سەرۆکی ھەرێم ،دیپلۆماتکارێکی بەتواناو کەسایەتییەکی ژیر..

سەرۆکی ھەرێم ،دیپلۆماتکارێکی بەتواناو کەسایەتییەکی ژیر..
رووداو و پێشھاتەکانی چوار ساڵی رابردوو، رووبەرووبوونەوەی دەریاییەک قەیران و پیلان و پاراستنی شکۆ،دەستکەوتەکان لەلایەن رێزدار نێچیرڤان بارزانیی نیشاندەری واقیعی بڵیمەتی ئەو سەرکردە ژیرەی گەلەکەمانە .سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانی ھەمیشە خەونی ئەوە بووە جارێکی دیکە پەرتەوازەیی و لێکدابڕان نەک ھەر روونەداتەوە، بەڵکو خەونی ئەوە بووە، ھەموو خەونەکان بەیەکەوە کۆبکاتەوەو، ھەموو پێکەوە قۆناخێکی نوێی پەرەپێدان و بونیادنانەوە دەستپێبکەین. ئەم مێژووەی رابردووی میرنشین و ناوچەگەرێتییەی ھەبووە، بە تەواوی کۆتایی پێبھێنێت و لە رووی ئابووری و سیاسیشەوە بیکات بە بەھێزترین وڵات لە ناوچەکە. بەڵام ئەوەتا ئەمجارە رێزدار نێچیرڤان بارزانی-یان کرد بە نیشانە، لەکاتێکدا، ھەموو حیزبە سیاسییەکانی کوردستان و وڵاتانی ھەرێمی و نێودەوڵەتیش باش دەزانن، نێچیرڤان بارزانی لە چەندین وێستگەی پڕ لە وەرچەرخان، بە ھێزی نەرم ھەموو ھێزە رەقەکانی پووچ کردۆتەوە، چونکە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لە بەکارھێنانی ھێزی نەرم خاوەنی ئەزموونێکی زۆر سەرکەوتووە لە حوکمڕانیدا. ئەو سەرکردانەی جیھانیش زۆر نین کە بە ھێزی نەرم وڵاتەکانیان کردووە بە نموونەی جوان، ھێزی نەرم زانایی و ھونەرێکی گەورەی سیاسەتە لە حوکمڕانیدا، کە نێچیرڤان بارزانی بەبێ سڵکردنەوە پەیڕەوی لێ کردووە. بە بەکارھێنانی ئەو ھێزی نەرمەی ھەرێمی کوردستانی گەیاندە ئاستێک کە لە ناوچەکە دەگمەنە. دەرھێنان و بەرھەمھێنانی نەوت، بەقەد راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی گرنگ بوو، کێشە نییە ئەمڕۆ گرفت لە جۆرو شێوازی بەکارھێنانەکەیدا ھەیە، بەڵکو گرنگیی ئەم دەرھێنان و بەرھەمھێنانە لەوەدایە، کوردستان وردە وردە پێویستی بە ھیچ وڵاتێک نامینێ یارمەتی بدات بە عێراقیشەوە، بە پێچەوانەوە ئیتر وڵاتانی دەوروبەر پێویستیان بەم ھەرێمە دەبێت. کوردستان بەھۆی بەرھەمھێنانی نەوتەوە چووە سەر نەخشەی جیھان.
کاتێک باس لە ھێزی نەرمی رێزدارنێچیرڤان بارزانی دەکەین، ئە وا خاوەن دوو ھێزی زۆر گەورەو لەبن نەھاتووە، یەکەمیان ئەقڵانییەتەکەی کە دەزانێ لەگەڵ ھەر بارودۆخێکدا چۆن رەفتار بکات بۆ حوکمڕانی و کوردستان چی پێویستە، دووەمیشیان ئەوەیە متمانەی زۆربەی ھەرە زۆری خەڵکی لەگەڵدایە بە حیزبە سیاسییەکانی ئەم ھەرێمەشەوە، چونکە نێچیرڤان بارزانی لە ژیانی حوکمڕانیی خۆیدا وێستگەی زۆر زۆر گرنگی بڕیوە کە بە راستی ئەم وێستگانە وەرچەرخان بوون. بۆچی حیزبەکان بیر لەوە ناکەنەوە، دوای خیانەت و پیلانگێری ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، رێزدار نێچیرڤان بارزانی لەناو چ شەوەزەنگێکدا پەنجەرەی رووناکی و ئومێدو ئیرادەی بۆ خەڵکی کوردستان کردەوە؟ کاتێک کوردستان کەوتە بەر ھێرشی ھەرێمیی و تەنانەت نێودەوڵەتیش، کاتێک فڕۆکەخانەکانی ھەرێم راگیران و پەیوەندییە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکان پچڕان و، ھەرێمی کوردستان لەبەردەم رەحمەتی ھێرشی بەغدا مایەوە، بۆچی رێزدارنێچیرڤان بارزانیتان بە تەنیا جێ ھێشت؟ ئەمەیان ھێزی نەرمی نێچیرڤان بارزانی بوو، وردە وردە ھەرێمی کوردستانی زیاتر لە جاران بردەوە نێو کۆڕی ھەرێمیی و نێودەوڵەتی، نێچیرڤان بارزانی تەنیا سەرۆک بارزانی و پارتی لەگەڵدا مابووەوە، بەڵام نەترساو ئازایانە گرێکوێرەکانی کردەوە. سەرۆک بارزانی لەناو سەنگەری بەرخۆداندا، ھێرشە سەربازییەکانی بەغدای پووچەڵ دەکردەوە.نێچیرڤان بارزانی جگە لەوەی خۆی سەرکردەیەکی ئەکتیڤ و لێوەشاوەیە لە پرۆسەی سیاسی و حوکمڕانیدا و سەرکەوتنی گەورەی وەدەستھێناوە، لەھەمانکاتدا بە سوودوەرگرتنی لە میتۆدی فیکری بارزانی، کە ئەم فیکرە لە بنەڕەتەوە پێناسەی سەربەخۆیی کوردستانی بە تەبایی و پێکەوە ژیانی نێوان نەتەوەو ئایینە جیاوازەکانەوە گرێداوەتەوە، جگە لەوەش نێچیرڤان بارزانی لە ژێر رێنماییەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی-یە و ھەر کاندیدی ئەویشە بۆ ئەم پۆستە، بۆیە جیا لەوەی خۆی سەرکردەیەکی بەھێزە، لە ھەمانکاتدا چیایەکی گەورەشی لە پشتە کە ئەویش ھێزی کاریزمایی جەنابی سەرۆک بارزانی-یە.نێچیرڤان بارزانی جگە لەوەی خۆی سەرکردەیەکی ئەکتیڤ و لێوەشاوەیە لە پرۆسەی سیاسی و حوکمڕانیدا و سەرکەوتنی گەورەی وەدەستھێناوە، لەھەمانکاتدا بە سوودوەرگرتنی لە میتۆدی فیکری بارزانی، کە ئەم فیکرە لە بنەڕەتەوە پێناسەی سەربەخۆیی کوردستانی بە تەبایی و پێکەوە ژیانی نێوان نەتەوەو ئایینە جیاوازەکانەوە گرێداوەتەوە، جگە لەوەش نێچیرڤان بارزانی لە ژێر رێنماییەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی-یە و ھەر کاندیدی ئەویشە بۆ ئەم پۆستە، بۆیە جیا لەوەی خۆی سەرکردەیەکی بەھێزە، لە ھەمانکاتدا چیایەکی گەورەشی لە پشتە کە ئەویش ھێزی کاریزمایی جەنابی سەرۆک بارزانی-یە.

Top