گرنگی پێگەی سەرۆکایەتی ھەرێمی پێشکەوتی وڵات ..

گرنگی پێگەی  سەرۆکایەتی ھەرێمی پێشکەوتی وڵات  ..

ئەگەر ھەڵوەستەیەک لە سەر مێژوویی پرشانازیی سەرۆکایەتی ھەرێمی بە رابەرایەتی سەرۆک مسعود بارزانیی بکەین ، بینیمان ، کە کوردستان بە قۆناغێکی سەخت و ھەستیاردا گوزەری کرد ، توانیی دەسکەوتی ستراتیژی و گرنگ بۆ گەلی کورد لە گشت بوارەکاندا بەدەست بھێنێت ،لە ھەمانکایشدا نەیاران و ناحەزانی گەلی کورد گشت توانا میدیای و تابووری پێنجەم وھەواڵگرییەکانیان لە دژایەتیکردنی شەخسی سەرۆک بارزانیی خستەگەر و یستیان لە رێگەی سەدان پروپاگەندەی بێ بنەما زیان لە کەسایەتیی بەرێزیان و ئەو پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەی کە بە ئەستۆی گرتبوو و دەسەتبەردای نەبوو ، بگەێنن و ساردی بکەنەوە ،بەڵام ئیرادەی لە بن نەھاتوویی سەرۆک بارزانیی توانیی بە سەر ھەموو ئەو دوژمنکاریی و پیلانگێرییانەی گەلی کورد زاڵ بێت . لە ئێستاشدا دوای دەستبەکاربوونی رێزدار ،نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆکی‮ ‬ھەرێمی‮ ‬کوردستان جارێکی تر بەھەمان شێوە نەیارانی کورد لە ھەوڵی ئەوەدان ھەموو ئەو ھەنگاوانە کە لە رووی سیاسی و دیپلۆماسیییەوە پلانی بۆ دانراوە ، بکەنە ئامانجە شوومەکانیان چوانکە دوژمنان باش دەزانن کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ئێستادا و لە چوارچێوەی‮ ‬دەستوری‮ ‬عێراقی‮ ‬فیدڕاڵ نەخشەرێگای‮ ‬شایستەی‮ ‬لەئەندێشەدایە بۆ چارەسەرکردنی‮ ‬کێشە و ناکۆکییەکانی‮ ‬نێوان حکوومەتی‮ ‬ناوەند و ھەرێمی‮ ‬کوردستان و پتەوکردنی‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬نێوان کوردستان و وڵاتانی‮ ‬دراوسێ و جیھان،‮ ‬ھەروەھا خۆشگوزەرانی‮ ‬خەڵکی‮ ‬کوردستان ھەوڵێکی‮ ‬دیکەی‮ ‬سەرۆکی‮ ‬ھەرێمی‮ ‬کوردستان دەبێت‮. بێگومان نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆکی‮ ‬ھەرێمی‮ ‬کوردستان‮ ‬لە‮ ‬ڕابردوو بە پیاوە نەرمەکەی‮ ‬سیاسەت و دیدگا فراوان لە بەڕێوەبردنی‮ ‬وڵات و ھەموو کات رۆڵی‮ ‬گەورەی‮ ‬ھەبووە لە کۆکردنەوەی‮ ‬کوردستانیان لە دەوری‮ ‬مێزی‮ ‬گفتوگۆ و ھەموو کات پیاوی‮ ‬رۆژە سەختەکان بووە بۆ ھێورکردنەوەی‮ ‬گرژی‮ ‬و ناخۆشییەکانی‮ ‬کوردستان لە لایەک و ھێورکردنەوەی‮ ‬بارودۆخ و ئاڵۆزی‮ ‬نێوان ھەولێر و نەیارانی‮پۆستی سەرۆکایەتیی، چەتری یەکگرتنەوەی کوردستانە و نوێنەرایەتی دادپەوەری و ماف و یاسا و بەھاکان دەکات.ھەروەھا دەرخستەی فرە پێکھاتەیی و فرەلایەنی و یەکسانییە بۆیە منیش وەک کوردێکی ئامەد، چاوەڕوانیمان زۆرە لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەوەی ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی بەجێ بگەیێنێت. بەتایبەتیش پاراستنی یەکڕیزی و نێوماڵی باشووری کوردستان خواستی ھەموو کوردێکە. لەو باوەڕەداین کاتی ھاتووە دامەزراوەی دەوڵەت پێکبھێندرێت و ھەموو شتێک بەدامەزراوەیی بکرێت چونکە ٢٨ ساڵ ئەزموونی فەرمانڕەواییمان ھەیە لە باشووری کوردستان و دەبێت ئەم قۆناخە بۆ دامەزراوەیی بوون کە دامەزراوەیی بەکردار بێت و شایستە بێت کە پێی بگوترێت دامەزراوەیی دەوڵەتی. نێچیرڤان بارزانی خەباتی کردووە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی ئاشتیخواز و پێشکەوتوو و ھاوچەرخ کە بە قووڵی لە بەھاکانی و لە ژیانی سیاسیی ئەودا ڕەنگی داوەتەوە، ھەروەھا خەباتی کردووە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەک