پێشەنگ لە كوردایەتی ، پێشكەوت و ئاوەدانی ..

پێشەنگ لە كوردایەتی ، پێشكەوت و ئاوەدانی ..
دپارتی دیموكراتی كوردستان هەر دوای رٍاپەرینە شكۆمەندەكەی 1991 و دواتر دوای هەڵبژاردن و دامەزراندنی پەرلەمان و حكومەت كرد بۆی ئەوەی بە هەموو دونیا دیموكراسیخوازی گەلی كوردستان یسەڵمێنێ‌ و لەو پێناوەشدا باجی زۆری بە دەنگی پارتییەكاندا لە پێناو چەسپاندنی دیموكراسی و بوون بە خاوەن بە پەرلەمان و حكومەت وەك دەرگەی سڤیل و شارستانی . ئەوەش نییەتی ئازادیخوازی و مافی گەلی و دیموكراسییەت پارتی دیموكراتیی خوازی كوردستانە . ئەو دەبیسرێت ماوەیەكە هەندێ‌ لایەنە ن باسی دواخستنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن ، ماوەێكە لێرەولەوێ هەواڵەكە لە شەرمنیەوە خەریكە دەیكەن بەراستی كەچی یەكێك لەسیما جوانەكانی دیموكراسی و كۆمەڵی مەدەنی هەڵبژاردنی شەفافە لەكاتی خۆیدا، كوردستان تەنها ئەم پڕۆسەیەی لەجێی خۆی ماوە كەچی هەندێك لایەن لەودیو پەردە و شەرمنانە هەوڵی دواخستنیدەدەن و كەچی هەڵبژاردن مافێكی گشتیە كەس مافی دەست تێوەردانی نیە لە زۆرێك لەولاتانی مەدەنی ڕۆژێكی دیاری كراو هەیە، لەولاتانی دیموكراسی دا لەكاتی بوونی كێشە هەڵبژاردن پێش دەخرێت، بەڵام لە ووڵاتی قاقای لای خۆمان مزگێنی و نوقلانەی دواكەوتنی لێدەدەن كەچی دەورێك پەرلەمان درێژكراوەتەوە ..!!دوای رووداوەكانی ئەو دواییەی لە هەرێم و عێراق و ناوچەكەدا روویانداوە بەتایبەت رووداوەكانی ۱٦ـی ئۆكتوبەر كە پیلانێكی چەند لایەنە بوو بەشێك لە پارتە كوردستانیەكان بەشێك بوون لەو پیلانە و دوای لە گۆرنانی ئەو پیلانە هەڵستانەوە هەرێمی كوردستان بەهێزێك كە هیچ لایەنێك لەو لایەنانەی بەشدار لە پیلانی ۱٦ـی ئۆكتوبەر بیری لێنەكردوتەوە لەبەرمبەردا هەم ئەو هێزە كوردیانەی بەشداری ئەو پیلانە و هەم عێراق چۆكی بۆ هەرێم دانا و كەوتنە سەر ئەژنۆ، گەلی كوردستان بە هەموو ڕەنگ و ئایدیاكانەوە گتیشتنە ئەو ڕاستییەی كە كام پارتە و كام سەركردەیە بوون ئامادەبوون گیانیان بۆ پاێزگاری لە كورد كوردستان بكەنە قوربانی، ئێستاش باس باسی هەڵبژاردنە لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان تا دوا كاتژمێرەكانی ماوەی پێشكەشكردنی ناوی كاندیدەكانیان زۆرێك لەو لایەنانە ترسیان هەبووە بەڵام بەناچاری ناوەكانیان پێشكەشكرد، لە داوی پێشكەشكردنی و ڕێكارە یاساییەكان كۆمسیۆن زۆر بە باشی كارەكانی خۆیان جێ بەجێ دەكەن و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بانگەشەی هەڵبژاردنەكان دەست پێدەكەن، بەڵام جگە لە پارتی دیموكراتی كوردستان هموو لایەنەكانی تری كوردستان بە شێوەی ئاشكراو و نهێنی داوا دەكەن ئەو پروسەیە داوبخرێت هەر لایەنێك بە بیانویەك كە هیچ لەو بیانویانە جێ ئەوە نین كە پرۆسەكە دوابخرێت تەنیا یەك هۆكار هەیە ئەویش لە دەست دانی پێگەی جەماوەریانە، مخابن هێزە سیاسیەكان خۆیان بەمەدەنی دەزانن كەچی كێشەی ناوخۆی حیزبیان هەیە باری لاریان هەیە دەیانەوێ نائامادەییان بۆ پڕۆسەكەو كەموكوریان هەیمەنەی شێواوی خۆیان بكەنە كڵاو لەسەری هەڵبژاردن بنێن.. مخابن هەندێك هێزە سیاسی و مەدەنی كەهاتوو هاواریان بوو لەسەر دواكەوتنی هەڵبژاردنەكان لەپێشوودا ئەمجارەیان دەستو پەنجەیان نەرم بێ وەلە ئەم پرسە دەست هەبوون و بێدەنگیان لەسەر دواكەوتنی بەبیانووی نابەجێ ناراست بوون لەگەڵ قسەی خۆیان ودیماگۆجیەت دەكەن لە م كەشەدا نابێت باری نالەبارو شێواو ناو خۆییان تەگەرە بۆ ئەم پڕۆسەیە دروست بكەن، هەر كەسێك لەگەڵ دواكەوتنی هەڵبژاردن بێت راست ناكان لەگەڵ دیموكراسی و مەدەنی مێژووی خۆیان بۆیە هەر هێزێك لەپشت ئەم سیناریۆیەوە بێت پێویستە گەل سزای بدات هەر هێزێك دەنگی زۆر یان كەمی هێنا باپیرۆزبای لەیەكتر بكەن كۆمەڵگەی مەدەنی بەمەوە جوانە، كەچی لای خۆمان كەس بەدەنگ كەمكردن رازی نیە كەواتەچی بۆ دیموكراسی و هەڵبژاردن نامێنێتەوە . بۆیە دەبێ‌ هەموو هێز و لایەنە دیموكراسیخوازەكان پشتیوانی پرۆسەی هەڵبژاردن بن لە پێناو بونیاتننانی حكومەتێكی بەهێز لە پێناو زیاتر پێشكەوتن وگەشەكردنی دیموكراسی و ئاوەدانی كوردستان
Top