حكومەتی بەتوانا لە سایەی سەركردایەتییەكی بەهێزدا ..

حكومەتی بەتوانا لە سایەی سەركردایەتییەكی بەهێزدا ..
كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی مەسڕور بارزانی چاكسازییەكان ببینن، و ڕادەی چاوەڕوانیەكان ئەوەندە بەرزە وەكو بڵێی چاوەڕوانی گۆچانی جادویی دەكەن، لە دوای هەڵبژاردنەكانەوە هاووڵاتیان بە گشتی بە هەموو ڕەنگەكانەوە بە ئومێد و هیواوە لەو سەركردەیە دەڕوانن بۆ ئەوەی چاكسازی و چاكسازی و گۆرانكار ئیداری و دارایی گەورە ئەنجام بدات كە لە ئاست داواكاری خەڵك بێت. ئەزموونی چەندین ساڵەی هێمنی و ئارامی كوردستان كە مەسرور بارزانی وەكو راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لێی بەرپرسیار بووە و بە شێوەیەكی زۆر سەركەوتووانە توانیویانە لە نێو ئاگری رۆژهەڵاتی ناوەراست و دۆزەخی عێراقدا ئارامی و ئاسایشێكی سەقامگیر دابین بكەن بۆ هەرێمی كوردستان مەسرووربارزانی، وەك سەرۆكی حكومەتی كوردستان متمانەی 88 پەرلەمانتاری بە دەسهێنا ،ئەو هەنگاوەش بووە هۆی ئەوەی تا كو گەلی كوردستان بەئومێد و گەشبینەوە دەڕواننە كارەكانی كابینەی داهاتووی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەوپێیەی مەسرووربارزانی لەبنەماڵەی سەربەرزی بارزانی پێگەیشتووە ولەدەستپێكی ژیانیدا تێكەلاوی خەباتی سیاسی و شۆرشگێری بووە تا گەیشتۆتە پلەی مەكتەبی سیاسی وێرای ئەوەی لە چەندساڵی رابردوودا لە هەرێمی كوردستان بەرپرسیارەتی گەورەترین دەزگای ئەمنی هەبووە كەتوانیویەتی لەم بوارەدا زۆر سەركەوتووانە كارەكانی ئەنجام بدات ئارامی و ئاسایش بۆ كوردستانیان فەراهەم بكات سەرۆكایەتی حكومەت لەلایەن سەركردەیەكی بەھێزی گەنج، كارەكتەرێك كە لە نێو دوونیایەك زانیاری و بەرێگایی پڕ لە ئاگاییەوە دێتە نێو دەسەڵاتی جێ بەجێ كردن بەو پێیەی لە رابردوودا سەرۆكی حكومەت ماوەی چەندین ساڵ سەرۆكایەتی دامەزراوەیەكی زانیاری و ھەواڵگری دەكات و باشترین كەس دەبێت بۆ بینینی كێماسی و ئازارەكانی سەرجەم كایەكانی ھەرێمی كوردستان، سەرەڕای ئەوەی ڕۆڵی گەورەیان هەیە لە ئاراستەكردنی سیاسەتی كوردستان لە ناوچەكە و خاوەنی دبلۆماسییەتێكی گەورەیە لەسەر ئاستی جیهانی.رۆژی 10/7/2019 پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەتی كوردستان و وەزیرانی كابینەی نۆیەم لە رێوەرسمێكدا سوێندی یاساییان خوارد و بەم شێوەیەك كوردستان پێی نایە ، قۆناغێكی نوێی وە ، وڵاتانی ناوچەكە و كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی پێشوازی و پشتیوانیی خۆیان دەربرٍی .