هەموومان پشتیوانی حكومەت وكوردستانێكی بەهێزین..

هەموومان پشتیوانی حكومەت وكوردستانێكی بەهێزین..
پارتی دیموكراتی كوردستان ، بە رابەرایەتی بارزانیی ، هەمیشە لە سەنگەرەی پێشەوە داكۆكیكردن بووە لە مافەرەواكانی كورد وكوردستان و هەمیشە بەرپرسیارانە ، رووبەرووی هەموو ئەو پیلانگێریی و كۆسپ و تەگەرانە بۆتەوە و خاك و نیتشمانەكەی بە خوێن وگیان وسیاسەت و دیپلۆماسی پاراستووە تا گەیشتن بە هەموو مافەرەواكان و لووتكە .بەهێزی‮ ‬وسەركەوتن و بنیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بە هێز بەو شێوەیە مسۆگەر دەبێ و هاوسەنگی‮ ‬و كوالیتی‮ ‬ستاندارد هێزێكی‮ ‬گەورە بە كوردستان دەبەخشێ‮ . ‬نكۆڵی‮ ‬لەوە ناكرێت،‮ ‬كە ناوەندە سیاسیە نێودەوڵەتییەكان،‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬باڵا،‮ ‬جەخت لەسەر تواناو لێهاتوویی‮ ‬و كارامەیی‮ ‬سێ كوچكەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە كوردستان دەكەنەوە،‮ ‬كە پێكهاتوون لە‮: ‬مەرجەع و رابەری‮ ‬نەتەوە جەنابی‮ ‬كاك مەسعود بارزانی‮ ‬و سەرۆكی‮ ‬هەڵبژێراوی‮ ‬هەرێم جەنابی‮ ‬كاك نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و سەرۆكی‮ ‬دیاریكراو‮ ‬بۆ كابینەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم ریزدار مەسروور مەسرور بارزانی،‮ ‬كەزادەی‮ ‬مێژووی‮ ‬خەبات و قوربانیدانی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردو قاڵبووی‮ ‬ناو ژیانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتین،‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬جێگەی‮ ‬برواو متمانەن،‮ ‬كەتوانیان گەلی‮ ‬كوردستان و قەوارەی‮ ‬هەرێم و دەستكەوتەكانی‮ ‬لە دژوارترین بارو دۆخدا بپارێزن و گەورەترین بەڵێن نامەی‮ ‬سیاسی‮ ‬كە ریفراندۆمە لە مێژووی‮ ‬كورد دا تۆمار بكەن‮. ‬ئەو سێ كوچكەیە لە سەر شانۆی‮ ‬سیاسی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬وناوچەیی‮ ‬و نێو دەوڵەتیدا نوێنەرایەتی‮ ‬دۆزی‮ ‬رەوای‮ ‬كورد دەكەن،‮ ‬رەگەزی‮ ‬ئاشتی‮ ‬وسەقامگیریی‮ ‬سیاسی‮ ‬و پێكەوە ژیان و گەشە سەندنن‮.‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬وەك براوەیێكی‮ ‬بێ‮ ‬ڕەكابەر لە گوڕەپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا‮ ‬45 كورسی‮ ‬بەدەستهێنا بە جیاوازییەكی‮ ‬زۆر لە گەڵ لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬تر،‮ ‬بۆیە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان مافی‮ ‬ڕەوای‮ ‬خۆیەتی‮ ‬پۆستە سیادیەكان وەربگرێت وەك براوەی‮ ‬یەكەم‮ ‬ببێتە لایەنێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بۆحكومڕانی‮ ‬كردنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬‮ ‬ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬كە بە ئەندازیاری‮ ‬ئاوەدانی‮ ‬و سەركردەی‮ ‬خۆبەخاوەن زانی‮ ‬گەل و وڵات ناسراوە،‮ ‬لە هەمان كاتیشدا سیاسەتمەتدارو دیپلۆماتێكی‮ ‬سەركەوتووە و دەتوانێت گەلەكەی‮ ‬لە قەیرانە سەخت و دژوارەكان‮ ‬ڕزگار بكات و خاوەن ئەزمونێكی‮ ‬دەوڵەمەندە لە ئیدارەدانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮.‬‬ڕێزدار مەسڕور بارزانی سەرۆكی ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و وەك سەرۆك وەزیرانی‮ ‬كوردستان بۆ چوار ساڵی‮ ‬داهاتوو‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكات،‮ ‬بەڕێزیان كەسایەتییەكی‮ ‬سیاسی‮‬،‮ ‬كارگێڕی،‮ ‬دیپلۆماسی،‮ ‬ئەمنی‮ ‬سەركەوتووە و‮ ‬ئەوەی‮ ‬سەلماندووە بۆ ناوخۆ و دەرەوە كە خاوەن نوانایێكی‮ ‬زۆرە و كەسایەتیەكی‮ ‬زور شیاوە بو ئەم پۆستە جەنابی‮ ‬مەسروو بارزانی‮ ‬كە دەیان ساڵە قوڕسترین ئەركی‮ ‬پێ سپێدرابوو بەوپەڕی‮ ‬هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانییەوە بە‮ ‬ئەركی‮ ‬سەرشانی‮ ‬خۆی‮ ‬هەستاوە و توانی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئەمنی‮ ‬بپارێزێت و سەركەوێت بە سەر ناحەزان و نەیارانی‮ ‬كورد كوردستاندا‮ ‬و مایەی‮ ‬شانازی‮ ‬هاونیشتمانیانی‮ ‬كوردستانە‮.