵت پێووەبنێت و فرێت بداتە خوارەوە بەڕاستی سەرۆک بارزانی بۆهەمووخەڵکی کوردوستانی سەلماند کەغەمی ئەو غەمی میلەتە نەک غەمی گیرفان پڕکردن
من دڵنیام لەم کابینەنوێیەشدا جەنابی مسڕور بارزانی هەمان ڕێچکەی باب و باپیرانی دەگێرەتە بەر وەک دەلێن شمشێری ئی مامی علی لەدەست گرتووەو لەجنگی ئەوکەسانەدەدات کەغاین و خاکفرۆش بوون
(مسڕور مسعود مستەفا بارزانی,لەدایک بووی ۲ئازاری ۱۹٦۹)
لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا بۆتە پێشمەرگە لە شۆڕشی گوڵان و لەشەری خواکورک بەشداربووە لەبەرامبەر ڕێژێمی بەعس دواتر بۆ خوێندن چۆتە ئێران بەریتانیا و ئەمریکا تا لەساڵی ١٩٨٨ گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و لەکۆنگرەی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەئەندامی ناوەندی ھەڵبژێردراوە و دواتر لەناو حزبەکە چەند پلەیەکی دیکەی پێدرا وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ھەروەھا کرا بەبەڕێوبەری دەزگای پاراستن لەکۆنگرەی ١٣ی پارتی لەساڵی ٢٠١٠ وەک ئەندامی سەرکردایەتی حیزبەکە پاڵێورا بەڵام وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسیی دیاریکرا لەساڵی ٢٠١٢لەلایەن مەسعوود بارزانی مەسروور بارزانی وەک ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش لە ھەرێمی کوردستان دیاری دەکرێت لە ١٠ی تەمووزی ٢٠١٩ وەک سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو

من پێم وایە گەر بێت و چاوێک بەڕابردو دابخشێ نینەوە وه‌كوو هاووڵاتییەكی ئاسایی ئه‌م نیشتمانه‌ کەسێک ئه‌و مافه‌ به‌ خۆی بدات ڕووی داوای خۆی بكاته‌ بەڕێز مەسرور بارزانی‌ (وه‌ك سەرۆک وەزیرانی حوکمەتی هەرێمی کوردوستان) و بڵێت بۆ سەرکەوتنتان لە کارەکەتاندا بۆ هێنانەدیی حوکمڕانییەکی باش کە مرۆڤ تێیدا ئاسودەو ئازاد و دڵخۆش بێت بنه‌ما و ڕووبه‌ ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ستراتیژ و چاكسازیكردن له‌ كایه‌ی سیاسی و دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ئامانجی له‌پێشینه‌ بێت پێویستیتان بە هیچ ڕاوێژکارێکی مفتەخۆر و ڕەزمەی پڕۆژە و پێشنیازی ڕیاکارانەی ئەمی بەرژەوەندیخواز و ئەوی هەلپەرست نییە و نابێت به‌ڵكوو تەنیا ئەوەندە بەسە بۆ میراتی دەوڵەمەندی مرۆیی نیشتمانی و کۆمەڵایەتیی ئەوئامانج وفکرو هزری (شێخ ئەحمەد بارزانی ) بگەڕێنەوە و لەبەر ڕۆشنایی گۆڕانکارییە سیاسی کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی ئێستای کۆمەڵگەی کوردستاندا، وەبەرهێنان لەو میرات و کولتوور و بەها و پرەنسیپەکانیدا بکەن و خزمەتی کوردستان و کوردستانییەکانی پێ بکەن
ڕۆڵ و کارێزمای جەنابی مسڕور بارزانی لەڕەهەندی ناوەخۆو دەرەکیدا ڕۆڵێکی سەرسامکەری هەبووە لەتیژبیری بەڕێزیان وکارێزمای بەهێزیان کەلەشێوازێکی تەواو ئەکادیمی جیهانیە
مسرور بارزانی ڕێبازە پیرۆزەکەی بارزانی بەهەنگاوەناوازەکانی ڕوناک کردۆتەوەو سەرکردە دیبلۆماسیەکانی جیهان بەگرنگیەوەدەڕواننە جەنابی مسڕور بارزانی بەوئارامی و ئاسایشە ی لە هەرێمی کوردوستان هەیە شوێن پەنجەی لەهەموو شوێنکی دیارەو متمانەی خۆی گرتووەلەهەموو جیهاندا
بەهەنگاوە کرداره کانی بووەتەجێگای شانازی نەک تەنها بۆکوردوستان بەڵکو بگرەبۆهەموو عێراق وناوچەکە چونکە ئارامی و ئاسایش لەڕیزبەندی یەکەم دایە بۆگرێدانی دۆستایەتی لەجیهاندا
مسڕور بارزانی قوتابخانەیەکی گەورەیە وپارێزەری دەسکەوتەکانەوشانازی مێژووی پێشمەرگایەتیە هەربۆیەش گەنج و لاو و پیر هەمووجین و توێژێک متمانەیان بەجەنابیانەچونکە هەردەم بەکردارسەلماندوویەتی کە سەرکردەی دەسکەوتەکانەو کوردوستانی بە ئارامی هێشتوەتەوە
بۆیە پێم وایە چاکترە بڵێین براگەورەچاوی لەسەرتانە کاربەدەست و مەسولەکان
هەرلەیەکەم ساتی دەست بەکاربونی براگەورە یەکەم پڕۆژەی قێڕتاوکردنی لەسلێمانی دەست پێ کرد بەبێ فەرق و جیاوازی و چەندین بڕیاری لەبەرژەوەندی میلەتدا دەرکردو بەهەستێکی کوردایەتی و برایەتی و ئاوەدانی دەستی کردووەتەوە بۆهەموو کوردوستانیان و هەژار ئەوانەی دەستیان ناگات بە کاربەدەستەکان وای کردوە کە ئاگاداری هەرهەنگاوێک بێت لەم کابینە نوێیە دا بۆیەپێم وایە حوکمەتەکەی براگەورەسەرکەو توترانەهەنگاودەنێت بەرەوکوردوستانێکی بەهێز کارو پڕۆژەی باشی بۆگەنجان وجین و توێژی وڵاتی ئامادە کردووە وکوردوستانێکی جوانتر بونیات دەنێت

Top