هەرێمی كوردستان بەرەو كابینەیەكی تری هەنگاو دەهاوێت، چەمكی "حكوومەتی بەهێز" كە لەلایەن داڕێژەرانی ئەو كابینەیە بەرز كراوەتەوە، لەوانەیە بە واتای "حوكمڕانی باش" بێت، دەنا بارودۆخی سیاسیی كورد نەگەیشتووەتە ئەو ڕادەیەی لە پێناسەكردنی چەمكی "هێز"دا، جگە لە بەرەوپێشبردنی ئیدارەی گشتیی وڵات، بیر لە لایەنێكی تری "هێز" بكاتەوە. هەموو هێزەكانی تریش لە سیاسەتدا لە هێزی بەڕێوەبردنێكی بەهێزەوە سەرچاوە دەگرن. بەپێچەوانەوەش ئەگەر سەرچاوەی هێزی حكوومەت لە ئیدارەیەكی باشەوە سەرچاوە نەگرن، هەموو هێزەكانی تری دەشێ شكست بێنن. لە ماوەی ڕابردوودا هەرێمی كوردستان نەك هەر نەیتوانی بەهێز بێت، بەڵكو زۆرجار ئاسایش و ئابوورییە تەنكەكەی مەترسی لەناوچوونیشی لەسەر دروست دەكردەوە. ئەگەر حكوومەتی كوردستان تا ئاستێك وەك دەسەڵاتێكی سیاسی باش لە ناوچەدا دەركەوتبێت، هی ئەوە بووە لە پێكەوەژیانی سیاسی و ئاینی و لە پێوەندییە دیپلۆماسییەكانی لەگەڵ دەرەوەدا سەركەوتنێكی دیاریكراو و جیاوازی لە ناوچەكەدا تۆمار كردووە، ئەگەرنا لەسەر ئاستی سیاسی و ئیدارەدان و ئابووریدا دەستی چارەسەركردنی زۆر كورت بوو.كوردستانێكی بەهێز جگە لە حكوومەتێكی خزمەتگوزار و پێشكەوتوو، مانایەكی تری نییە كە بەبێ چەند بنەمایەكی سەرەكی بەدی نایەت:كاڵكردنەوەی دوو ئیدارەیی و ڕێكخستنەوەی سیستمی گشتی، یەكێكە لە پێشمەرجەكانی سەركەوتنی حكوومەتێكی بەهێز. ئەمە هەر تەنیا هاوكاریی بیرۆكراسیی حكوومەت ناكا بۆ گەیاندنی باشترین خزمەتگوزاری بەوپەڕی وڵات، بەڵكو حكوومەت دەستكراوە دەكات بۆ یەكخستنەوەی هێزە سەربازی و تەناهییەكانیش. بەبێ ئیدارەیەكی گشتی، دەوڵەت ناتوانێ یاسا بەرقەرار بكات، كە نەتوانرا یاسا بەرقەرار بێت، گرووپە خراپەكار و هەلپەرست و یاساشكێنەكان، دەتوانن لە پەنا و پەسیوی پاڵپشت بەهێزی گرووپیی خۆیان خۆپەنا بدەن. بۆ بنەمای نەهێشتنی دوو ئیدارەیی، عێراق و ئێران و توركیا ڕێگری سەرەكی دەبن و دەبێت حكوومەتە بەهێزەكە پلانی پێ بێت. هەروەهاجێبەجێكردنی یاسا و دامەزراوەییكردن و ئاشكرا و روونی مەرجی تری دامەزراندنی حكوومەتی بەهێزە. ئەمە دەبێت لە گرووپە بەهێز و باڵادەستەكانەوە دەست پێ بكات تا دەگاتە تاكەكەس. ئەگەر دەستە و گرووپە باڵادەستەكان لانی كەم لەڕووی ئیدارە و داراییەوە خۆ لە یاسا ببوێرن و پێشێلی بكەن، ئەوا هیچ تاكێك یاسا بە گرنگ نازانێت و لە ساتی سەپاندنی بچووكترین یاسا بەسەریدا گلەیی ئەوە دەكات كە "یاسا تەنیا بۆ هەژاران ئامادەیە‌"، لێرەدا ئاژاوە و فرەكوێخایی، ڕووبەری گشتی دەگرێتەوە. لەم هەنگاوەدا پێدانەوەی دەسەڵاتی حزبەكان بە حكوومەت، گەورەترین بەربەستە و دەبێت حكوومەت پلانی بۆی هەبێت.