کە پێکەوەژیانێکی ئاشتیخوازانە لەنێوان ھەموو ئایین و نەتەوەکان لە ھەرێمی کوردستان ھەبێت. لەو ماوەیەدا کە سەرۆک وەزیران بووە، بارزانی ھەوڵی بۆ پێشخستن و جێگیرکردنی پرۆسەی سیاسی داوە بە گرتنەبەری ڕێبازێکی گشتگیر و سازان بۆ فەرمانڕەوایی. دیدگای نێچیرڤان بارزانی بریتییە لە نیشتمانێکی دیموکرات و ئاشتیخواز و سەقامگیر لەڕووی سیاسییەوە کە کاریگەریی ئەرێنی ھەبێت بۆ ئاشتی و سەقامگیری وخۆشگوزەرانیی عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.ماوەی دەسەڵاتی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆک وەزیران، ئاسایشی تاکەکەسی و مافی مرۆڤ و سەقامگیریی سیاسی بەرەوپێشچوونێکی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینی و بە دەیان یاسای گرنگ سەبارەت بە مافی ئافرەت، ئازادیی ڕۆژنامەگەری و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی دەرچوون، ھەروەھا بارزانی ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە لە پاراستن و پتەوکردنی فرەئایینی و فرەنەتەوەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە.کۆڵەکەی سەرەکیی سیاسەتی دەرەوەی نێچیرڤان بارزانی بەھێزکردنی ئاشتی و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا لەگەڵ گرنگیدان بە ھەماھەنگیی ھەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەڕ و تیرۆر و چەسپاندنی ئاشتی، ھەر ئەم سیاسەتەش بووە ھۆی ئەوەی زیاتر لە (٣٠) وڵات نوێنەرایەتیی فەرمیی خۆیان لە ھەرێمی کوردستان بکەنەوە.لەلایەکی دیکەوە ،ئەو ستراتیجیەتەی نێچیرڤان بارزانی، لە ٢٨ی نیسانی ساڵی رابردوو گرتیەبەر، پشتبەستن بوو بە دیالۆگ بۆ بەدیھێنانی مەبەست و ئامانجەکان، ئەمەش بۆ بەدیھێنانی سەقامگیری بووە، ئەو سەقامگیرییەش بۆ بونیادنانی پەیوەندی سەقامگیر بووە بۆ ئاییندە. واتە بەیەکەوە گرێدانێک لەنێوان دیالۆگ و ستراتیجیەت ھەیە بۆ بەدیھێنانی ئامانجێک، ئامانجەکەش دروستکردنی سەقامگیرییە، ئەو سەقامگیریەش پەیوەست بوون لەنێوان ناوەند و ھەرێم، یاخود لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و ھەرێم دروست دەکات.
لە راستیدا لە رووی مێژووییەوە بەڕێز نێچیرڤانی بارزانی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە کە ئیدارەی ھەرێمی کوردستانی گرتە دەست وەکو سەرۆکی دەسەڵاتی جێبەجێکردن، تاوەکو پەسندکردنی دەستوور لە ٢٠٠٥، بەو قۆناخە دەڵێن قۆناخی دیالۆگی ئاسایی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا، لەو ماوەیەش بە قووڵی ئاشنابوو بە کێشەکانی، تەنانەت لە ماوی دابەزینی ئەو پەیوەندیانە لەنێوان ساڵانی ٢٠١٤ تاوەکو ٢٠١٧، پەیوەندییەکی خۆرسک ھەبوو، ھەرێمی کوردستان ستراتیجیەتی خۆی ھەبوو، ھەرێمی کوردستان چەند کارێکی گرنگی ئەنجامدا، یەکەمیان ئەوەبوو ھەموو ھێزەکانی پێشمەرگەی کۆکردنەوە بۆ بەرگری لە عێراق دژی تیرۆری داعش، ئەمەش بە شێوەیەک کە پێویستی بە دیالۆگ نەبوو، ھاوکات پێشوازی لە زیاتر لە ملیۆنێک ئاوارە لە ناوچە عەرەبییەکان کرد و لە کوردستان بەو پەڕی رێز و ئازداییەوە ژیانیان بەسەر برد، ھەرێم ئاسانکاری بۆ ھاتووچۆی بازرگانی کرد.