لە نێوهەموو ئەو قەیران و گێژاوانەی كە لە ماوەی رابردوو كوردستانی تێكەوتبوو، ئەگەر ژیری و حیكمەت و ئایندەبینی دیبلۆماسییانەی سەرۆك و رابەری بە ئەزموون مەسعود بارزانی نەبوایە و جێبەجێی كارە دبلۆماسیە میانڕەوەییەكەی نیچیرڤان بارزانی پیادەی نەكردبایە، قۆناغی ھەستانەوەو كرانەوە بە رووی جیھانی دەرەوە لە دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی درەنگتر دەكەوتنەوە سەر واری واقیع و سەر راستەڕێی دەسەڵات و حوكمداری كوردستانێكی بەهێز..بە درێژایی مێژووی خەبات، پەروەردەی قوتابخانەیەی بارزانییە كە وەك روون و ئاشكرایە،كە كەسایەتییەكان، كارەكتەرەكان ئەوانن پیاوی خاوەن پرەنسیپی ساتەكانی تەنگانە و قەیرانەكان. ئەو كاریزماییەش لە حیكمەت و ژیری ئەو رێباز و رێچكەیەوە سەریھەڵداوە كە رێباز و پەیڕەوی - لە سەركەوتن مەغروور نەبوون، لە شكست نائومێد نەبوون- ەی باوكە، بۆتە بۆماوە و كەلتووری خەبات و تێكۆشانی پتر سەدەیەك خەبات و تێكۆشان، ھەر لە سەردەمی شێخ عەبدولسەلام بارزانی پێشەنگی بزاڤی نەتەوەیی ،شۆرشگێرییەوە تا ساتی ئەمڕۆ بوونەتە رێچكە و رێباز.سەرۆكی هەرێمی كوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانی بەهۆی پێگە سیاسی و دویپلۆماسییەكەی دەتوانێ درێژە پێدەری رێبازی سەرۆك مەسعود بارزانی بێت بۆ زیاتر بەهێزكردنی پێگەی هەرێمی كوردستان له رۆژهەلاتی ناوەراست دا و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا. بۆیە دوای دەست بەكاربوونی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ئێستا چاوەكان لەسەر ئەوەن كە ئایا نێچیرڤان بارزانی كارەكانی داهاتووی چۆن دەبێت؟ بەڵێ، هەموومان ئەو راستیە دەزانین بەهۆی پێگەو رۆلی رێزدار نێچیرڤان بارزانی و ئەزموونی رابردووی لە حكومەتداری، بۆمان دیاردەبێت كە بەرێزیان دەتوانێت دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم كاراتر بكات و هاندەرێكی باشیش بێت بۆ زیاتر نزیكبوونەوەی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان، كارەكانی ئەو لە رابردوو بە گشتی لە هەموو سێكتەرەكانی ژیانی خەڵك سەركەوتووانە رێی خۆیان گرت،سەرەرای ئەو هەموو كێشەوئالۆزیانە كە ئەو كات لە هەرێمی كوردستان بەخۆیەوە دەبینی.توانی بەهۆی لێهاتووی خۆی كوردستان لەو بارودۆخە قورسە رزگار بكات و كوردستانێكی بەهێزتر بنیات بنێت ئەویش بەهاوكاری و خۆراگری هاولاتیانی هەرێمی كوردستان كەتوانیان رووبەرووی هەموو كێشەكان بن .