چەسپاندنی هاووڵاتیبوون، جێگیركردنی ماف و ئەرك كە تێیدا شوناس و چەمكی هاووڵاتیبوون دروست دەكات مەرجێكی ترە. هاووڵاتیبوون و هەلی یەكسان ئەوەیە مرۆڤ لە ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتیدا هەست بە شكۆ و ماف و پارێزراوی بكات. ڕێز و گەورەیی هاووڵاتی لەوەوە سەرچاوە دەگرێت لە خزمەتكردن و كاركردن لە دامەزراوەكاندا و لە دابینكردنی سیستمێكی سۆسیالدا ڕێزلێگیراو بێت. تا ئێستە لە كوردستاندا ئەم بەرپرسیارییە بوونی نییە و خەڵك و حكوومەت كەمترین ئاستی بۆ بەخاوەن زانینی یەكتریان هەیە. متمانە بە حكوومەت لاوازە، تەنانەت ئەو بێ متمانەییە پیاوان و فەرمانبەرانی دەوڵەتیشی گرتووەتەوە. لێرەدا دەبێت حكوومەت بەهێزتر لە گرووپە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان ئاستی ژیانێكی سروشتی و ئاسایی بۆ تاك بگەڕێنێتەوە، نەك ئەو كەسەی خاوەنی خێڵ و خێزان و هێز نەبوو، پەراوێز بخرێت.
گەشە سەندنی وڵات و هیچ پێشكەوتنێك بەدی نایەت. وەك چاككردنی كارەبا و ڕێگەوبان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و ئاسانكاری لە گەیاندنیاندا. دەبێ حكوومەت بۆچوون و داخوازییەكانی خەڵك بەباشی بخوێنێتەوە و بەهانایانەوە بچێت. ڕێكخستنی ئابووری و سیستمی بازاڕ و كارخانەكان و دابینكردنی ئاستی گونجاوی حكوومەتی ئەلیكترۆنی و سیستمی بانكی، جێگیریی ئابووری و بازاڕ دابین دەكات و بەشدار دەبن لە بووژانەوەی بژێوی خەڵك. لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە لەگەڵ بەهێزبوونی بازاڕ و نەخۆشخانە و فێرگە و ئەكادیمیا تایبەتەكان، داودەزگای حكوومی فەرامۆش نەكرێن و پڕ بەرهەم و خزمەتگوزاری بكرێن، گرنگیدان بە دەوڵەمەندان و هەروەها گرنگی دان بە چینی مامناوەند و بنەبڕكردنی هەژاری ،هەروەها دەبێ‌ ئەو راستییەش بزانین كە بازرگانەكان و گرووپە قۆرخكارەكان بەربەستن و دەبێت حكوومەت بەرنامەی بۆ ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە هەبێت.حكومەت و كوردستانێكی بەهێز پێوستی بە ستراتیژی هەیە ، بەو واتایەی نەك هەر خۆی ببێتە گۆڕانكاریی سەردەمەكەی خۆی، بەڵكو دەبێ بنەما بۆ كابینەكانی دوای خۆیشی دابڕێژێت، ئەوەش بەوە دەكرێت كە حكوومەت هەموو جۆر ڕوئیایەكی ورد و درشتی ستراتیژی دابنێت و لە كابینەكەدا كاریان لەسەر بكات، وەك لایەنی ئابووری و ئاسایش و تەندروستی ،پەروەردە و فێركردن و كولتوور و نەرمەهێز و زمان و ڕاگەیاندن و كۆمەڵگەی مەدەنی و چەندان لایەنی تری ژیان لە هەرێمی كوردستان. حكومەتی بەهێز و هاوڵاتییەكی بەهێز لە رووی ئابووری و دەروونی و رۆشنبیری و تەندروستی وا دەكات كە كوردستان بەهێزتر بێ‌ و سەركەوتنی گەورەش بەدی بێت ..
Top