ھەر لە ماوەی فەرمانڕەواییی بەڕێز بارزانیدا وەک سەرۆک وەزیران، ھەزاران دامەزراوەی پەروەردە و تەندروستی، پرۆژەکانی گواستنەوە، فڕۆکەخانەی ھاوچەرخ، تۆڕی بەرھەمھێنانی کارەبا، سیستەمی پاککردنەوەی ئاو و تۆڕی پەیوەندیی دوورمەودا دامەزران، ھەروەھا نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵێکی بێوێنەی لە دامەزراندنی پیشەسازیی نەوت و ھێنانی ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیاکانی نەوتی جیھانی بینیوە وەک کۆمپانیاکانی ئێکسۆن مۆبیل، شێڤرۆن، تۆتال و گازپرۆم نەفت. رێزدار‮ ‬جەنابی‮ ‬کاک نێچیرڤان بارزانی‮ ‬کەسایەتییەکی‮ ‬دیار لە کوردستان و عێراق و جیھان و پێگەیەکی‮ ‬گرینگی‮ ‬ھەیە‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬کومەڵایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیبلۆماسی‮ ‬و لە ھەمان کاتیشدا‮ ‬ئەزموونی‮ ‬ڕابردووی‮ ‬جەنابیان سەلمێنەری‮ ‬ئەوەیە‮ ‬ڕوڵێکی‮ ‬یەکجار ئیجابی‮ ‬دەبێت‮ ‬،بۆ چارەسەرکردنی‮ ‬کێشەکانی‮ ‬نێوان ھەولێر و بەغدا‮ ‬بەپێی‮ ‬دەستوری‮ ‬ھەمیشەیی‮ ‬عێراق،وە‮ ‬یەکڕێزی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬ھەرێم لەگەڵ سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان کە‮ ‬ڕۆڵێکی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬ھەبووە و لە داھاتووشدا بە بایەخەوە ئەو‮ ‬ڕۆڵە دەبینێ بۆ کۆ دەنگیی‮ ‬سەرجەم لایەنەکان کوردستانییەکان،‮ ‬لەوەش دڵنیام‮ ‬ڕۆلی‮ ‬کاک نێچیرڤان بارزانی‮ ‬ئەم ئەرکە پیرۆزە‮ ‬بەباشترین شێوە بەڕێوەدەبات،‮ ‬چونکە لە ژێر چەتری‮ ‬ڕابەرایەتیی‮ ‬سەرۆک بارزانی‮ ‬دەتوانین پێکەوە کوردستانێکی‮ ‬بەھێز بنیات بنێین و لە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاکانی‮ ‬گەل و نیشتمان،‮ ‬تواناکان‮ ‬یەکبخەن و بەرەوپێشەوە ھەنگاو بنێین‮.‬بەرێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بە پیاوی‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬ڕۆژەسەختەکان ناسراوە،‮ ‬کەسێک بوو توانی‮ ‬کوردستان لە لێواری‮ ‬قەیرانێکی‮ ‬بەھێز بەرز بکاتەوە بۆ دۆخێکی‮ ‬باشتر‮ ‬،‮ ‬بوون بە سەرۆکی‮ ‬ھەرێم بەشێوەیەکی‮ ‬زۆر ئومێدی‮ ‬بۆ خەڵک گەراندەوە کە ئایندەیەکی‮ ‬ڕوونمان ھەبێت چونکە‮ ‬ڕابردووی‮ ‬بەرێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬پڕە لە کاری‮ ‬چاک و پەیوەندیی‮ ‬کاریگەر لەسەر ئاستی‮ ‬ھەرێم‮ . ‬بوونی‮ ‬متمانە لە جەنابی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬لەداھاتوودا کوردستان بەرەو پێشکەوتنێکی‮ ‬تر دەبات‮. ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬واتا پیاوی‮ ‬رۆژە دژوارەکان،‮ ‬واتا پیاوی‮ ‬رۆژی‮ ‬بەرنگار بوونەوەی‮ ‬قەیرانەکان،‮ ‬واتا پیاوی‮ ‬دروستکردنی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬نێوان دەوڵەتان،‮ ‬واتا نەرمی‮ ‬نواندن بۆ براکانی‮ ‬بۆ بەھێز کردنی‮ ‬کوردستان، کەسایەتی‮ ‬نێچیرڤان‮ ‬بارزانی‮ ‬بەھۆی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬چەندین ساڵەی‮ ‬پێمان دەڵێ لە داھاتوو ژیانێکی‮ ‬ئارامتر‮ ‬بۆ کوردستان دەھێنێ،‮ ‬پێمان دەڵێ کوردستان لە ھەموو بوارەکان پێشکەوتنێکی‮ ‬گەورە بەخۆی‮ ‬دبینێ‮. ‬من وەک خودی‮ ‬خۆم بڕوای‮ ‬تەواوم بە لێھاتوویی‮ ‬جەنابیان ھەیە،‮ ‬چونکە بە شێوەیەک‮ ‬ڕووبەرووی‮ ‬کێشە و گرفتەکان دەبێتەوە تا بن بڕکردنی‮ ‬لە‮ ‬ڕەگەوە‮ .‬ھیوای‮ ‬سەرکەوتنی‮ ‬بۆ دەخوازم ئومێدەوارم زیاتر لە ئێستا کاری‮ ‬چاکتر بکات تایبەت رێگا خۆش بکات بۆ گەنجان تا‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەرەکییان ھەبێت لە پێشکەوتنی‮ ‬کوردستان‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

Top