لە ئێستاشدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كاری زیاتر دەكات لەسەر هزری پێكەوەژیان و توندوتۆلكردنی پەیوەندیە دیپلۆماسی و نێودەوڵەتیەكان و درێژەپێدەری كارەكانی رابردووی دەبێت، بۆ بیناكردنی كوردستانێكی بەهێزتر و گەشاوەتر، ئەوەی لە بەرێز نێچیرڤان بارزانی چاوەڕوان دەكرێت سەركەوتنی زیاتری كوردستان و ئاشتەوایی زیاتر و یەكخستن و پتەوكردن و پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدادە و بونیاتی كوردستانێكی بەهێزە، لەمەودواش هەنگاوەكانی لە كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو ئاشتیخواز بەرجەستە دەكات، ئەو ئێستا وەك هەمیشە كاردەكات بۆ كوردستان بە هەموو پێكهاتەكان و ئایین و ئاینزاكان،لەلایەكی ترەوە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژە سەختەكاندا هەروەها كارێكی ئاسان نەبوو ، بەتایبەت لە رۆژگارە سەختەكاندا كە ناوچەكە تا ئێستا لە نێو مەترسیی و ئەگەرەكانی شەرٍو ناكۆكیی بەردەوام دایە ، بەڵام بە حیكمەت و پلانیی كاریگەری ئەمنی توانرا ئاسایشی هاوڵاتیانی كوردستان و گشت دەستكەوتەكان و كۆمپانیا و بەرژوەندییەكان پارێزراو بن ، ئەمەش بووە هۆی ئەوە متمانەی و بایەخی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان زیاتر ببێ .بۆیە خەلك بەگەشبینی لەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەڕوانن ئومێد دەكەن كوردستان بەرەو قوناغێكی باشتر و سەربەخۆن بوون هەنگا بنێت لەژێر سایەی سەرۆكێكی بەهێز و سیاسەتمدار،كارێزمای رۆژە سەختەكان.ەرێمی كوردستان، ئەركی ئەم قۆناغەی ئێستاشیان لە كوردستان خستۆتە سەر شانی خۆیان وەك ھەمیشە ، ئەوان بە مانەوەی كاریگەری ئەرێنی رابردوویان سەلماندوویانە كە خزمەتدۆست و گەلدۆست و خاك دۆستن، ئێستا كوردستان لە نێو ئەو دۆخە ئاڵۆزەی رۆژھەلاتی ناوین و تەنانەت عێراق و ئیقلیم، ناوچەیەكی زۆر ئارام و ھێمن و زۆر ئاوەدانە ، ئەركی ھەردووكیان لە ئێستادا سەختترە، وەك لە رابردووش سەختیەكانیان بڕی، چونكە ئەوان بەھەول و ھەنگاوەوە پەرۆشی خزمەتی زیاتر و ئاوەدانی و ئارامی زیاترن، مێژووی یەكگرتوویی ھەتا ئێستاش پێمان دەڵێت ئەوانەی دژی ئەزموونی حوكمرانی كوردستان وەستان، وەك دارێكی بێ بەر مانەوەو تا گەیشت بەوەی دارەكەش چەمایەوە و بەرەوە وشكبوون چوو ، وشكبوو ، لە ئێستا ھەردووكیان بە لێھاتوویی و شارەزایی و ئەزموونی سەركەوتوویان دەیانەوێ كوردستان ھەر لەسەر ئەو سكە بھێلنەوە تا بتوانن رێگای بنیاتی بەھێزتری بۆ برەخسێنن ، وەك ھەمیشە بیپارێزن و ئەو بنیاتە بەھێزە بێننە كایەوە كە كوردستانیان ئومێدی خۆیان تێدا دەبیننەوە.لەلایەكی ترەوە مەسرور بارزانی سەرۆكی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان، لەسەر بنچ و بنەوانی باوانی درێژە بە خەبات و تێكۆشانی شارستانیی و مرۆیی نەوەی تازەی مەدەنی دەوڵەتمەداری دەدات و لە نێو ئەو ھەموو ھەڵچوون و داچوونەی باردوخی ناوچەكەدا، كابینەی پێش خۆی چەندە جوان و چەندە بەھێز بوو، كابینەی نۆیەم جوانتر و بەھێزتر دەكات و ئەزمونی حكومەتمەداری كوردستانی بە پشتیوانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و رێنمایی و پشتگیری رابەر و سەرۆك بارزانی باشتر و پتەوتر دەچەسپێنێ