دزینی بابه‌ته‌كان ومیكیاژ كردنیان.
September 9, 2019
وتار و بیروڕا
چونكه ئه‌م جۆره كه‌سانه هه‌میشه له‌خه‌یال و گومانی ئالۆزدان ، بۆ ئه‌وه‌ی به ئامانجه‌كانی بگات و هه‌موو جۆره وه‌سیله‌یه‌كیش په‌یڕه‌و ئه‌كات بۆ گه‌یشتن به‌و جوره ئامانجه نه‌گریسه‌ی كه هه‌یه‌تی كه مه‌حالیشه پێی بگات جونكه له‌بنه‌ره‌تدا پایه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كه‌سانه له‌رزۆك و رۆخێنه‌رن توانای خۆراگرتن و به‌رنگاری كردنیان نییه بۆ روو به‌روو بوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێك كه‌مایه‌ی مه‌ترسیبن بۆ سه‌ر هه‌ر ئامانجیك له ئامانجه‌كانی ئه‌و ، جا ئه‌و ئامانجه نزیك بێ یا دوور.
دزینی بابه‌ته‌كان جۆراو جۆرن، له‌نێو كایه‌كانی نووسیندا له‌هه‌موو بابه‌ته‌كاندا ده‌ستی ڕه‌شی ناڕه‌وای بۆ درێژ ئه‌كرێ و ئه‌نفال ئه‌كرێ .
جا دزینی شیعر بێ یاخود ووتار یاخود، چیرۆكبێ .یادزینی بیرۆكه‌یه‌ك بێ،كه‌سێك له‌راگه‌یاندنی بینراو لێدوان بدات بۆ تیڤیه‌كان ، یه‌كسه‌ر برای ناموبارك هه‌له‌ئه‌سێ به‌و جوره كاره‌ی كه‌هه‌میشه خووی پێوه گرتووه ، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆناته‌ندروستی په‌روه‌رده‌ی تاكه‌كه كه جۆری په‌روه‌رده‌كه‌ی كز‌و لاوازه وه‌كو پێوێست ڕینمایی و په‌روه‌رده‌ی ئاینی و كومه‌لایه‌تی و ئه‌مانه‌تی زانستی و وه‌كو پێویست نییه.كه ببێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست دریژی نه‌كاته سه‌ر مافی ڕه‌وای هیچ كه‌سێك بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی بدزێ و ئالۆگۆڕی رواله‌تی به‌سه‌ر بێنێ و هه‌ر به‌ناوی خۆشی بلاو بكاته‌وه.
دیارده‌یه‌كی تری خه‌وشی روشنبیری كوردی، كه هه‌میشه بۆته چه‌قی چاوتێڕینی خه‌لكی، ئه‌وه‌یه، هه‌میشه ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كان و بیرۆكه‌كان و شێوازی دارشتنی ووتاره‌كان له بازنه‌یه‌كی دیاری كرا‌و ی به‌رته‌سك ئه‌خولێنه‌وه ، واته هێچ جۆره گه‌شه‌كردن و داهێنانێك له ووتاره‌كان ناكرێت، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێننه‌وه‌ی كه‌م وسسته و هه‌ر بۆیه توانای خولقاندنی نووسین و ڕه‌گه‌زه‌كانی تری نییه.
برای نانوسه‌رو دزی مۆدیرن ، ئه‌مه هیچی كه‌متر نییه، له‌وه‌ی پاره له‌گیرفانی كه‌سێك ده‌ربێنی بۆ ژیانی نه‌گبه‌تی خۆی ده‌كار بێنێ ،هیچی كه‌متر نییه له‌وه‌ی سه‌روه‌ت وسامانی خه‌لكی بدزی و بۆ ئامانجه گلاوه‌كانی ده‌كار بێنێ،
ئه‌م جۆره كارانه هه‌میشه ته‌مه‌نیان به‌قه‌ی ته‌مه‌نی بلقی سه‌ر ئاو ئه‌بێت و نوسیه‌كانیشی كورت ئه‌بێ و وه‌كو خۆله‌مێش به‌ڕه‌شه‌بایه‌ك ئه‌كه‌ون په‌رت و بلاو ئه‌كرێنه‌وه بوونیان نامێنێ و ئه‌سڕینه‌وه .
چونكه توانای ئه‌وه‌یان نییه به‌رده‌وامی بنوێنن له‌سه‌ر ئه‌م كاره پیرۆزه ،
برای ووشه دزو به‌رهه‌م دزو بیرۆكه دز،
ئه‌گه‌ر توانی نوسینت هه‌یه فه‌رموو له‌رۆژنامه‌كان نووسینه‌كانت بلاو بكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مریت بۆ دروستبیت، بناسرێت و خه‌لكی بیر‌و بۆچوونه‌كانت بخوێنه‌وه‌و ببی به‌مرۆڤێكی سوود به‌خش و گشتی.
به‌لام برای نووسه‌ر ناتوانێ ئه‌م كاره ئه‌نجامبدات، بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بابه‌ته‌كه‌كان نه‌یخوێنه‌وه‌و ده‌مكوتی بكه‌ن. .
ئه‌م جۆره دیاردانه خه‌ریكه ئه‌بێته كلتور خۆی نمیاش ئه‌كات و هه‌ندێ كه‌سی لاواز‌و په‌رپووت یاغنیش و بۆده‌له سه‌ر مه‌شقی بۆ ئه‌كه‌ن، با دلنیابن ، جێگه‌ی نه‌فره‌ت و تێهه‌لدانن بۆ نیو زبلدانی خاوه‌ن مافه‌كان، به‌و جۆره كارانه‌یان ناگه‌ن به‌ئاوات و به‌لكو داری ئاواتیان هه‌میشه كز‌و سیس ئه‌بێ و ده‌بنه روو ره‌شی به‌رده‌م خه‌لك و گالته جاڕی هه‌موو دونیایان ئاراسته ده‌كرێ.