نێچیرڤان بارزانى و هەوڵەکانی پرۆسەی ئاشتی لە باکوری کوردستان
September 9, 2019
وتار و بیروڕا

ئەم هەواڵە و هەوڵە سەرباری ئەوەی ئومێدێکی گەورەیە بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لەنێوان باکوری کوردستان و دەوڵەتی تورکیا، هاوکات بیرهێنانەوەی هەوڵەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانى یە لە هێنانەبوونی پرۆسەی ئاشتی لە باکوری کوردستان، بەگەڕخستنی توانا ڕەمزی و سیمبوڵی و دیپلۆماسییەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە پێناو چارەسەری ئاشتییانەی دۆزی کورد لە گەورەترین پارچی کوردستان(باکوری کوردستان) هەوڵ گەلێک کەسەرئەنجام هێزە کوردییەکانی باکوری کوردستان کەوتنە گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ وە لەگەڵ حکومەت و دەوڵەتی تورکیا، هەوڵ گەلێک جوڵەی کرداریی بە شوێن خۆیدا هێنا، لەوەی دەوڵەتی تورکیا دانی بەبوونی کێشیەکدا نا بەناوی کێشەی کوردەوە، وە ئامادەیی پیشاندا بۆ دانوستان و گفتوگۆکردنی کێشەکەو گرتنەبەری نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە باکوری کوردستان، دانان بە کێشی کورد و بە ڕەسمی ناساندنی زمانی کوردی و فەراهەمکردنی مافە کولتورییەکان دەستکەوتی سەرەتای دانوستانەکان بوون، ئەمەش بە کەیل و کێشانەی ئەو ڕۆژ و سەردەمە هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ بە ئاشتی چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە باکوری نیشتمان، هەڵبەت ئەگەر ئاستەنگ و کێشەی گەورە بۆ پرۆسەکە دروست نەکرایە! دەکرا دەستکەوتی گەورەتر و مێژوویی بۆ خەڵکی کوردستان بەدیبهێنێت،هەڵبەت خەڵک و پارت و هێزە کوردیەکانی باکور و دەوڵەتی تورکیا پێشوازی هەوڵ و نێوەندگیرییئاشتیانەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانىیان کرد.
هەر ئەم هەواڵەش ڕەفتاری کەم چیکڵدانی و شەڕەنگێزانەی پارتی کرێکارانی کوردستان مان بەبیر دەهێنێتەوە، چۆن لە پێناو باڵادەستی سەربازی خۆیاندا دەرفەتیان بە پرۆسەی ئاشتی نەدا، پرۆسەی ئاشتیان توشی شکستکرد و لە زۆرشوێنیشدا باکوری کوردستانیان توشی ماڵوێرانیکرد ،باکوری کوردستانیان ڕاپێچی جەنگێک کرد و شارە کوردیی و کوردستانیەکانی باکوری کوردستانیان کردە ناوچەی جەنگ، لە دوای شکستی پرۆسەی ئاشتی چەند ساڵی ڕابردوو باکوری کوردستان توشی پەشۆکانێکی سیاسیی و ئەمنی و داڕمانی ئابوری و زیاتربوو، دەستی دەوڵەتی تورک و کارەکتەرە شۆڤێنیەکانی ئاوەڵاتربوو بۆ وێرانترکردنی باکوری کوردستان، بەمەش خەڵک و پارتە کوردیەکانی باکوری کوردستان زیاندمەندی یەکەم بوون.
ئێستا و لەم سەردەمە تازەیەدا کە ڕێزدار نێچیرڤان بارزانى وەک دووهەمین سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەست بەکاربووە، خەڵک و هێزە کوردیەکانی باکوری کوردستان ئومێدیان بە باشوری کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستانە رۆڵە گرنگەکە بگێرن، لە پشتیوانیکردن و سەرپێخستنەوەی ئاشتی لە باکوری کوردستان.