هەنگاوەكانی كوردستانێكی بەهێز، بەرەو لووتكەیە..

هەنگاوەكانی كوردستانێكی بەهێز، بەرەو لووتكەیە..


بونیاتنانی كوردستانێكی بەهێز نەك هەر خواست و ویستێكی ناوخۆییە، بەڵكوو پاڵپشتیی نێودەوڵەتیشی هەیە. بێگومان بەرزكردنەوەی ئەو دروشمە لەلایەن گەورەترین پارتی كوردی لە هەرێمی كوردستان، نیشانەی ئەوەیە كە ئەو كوردستانە بەهێزەی خواست و ئامانجی كوردستانیانە، قوتابخانەی كوردایەتی بە سەركردایەتیی بارزانیی زەرورەتێكی مێژووی بۆ رابەرایەتیكردنی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان دامەزرا، لەم پێناوەشدا بە زۆر قۆناغی جۆراوجۆر گوزەری كرد و هەوراز و نشێوی زۆری بینی بەڵام هیچ كات نە بە شكست بێ ئومێد بوو، نە بەسەركەوتنیش مەغروور بوو، هەر ئەمەش نهێنی سەركەوتن و مانەوەی پارتییە بە بەهێزی.لە قۆناغێكی وەك ئێستای كوردستانیشدا نەیارانی پارتی لێرەو لەوێ گرەویان لەسەر لەناوبردن و مەرگی پارتی دەكرد، بەڵام سوپاس بۆ خوا لە سایەیی حیكمەت و وردبینی سەرۆك مەسعود بارزانی خەونەكەیان نەهاتەدی و لە دوو هەڵبژاردنی گرنگ و جیاوازدا كە تەنها پێنج مانگ نێوانیان بوو پارتی وەك حزبی یەكەم لە هەرێمی كوردستان مایەوە، كە ئەمەش دەرئەنجامی سیاسەتی راست و دروستی پارتی و پاداشتی جەماوەر بوو بۆ هەڵوێستە نەتەوەییی و نیشتمانیەكانی كە چۆن لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا پارتی و سەرۆكەكەی توانیان كوردستان بپارێزن و لە شكست و بێ ئومێدیدا هیواو ئومێد و نەخشەرێگای سەركەوتن و گەرانەوەی بەهێز دروست بكەنەوە و بەسەر گرفتەكاندا سەركەوتن و خەونی خاكفرۆشانیان لە گۆرنا كە دەیانەویست كوردستان بدەنە دەست داگیركەران، گەر بەرگری پێشمەرگەكانی رێبازی بارزانی نەبوایە لە پردێ-سحێلا-مەحمودیە دیار نەدەبوو چارەنوسی كوردستان بە چی دەگەیشت، بەڵام لەم سەنگەرانەدا بوو كە پێشمەرگە سنوری بۆ خیانەت و داگیركەران دانا،خەڵكی كوردستان بە ئومێدەوە لە چوار ساڵی داهاتووی حوكمرانی كوردستان بروانن كە بەمەش وەك هەمیشە ئەركی پارتی قورستر دەبێت بۆ درێژەدان بە كاروانی ئاوەدانی و خزمەتكردن، چونكە رابردوو دەریخست كە پارتی لە خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان پێشەنگ بووە، بۆیە متمانەی پێدەدەن، كە هەر ئەمەش ئەركی پارتی قورستر و مكورتر دەكات بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان و چاكتركردنی ژیان و گوزەرانیان . ‬بەهێزی‮ ‬وسەركەوتن و بنیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بە هێز بەو شێوەیە مسۆگەر دەبێ و هاوسەنگی‮ ‬و كوالیتی‮ ‬ستاندارد هێزێكی‮ ‬گەورە بە كوردستان دەبەخشێ‮ . ‬نكۆڵی‮ ‬لەوە ناكرێت،‮ ‬كە ناوەندە سیاسیە نێودەوڵەتییەكان،‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬باڵا،‮ ‬جەخت لەسەر تواناو لێهاتوویی‮ ‬و كارامەیی‮ ‬سێ كوچكەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە كوردستان دەكەنەوە،‮ ‬كە پێكهاتوون لە‮: ‬مەرجەع و رابەری‮ ‬نەتەوە جەنابی‮ ‬كاك مەسعود بارزانی‮ ‬و سەرۆكی‮ ‬هەڵبژێراوی‮ ‬هەرێم جەنابی‮ ‬كاك نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و سەرۆكی‮ ‬دیاریكراو‮ ‬بۆ كابینەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم جەنابی‮ ‬كاك مەسرور بارزانی،‮ ‬كەزادەی‮ ‬مێژووی‮ ‬خەبات و قوربانیدانی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردو قاڵبووی‮ ‬ناو ژیانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتین،‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬جێگەی‮ ‬برواو متمانەن،‮ ‬كەتوانیان گەلی‮ ‬كوردستان و قەوارەی‮ ‬هەرێم و دەستكەوتەكانی‮ ‬لە دژوارترین بارو دۆخدا بپارێزن و گەورەترین بەڵێن نامەی‮ ‬سیاسی‮ ‬كە ریفراندۆمە لە مێژووی‮ ‬كورد دا تۆمار بكەن‮. ‬ئەو سێ كوچكەیە لە سەر شانۆی‮ ‬سیاسی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬وناوچەیی‮ ‬و نێو دەوڵەتیدا نوێنەرایەتی‮ ‬دۆزی‮ ‬رەوای‮ ‬كورد دەكەن،‮ ‬رەگەزی‮ ‬ئاشتی‮ ‬وسەقامگیریی‮ ‬سیاسی‮ ‬و پێكەوە ژیان و گەشە سەندنن‮.‬گرنگیشە لایەنە سیاسییەكان بە بەرپرسیاریەتی گەورەترەوە بۆ بەرژەوەندی باڵای كوردستان بیربكەنەوە و لە ئاست هەستیاری ئەم قۆناغەدا بن و پالپشت و پشتیوانی حكومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتی رێزدار مەسرور بارزانی بن و هەوڵی جددیتر بدەن بۆ دەربازبوون لەم قۆناغەیە كە بە دڵنیاییەوە ئەزموونی كوردستان بەرەو ئاسۆیەكی روونتر هەنگاو دەنێت.
Top