هەرێمی كوردستان و جێگەی متمانەی هەرێمی و نێودەوڵەتی ..

هەرێمی كوردستان و جێگەی متمانەی هەرێمی و نێودەوڵەتی ..
گشت پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان چ لە رووی سەردان، بانگهێشتی فەرمی یا لە رێگەی تەلەفۆنەوە بە هەرێمی كوردستان نیشاندەری ئەو راستییە كە هەرێمی كوردستان خاوەنی پێگەیەكی بەهێزە و وڵاتانی جیهان لە ئاستی باڵادا سەردانی دەكەن و پەیوەندییان لەگەڵ هەرێمدا هەیە، پێگەی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكە، كە نەك بۆ عێراق بە تەنیا، بەڵكو بۆ ناوچەكەیش گرنگیی خۆی هەیە، سەرهەڵدانەوەی جموجۆڵە دیبلۆماسییەكان لەسەر ئاستی باڵای وڵاتانی دیكە و سەردانی گەورە بەرپرسان بۆ هەرێم، دەرخەری گرینگیی ستراتیژ و پێگەی هەرێمی كوردستانە. سەردانی سەركردە و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردایەتی كوردستان، دەرخەری ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان پێگەیەكی بەهێزی هەیە، لە ناوبردنی گەورەترین رێكخراو لەناوچەكەدا، ئەویش كە داعش بوو، دەورو رۆڵ و كاریگەری پێشمەرگە زۆر گەورە بوو، بۆیە پێشمەرگە و كوردستان لە هەموو جیهان ناسراون، بێجگە لەوە لە بواری ئابووری ئەو نەوت و غازەی كە لە كوردستاندا هەیە لە هەر شوێنێك بیری لێ بدەیی، دەگاتە نەوت و غاز، واتە پێگەی هەرێمی كوردستان لەبواری ئابووری لە داهاتوودا جێگەی سەرنجی وڵاتان و زڵهێزەكانی جیهانە، چونكە گەورەترین خەزێنەی غاز لە كوردستان هەیە، بۆیە ئەگەر كورد بتوانێت و توانیویەتی لەو كۆنگرە ئابووریانەی كە دروست بووە كەسایەتی مەسعود بارزانی بەتایبەتی كە بەشدار دەبێت گرنگی پێگەی هەرێمی كوردستانی زیاتر بەدەرخستووە، هەروەها سەردانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان ئەوە دەردەخات كە گۆڕانكاریەكی گەورە لە ناوچەكە روودەدات، ئامادەكاری بۆ ئەو گۆڕانكارییانە دەكرێن، هەر گۆڕانكارییەك رووبدات دەبینین دەوری هەولێر و سەرۆك بارزانی تێدا دەورێكی ستراتیژییە،بۆیە وڵاتانی جیهان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایە كە دەبێت رێگە چارەیەك بۆ كورد بدۆزنەوە، بۆیە پێموایە لە نیوەی یەكەمی سەدەی 21، سەردەمی بە دەستهێنانی مافی كورد دەبێت، لە هەر چوار پارچەی كوردستان، جا هەر پارچەیەك بە تایبەتمەندی خۆی، هەرێمی كوردستان دەستكەوتی زیاتر لە فیدڕالیزم بە دەست دەهێنێت، بەڵام ئەوەی لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە كە حكوومەتی هەرێم پاش رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر زۆر بە سەركەوتووانە توانی دەستكەوتی باش بەدەست بهێنێت و دەرگای دیبلۆماسیەت بەرووی هەرێمدا بكاتەوە، هەتا ڕادەیەك ئەوە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دەگەڕێتەوە كە توانیویەتی ئەو دەرگا دیبلۆماسیە بكاتەوە و سەرۆك بارزانی وەكو مەرجعێك دەورێكی باڵای لەو روویەوە بینیوە، وڵاتانی جیهان تا ئێستاش وەكو مەرجعێك، وەك سەرۆكێكی نەتەوەی كورد و كوردستان مامەڵە لەگەل سەرۆك بارزانی دەكەن، دەبێت ئێمە تەحەمولی هەر شتێك بكەین، هەر گەلێك كە بەرەو سەربەخۆیی دەچێت بە بێ قوربانی دان ئەو دەستكەوتە بەدەست ناهێت، وڵاتان بە هەزاران شەهیدیان داوە تا گەیشتوونەتە ئەمڕۆ.. پێگەی هەرێمی كوردستان زۆر بەهێزتر و گەورەیە لە ناوچەكەدا و بۆتە جێگەی سەرنجی زڵهێزەكانی جیهان، لەگەڵ ئەوەی گەورەترین دەوری هەبووە لەناوبردنی گەورەترین رێكخراوی تیرۆریستی لەناوچەكەدا، كوردستان لەگەڵ عێراق بەراورد ناكرێت، ئارامترە و خزمەتگوزاری باشیش پێشكەش كراوە و باروگوزەرانی خەڵكیش رۆژ بۆ رۆژ باشتر دەبێت
Top