ئه‌یلول شۆڕشێكی مه‌زن
September 11, 2019
وتار و بیروڕا
ئه‌و ڕۆژی شكۆی مرۆڤی كورد یان تێك ده‌شكاند و به‌هایی مرۆڤیان بۆ كورد پێ ڕه‌وا نه‌بوو، ئه‌و ڕۆژی خێر و بێری نیشتیمانیان ده‌برد و تاڵان و ڕاو و ڕووتیان ئه‌نجام ئه‌دا و تاكی كوردیان ئه‌چه‌وسانده‌وه.
به‌لێ ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌ده‌ر له هه‌موو پرنسیپ و بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كان ئه‌تكی دیموكراسی و به‌هاكانیان ئه‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رگیز سڵیان له سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی گه‌لی كورد نهئهكردووه، ئا له‌و ڕۆژگاره سته‌م دیده بوو كه باوكی روحی نه‌ته‌وه‌یی كورد (مسته‌فا بارزانی) چه‌كی شه‌ره‌فی هه‌ڵگرت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ریزه‌كانی گه‌لی هۆشیار كرده‌وه ئه‌وه بوو له (11ی ئه‌یلولی 1961 ) یه‌كه‌م فیشه‌ك دژ به ڕه‌وتی شۆڤینی ده‌ته‌قێنی و خۆشی و ئارامیان لێده‌برێت .
له‌و رۆژه‌وه ( بارزانی نه‌مر) خالێك بۆ ئه‌و دوژمنكاری و نادادپه‌روه‌ری و زۆردارانه داده‌نێت و به ده‌نگێكی به‌رز ده‌فه‌رموێت كوردیش مرۆڤه وه‌ك گه‌ڵان حه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه بژی و ژیانێكی شكۆمه‌ندانه به‌سه‌ر به‌رێت.
ئه‌یلول شۆڕشێكی مه‌زنی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه بووه چراخان بۆ بوژانه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بۆ مرۆڤى كورد له باشور و ته‌واوی پارچه‌كانی تری نیشتیمان.
له شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول فێر ئه‌وه بووین كه مافی ژیان و دیموكراسی و سه‌ربه‌ستیمان هه‌یه و مساوه‌مه له‌سه‌ر ئه‌و مافانه ناكه‌ین، چونكه ئه‌مانه ماف گه‌لێكی گه‌ردونین و كه‌س به خێر به ئێمه نابه‌خشێت، به‌ڵكو به‌ده‌ستی ده‌هێنین و ئه‌یپارێزین.
سوپاسگوزارین باوكی رووحی نه‌ته‌وه‌یی كورد بۆ به‌رپاكردنی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول و گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه بۆ سته‌مكاران كه ((ئێمه میلله‌تێكی زیندووین و شه‌هیده‌كانمان ئه‌وانه‌ن كهنامرن و له‌دڵی میلله‌تا ده‌ژین)).
یادی ئه‌یلول به فه‌خره‌وه ئه‌كه‌ینه‌وه حه‌قیشه ببێته ماده‌یه‌كی خوێندن له قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی زانكۆ تا نه‌وه دوای نه‌وه بزانن كه شۆڕشی ئه‌یلول و په‌یامه‌كه‌ی چه‌نده مه‌زنن، تێبگه‌ن كه ڕابه‌ر و باوكی روحی نه‌ته‌وه‌یمان (بارزانی نه‌مر( چه‌نده سه‌ركرده‌یه‌كی دادپه‌روه‌ر و داكۆكیكار بووه بۆ دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌ی.
به‌لێ ئه‌یلول مه‌زنه و له دیرۆكی گه‌له‌كه‌ماندا به مه‌زنی ئه‌مێنێته‌وه و شانازی پێوه ده‌كه‌ین.