‬هەرێمی كوردستان ، بەرهەمی خەباتی دەیان ساڵە، خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی بێ‌ وچانی پێشمەرگە قارەمانەكان و گشت دڵسۆزانی ئەم نیشتیمانەیە ، كە بۆ هەر هەنگاوێكی قوربانیی زۆری بەخشیووە و دبەخشێت و بەدڵ وگیان پارێزگاری لێدەكات ، چوار ساڵی رابردوویی قارەمان ، پاراستنی حكومەت وپەرلمان و گشت دەسكەوتەكان نموونەی هەرە بەرچاویی ئەو راستییەن ، لە ئێستاشدا كوردستان هەنگاویی گرنگ و ستراتیژی ناوە و گشت فاكتەرو سیماكانی بنیاتنانی دەوڵەتێكی سەردەمییانە هەڵدەگرێت، لەبەرامبەر تەحەددیگەلێك كە دەبنە ئاستەنگ و هەڕەشە بۆ ئایندەیەگی گەشاوە، بەڵام كابینەی نۆیەم گەشبینە بەوەی دەتوانێت چارەسەری كێشەكان بكات و هەموو ئەو تەحەددییانە وەلاوە بنێت كە دێنە بەردەم جێبەجێكردنی بەرنامە چوار ساڵییەكەی.ئیرادەو گەشبینیی كابینەی تازە پێش هەموو شتێك لە بەرنامەكەیدایە كە لەلایەن زۆرینەی خەڵكی هەرێمەوە پشتگیریی لە سەرۆكی كابینەكە دەكرێت، هەروەها پاڵپشتی و پشتیوانیی هێژا سەرۆك مسعود بارزانی و نێچیرگان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و هەندێ لایەنی سیاسیی كارا، بەو ئاراستەیەی كە پێویستە ئەزموونی حكومەتی هەرێمی كوردستان بپارێزرێت بۆ پێشخستن و گەشەسەندن پشتیوانی لێبكرێت. تاكو ببێتە زامنی بەهێزكردنی پێگەی هەرێم لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی.بەدڵنییاییەوە ،پلان و ستراتیژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چوار ساڵی داهاتوو بریتییە لە (سەروەریی یاسا، شەفافییەت لە كاردا، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە هەموو شێوەكانیەوە، رێكخستنی بەڕێوەبردنی دامەزراوە یاساییەكان، دامەزراندنی دەستەی راوێژكاران، گرنگیدان بە خزمەتگوزاریی هاووڵاتیان، رێكخستنی بەرگری بە هەموو پێكهاتەكانیەوە، هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات، رێكخستنی كەرتی نەوت و غاز، گرنگیدان بە سەرچاوەكانی ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی، بەرەنگاربووونەوەی قۆرخكاری، پشتگیریی كەرتی تایبەت، پاراستنی ژینگە، گرنگیدان بە مێژوو و كەلەپوورو شوێنەوار، پشتگیریكردنی پەروەردەو لاوان و خێزان و كەسوكاری شەهیدان)، ئەمانە هەموویان گەشبینی لای هاووڵاتیان بە ئایندەی هەرێم زیاتر دەكەن.
بەرنامەی حكومەتی تازەی هەرێم رەنگدانەوەی واقیعی وڵاتەكەیە، ئەمەش مانای وا نییە كە رێگای بەردەم جێبەجێكردنی ئەو بەرنامەیە ئاسانە و بە گوڵ چنراوە، بە حوكمی واقیعی ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی.
رێگای بەردەم حكومەتی كابینەی نۆیەم لە جێبەجێكردنی بەرنامەكەی، زۆر پرسیار دەخاتە بەردەم شەقامی كوردستانی، كە رەنگە ژمارەو تەوەرەكەیان لە ژمارەو تەوەری بەرنامەی كابینەكە زیاتر بێت، وێڕای ئەمەش، هاووڵاتیان بە گشتی و پسپۆران لە بوارەكانی پەیوەست بە لایەنی زانستی و پراكتیكی گەشبینن بە سەرخستنی بەرنامەكە، لەمیانی هەڵێنانی هەنگاوی واقیعی و بەرنامەداڕێژراوی دیراسەكراو كە پاڵپشتی سەرخستنیەتی، بە ئومێدی هێنانەكایەی سیستەمێكی دادپەروەری حوكمڕانی كە كلیلی ئەم سەركەوتنەیە و پێگەی لەنێوان هاووڵاتیان و لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بەرزدەكاتەوە. رێرەویی كوردستان بەرەو حكومەت و كوردستانێكی بەهێزترە ..
Top