گەلی كورد دەیان ساڵە لە پێناو كەركووك و هەموو بستێكی خاكی كوردستان زەریاییەك خوێنی بەخشیووە و هەردەم ئامادەیە ببەخشێت ،كەركوك، شارێكی كوردستانی، بۆ كورد هەمیشە جێگەی سازشنەكردن بووە، زۆربەی دانوستانەكانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كورد بەگشتی و یەكێتی بەهۆی «كەركوك»ەوە بێئاكام بووە. بارزانی نەمر كەركووكی كردۆتە ڕەمزێك كە لە یادەوەری تاكی كوردادا وەك ناسنامەیەكی نەتەوەیی سەیر دەكرێت تەنانەت خاڵی بەیەك نەگەیشتنی سەركردایەتی شۆڕشی ئەیلول و ڕژێمی ئەو سای عێراق بە ڕێكەوتنێك مەسەلەی كوردستانی بوونی كەركووك بووە كە بارزانی نەمر ڕێگای نەدا بەهیچ شێوەیەك سازش و موزایەدە لەسەر كەركووك بكرێت، تەنانەت سەرۆك مسعود بارزانی لەپەرتووكە مێژووییەكەدا(بارزانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كورد)لەبەرگی سێیەم بەشی دووەم لە لاپەرە 39دا، باس لەرووداوێك دەكات لەسەروبەندی مۆركردنی ڕێكەوتننامە مێژووییەكەی 11ئادار كە وەڤدی حكومەتی عیراق لە كاتی گفتوگۆكانیاندا پرسیاریان لە مەڕ پرسی شاری كەركووك كرد كە ئایە سەربەچ لایەكە، وەفدەكە گوتیان (كێ دەڵێ كەركووك كوردستان نییە)، لەم دانیشتنەدا بارزانی نەمر زۆر بەتوندیەوە بەرپەرچی وەڤدكەی دایەوە و پێی گوتن: ” من دەلێم كەركووك كوردستانە، خۆ لەوە بپارێزن بلێن كوردستان نییە بەڵكو بڵێن ئێمە كەركووكمان داگیركردوە، هەتا تاكە كوردێكش لە كەركووك بمێنێت كەركووك كوردستانە كورد، تا ئێستا بە راپەڕین و خەباتی چەكداریی و دانوستانی سەرمێز و چەتری دەستوور و هەڵبژاردنەكانیش نەیتوانی شارەكە بخاتەوە باوەشی هەرێم و لە چەمكی «ناوچە جێناكوكەكان»ی دەستوور دایبماڵێت، هەرچەندە دوای پەسندكردنی دەستوور لە2005دا دەبوو بەگوێرەی ماددەی 140، ئەم شارە و ناوچە كوردستانییەكان و زۆر جێگەی دیكەی شیعەنیشینیش كە دیمۆگرافیایان لەسەردەمی عیراقی دیكتاتۆریدا گۆڕاون، دوای سەرژمێر و ریفراندۆم، ئاسایی بكرێنەوە.بەپێی سەلماندنی گەڕیدە و رۆژهەڵاتناسان و بەڵگە و تۆمارە مێژووییەكان، یەكلابۆتەوە كە شارێكی كوردستانییە، تێیدا توركمان و عەرەب و كلدۆئاشوری پێكهاتەوە و هاونشینی شارن، بەڵام نە لە عیراقی كۆن و نوێشدا، كار بۆ ئەوە نەكرا، بەرمیلە باروتەكە لە ژێر كەركوكدا بوچەڵبكرێتەوە، لە تەقینەوەی مەترسیداری پێكهاتەكان بپارێزرێت و چارەی دانیشتوانەكەی وەك رەنگی زێڕی ژێرخاكەكەی نەبێت. بەڵام سازشكردن لە سەر خاكی كوردستان بە تایبەت كەركووك مەحاڵە .بەتایبەت كە هەڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان زیاتر لە نیو سەدەیە نەگۆڕە لەسەر ئیلتیزاماتە نەتەوەیی و نیشتیمانی و كوردایەتییەكانی كەركوك و پەیوەندی لەگەڵ نەتەوەو پێكهاتە جیاوازەكانی كەركوك جا لە كەركوك بێت یا لە هەر شوێنێكی هەرێمی كوردستان. بۆیە بەشداریكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە لیستێكی جیاواز تەنها هەڵوێستی سیاسیەو هیچ لە هەڵوێستە نەگۆڕە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكانی كەم ناكاتەوە. نابێت ئەوە لە بیر بكەین كە پارتی دیموكراتی كوردستان دەیان ساڵە لە پێناوی كەركوك قوربانی داوەوخوێنی رشتووەو شۆڕشێكی مەزنی گەورەی لەسەر ئەو شارە داناوەو هەمیشە سەرۆكی نەمر مەلا مستەفا بارزانی باسی لە گرنكی ئەو شارە كردوە بە دڵی كوردسانی ناوزەد كردووە، پارتی بە درێژایی مێژووی تەمەنی خەباتی كردووەو لەبەرامبەریشدا دوژمانی كورد بە ئەنفال و وێرانكردنی گوندەكان وەڵامیان داوەوبۆ ئەمەش هەزاران شەهیدی بەخشیوەتە شاری كەركوك لە هەردوو سەدەی بیستەم و سەدەی بیست یەكدا، هەروەها جەنابی بەڕێز سەرۆك مسعود بارزانی لە هەموو بۆنەكان داكۆكی لەسەر كەركوك كردووە و خەڵكی كوردستان و دوژمانیشی دڵنیاكردۆتەوە كە هەرگیز سازش لەسەر كەركوك ناكات، باشترین بەڵگەش كاتێ جەنابی سەرۆكی هەرێم لە ئەنجومەنی حوكم بوو لەسەر دەستی بەڕێزیان زۆر بەندو بڕگە لە دەستووری عێراق چەسپێنرا تا لە رێگەی یاساوە كەركوك بگەڕێتەوە سەر هەرێمی كوردستان، لەو روانگەشەو بڕیارێكی تایبەتی دەركرد كە ناوچە بەزۆر دابڕێنراوەكان بكرێن بە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، لە دوو ساڵی رابردووشدا هێندە بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامانجی تیرۆرستان بووە ئەوەندە بارەگای پارتەكانی دیكە نەبوونەتە ئامانجی تیرۆرستان.لەبەرئەوەی هەنووكە كەركوك لە مەترسیدایەو رۆژانە خوێنی لێدەچۆڕێت، تیرۆرستان و كەسانی سەردەمی رژێمی سەدام و عەرەبە شۆڤێنیەكان و كاربەدەستانی بەغدا چاویان لەسەر كەركوكەو دەیانەوێت بە هەرجۆرێك بێت كەركوك نەگەڕێتەوە سەر هەرێمی كوردستان و بە هەموو جۆرێك ئاستەنگ دەخەنە سەر پڕۆسەی جێبەجێكردنی ماددەی 140 و پەرەپێدانی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، بۆیە دەبێت لە كەركوك كوردایەتی ئامانج و مەبەست و كردار بێت، نەك دروشم، مێژووش گەواهیدەرە پارتی بە راستەقینە كوردایەتی كردووە لە كەركوك.