پاراستنی كوردستان بەرەو كوردستانێكی بەهێز ..

پاراستنی كوردستان بەرەو كوردستانێكی بەهێز ..
چوار ساڵی رابردوو حكومرانی كوردستان وكابینەی هەشتەم قۆناغی بەرگریكردن و پاراستنی كوردستان بوو ،وەك قەڵایەكی پۆڵایین بەرپرسیاریەتی بارودۆخێكی سەختی هەر لە شەرٍی جیهانی ، لێشاوویی ئاوارەكان ، پیلانگێری ئیقلیمی بگرە تا قەیرانی دارایی و گەمارۆدانی هەرێمی كوردستان بە سەركردایەتیی رێزدار نێچیرڤان بارزانیی بە ئەستۆگرت . حكومەتی بەهێز، بەرهەمی لەدایك بوونی بەرنامە و دروشم و بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو كەلە 30 ی ئەیلولی ساڵی پاردا بەزۆرینەی دەنگ براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی بۆ( كوردستانێكی بەهێزو بەهێزتر ) مسۆگەر كرد و لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكەو دونیاش سەلماندییەوە بێ پارتێكی بەهێزی وەك پارتی دیموكراتی كوردستان،كوردستانێكی بێ هێزو كۆمەڵگایەكی لاواز دێتە بەرهەم و هاوكێشەكانیش نەك هەر لاسەنگ دەبن، بەڵكو ئیرادەو ویستی نەتەوەییش زیاتر دەكەونه ‌ژێر مەترسی و هەڕەشەو فشارو هەژموونە هەمیشەییەكانی لەناوچوونی قەواره ‌و كیانەكە.لەو نێوەندو گێژاوەی ئەوە ماوەیە ی كە كوردستانی تێكەوتبوو، گەر ژیری و حیكمەت و ئایندەبینی دیبلۆماسییانەی سەرۆك و رابەری بە ئەزموون مەسعود بارزانی نەبوایەو جێبەجێی كارە دبلۆماسیەمیناڕەوەییەكەی نیچیرڤان بارزانی پیادەی نەكردبایە، قۆناغی هەستانەوەو كرانەوە بەرووی جیهانی دەرەوە لەدوای ریفراندۆم درەنگتر دەكەوتنەوە سەرواری واقیع وسەرراستەرێیی دەسەڵات و حوكمداری كوردستانێكی یەكگرتوو.چەند ساڵە هەرێمی كوردستان بەشێكە لەژینگەی جەنگی تیرۆرەو، تیرۆریستانیش سنوورێكی زۆر فراوانیان لەگەڵ كوردستاندا هەیە، بەلام بەبەراورد لەگەڵ عێراق و سوریا ئەو دەوڵەتانەی ناوچەكە كەخاوەنی سەروەری و ئەزمونی دەوڵەتدارین و ئیمكانیەتیكی گەورەشیان بۆ موكافەحەی تیرور لەبەردەست بوو، دۆخی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەڕادەیەك پاریزراو بوو، كەلەئاستی دونیادا جێگەی سەرنج بوو، دیارە سەروەری ئەوئاسایش و سەقامگیریەش دەگەڕێتەوە بۆ مەسروور بارزانی كە لەڕۆژگاری سەختی میحوەرەكانی ڕوبەڕوبونەودا وەك ێیشمەرگەیەكی سەنگەرو، لەشەونخونی شاریشدا پەیامی پاراستنی سەروماڵی خەڵكی بەشەرتی كردار سەلماند .پێش ئەوەی پارلەمان متمانە بەكابینەی نوێی حكومەتی كوردستان بدات، گەلی كوردستان ئامانەتی بەڕیوەبردنی كوردستانی بەپارتی دیموكراتی كوردستان بەخشیبوو، دیارە دروشمی كوردستانێكی بەهێزیش لەبازنەی خەڵك سالاری و بەمیحوەر كردنی هاوڵاتیاندا بەرجەستەدەبێت‌، بۆیە ‌ناوەرۆكی بەرنامەی كاری مەسروور بارزانییەبۆ حوكمڕانی داهاتووی هەرێم . ئاخر پارتی مالێكی گەوورەیە كەنەوای دەنگە سەربەخۆكان وخانه ‌و لانەی بی نەوایانیش بووە، بۆیە ئەگەر حیزبی سەردەمی مقاوەمەتیش بێت، ئەوا لە ئێستادا كەسەردەمی بچوك بونەوەی جیهان و داهێنان و كۆنترۆلكردنی فەزای ئاسمان و ژێر دەریاو سەرزەوی و بن زەوییە، پارتی توانیویەتی متمانەی گەل بەدەستەوە بگرێت و لەناو فەزای پێكەوەژیانی سیاسی و ئاینیدا پێناسەیەكی مەدەنیانە بۆ سەروەری سیاسی گەل و، بۆ بەڕێوەبردنیش میكانیزمی مۆدێرن بكاتە نەخشە ڕێگا، ئاخر كوردستان لەڕووی بونیادی سیاسی وسەربازی و كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و ئابورییەوە بەجۆرێك بەردەوامە، كەبووە بە بەشێك لەدونیای نوێ، بۆیە فرەیی لەسەرچاوەی داهاتی كوردستان، وەگەرخستنی ئەوهێزە مرۆییەیە، كه ‌لەبەر بێكاری و خراپی دۆخی ژیان و گوزەران، خەریكە ئینتیمای نیشتمانی و نەتەوەیی لەدەست دەدات . دیارە وەگەڕخستنی ئەو هێزە مروییەش كەگەورەترین سامانی نیشتمانیە، سەر‌پێخستنەوەی ئینتیمای نیشتمان پاریزی و ڕێكخستنی كۆمەڵایەتیە، كە لۆژیكی مەدەنیانەی سیاسەتە.
Top