خواكورك و 46 رۆژ داستانی نەبەردی پر شانازیی وتێشكاندنی پێنجەم سوپای زەبەڵاح

خواكورك و 46 رۆژ داستانی نەبەردی پر شانازیی وتێشكاندنی پێنجەم سوپای زەبەڵاح

31 ساڵ بەسەر یەكێك لە داستانە بەناوبانگەكەی شەڕی بەرگری خەڵكی كوردستان تێدەپەڕێت کە داستانی خواکورکە، ئەو داستانەی لە ماوەی 46 رۆژدا، پێشمەرگەی كوردستان ھێرشێكی بەرفراوانی سوپای عێراقی تێكشكاند كە جگە لە تۆپ و فڕۆكە، چەكی كیمیاییشی بەكارھێنا. سه‌ره‌ڕای هێزی نابه‌رابه‌ر، پێشمه‌رگه‌ دلێر و گیان له‌سه‌رده‌سته‌كانی كوردستان، توانیان زیانێكی زۆر به‌ هێزه‌ هێرشكاره‌كه‌ی رژێمی به‌عس بگه‌یه‌نن.
شه‌ڕه‌كه‌ له‌ رووی سیاسی و سه‌ربازیی و ستراتیجییه‌وه‌، بایه‌خێكی مه‌زنی هه‌بوو، چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ توانی ده‌سكه‌وتێكی زۆر له‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌ده‌ست بهێنێ. له‌ رووی سیاسیشه‌وه‌ له‌ گۆڕنانی ئه‌و خه‌ونه‌ی به‌غدا بوو، كه‌ باوه‌ڕی وابوو به‌كۆتاییهاتنی جه‌نگی عێراق-ئێران، به‌رگری و شۆڕشی كوردستانیش له‌ناو ده‌چێت، به‌ڵام به‌رگری پێشمه‌رگه‌ له‌ خواكورك خه‌ونه‌كانی رژێمی به‌عسی له‌ گۆڕنا.سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی خواكوركدا، له‌ وتارێكیدا بۆ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مه‌كانی به‌شداربووی ئه‌و داستانه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا بارودۆخی ناوخۆ گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، دوژمن ناچار ده‌بێت له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م جۆره‌ به‌رگرییه‌ی پێشمه‌رگه‌دا به‌ خۆیدا بچێته‌وه‌.ئەو داستانە بە سەركردایەتی راستەوخۆی سەرۆك مەسعود بارزانی بوو. لە چواردەی ھەشتی ساڵی 1988 لە وتەیەكدا بۆ پێشمەرگەكان پێشبینی ئەوەی كرد دوای شەڕی ھەشت ساڵە، بارودۆخی ئابوری و سیاسی عێراق تێكدەچێت و دۆزی گەلی كوردستانیش دەچێتە قۆناغێكی تازەوە.لە 19 تەممووزی 1988 بە چەند ھەفتەیەک بەرلەوەی شەڕی ھەشت ساڵەی عێراق - ئێران بەتەواوی رابگیرێت، رژیمی بەعس ھێرشێکی بەرفراوانی بۆ ناوچە رزگارکراوەکانی شۆڕشی کوردستان لە دەڤەری خواکورک دەست پێکرد، بەڵام پێشمەرگەکانی لەشکری شۆڕشگێڕی کوردستان بە سەرکردایەتی راستەوخۆی سەرۆک مەسعود بارزانی لە رووی ئەو سوپایەی عێراق وەستانەوە کە ئەوکات بە پێنجەمین سوپای جیھان دادەنراو شەڕێکی بەرگری کەم وێنەیان ئەنجامدا ئەو شەڕە بەرگرییە ھەتا 5ـی ئەیلوولی ھەمان ساڵ درێژەی ھەبوو. دواتر بە داستانی خواکورک ناونرا. شەڕی خواکورک شەڕێکی به‌ره‌یی 46 رۆژی بوو کە سوپای عێراق تۆپخانە و فڕۆکەی جەنگی و تەنانەت چەکی کیمیاویشی تیدا بەکارھێنا. لەگەڵ ئەوەشدا پێشمەرگەکانی کوردستان توانیان زیانێکی زۆر بە ھێزە ھێرشبەرەکەی رژێمی عێراق بگەیەنن، جگە لەوە شەڕەکە لە رووی سیاسی و سەربازی و ستراتیژییەوە بایەخێکی مەزنی ھەبوو، چونکە پێشمەرگە دەسکەوتێکی زۆری لە چەک وتەقەمەنی ھەبوو. لە رووی سیاسیشەوە پووچکردنەوەی ئەو خەونەی بەغدا بوو کە دەیویست وانیشان بدات بەوەستانی شەڕی عێراق ئێران، بەرگری و شۆڕشی کوردستانیش لەناو دەچێت، بەڵام بەرگری پێشمەرگە لە خواکوک زۆر لە ھاوکێشە و خەونەکانی حکومەتی بەغدای لەناوبرد. شەڕەکانی خواکوک نموونەیەکی شکۆداری کۆڵنەدان و ورەبەرزیی پێشمەرگە بوو، چونکە لەساتەوەختێکدا تۆمارکرا کە حکوومەتی عێراق زنجیرە ھێرشی ئەنفالە بەدناوەکانی دەستپێکردبوو و درێژەشی پێدەداو شاری ھەڵەبجەیشی بە چەکی کیمیایی بۆردمان کردبوو. بەھەزاران گوندی کوردستانی کاولکردبوو، خەڵکەکەی ئاوارە و سەرنگووم کردبوو، ئاوەدانیی و جەنگەڵەکانی چۆڵ و کانییەکانی ژەھراوی کردبوو، ھەربۆیە پێشمەرگەکانی لەشکری شۆڕشگێڕی کوردستان لە خواکوڕکدا سەرکەوتنێکی وایان بەدەستھێنا کە بۆباری سیاسی و سایکۆلۆژی کورد و شۆڕشەکەی زۆر پێویست بوو. ئەو داستانە لە ناوچەیەکی بەرتەسکدا تۆمارکرا کە حکوومەت زیاتر لە پازدە لیوای سەربازی بەکارھێنابوو.سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەنگەرەکانی خواکورکدا لە وتەیەکیدا بۆ پێشمەرگەکان پێشبینی ئەوەی کرد کە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا زۆر شت روون دەبنەوە و بارودۆخی ناوخۆ گۆڕان بە خۆیەوە دەبینێت و بارودۆخ بەگشتی دەگۆڕێت یا ئەوەیە دوژمن ناچار دەبێت لە بەرانبەر ئەم جۆرە بەرگرییەی پێشمەرگەدا بە خۆیدا بچێتەوە . یان دەبێت دەست لە سوپاکەی بشوات. سەرۆک مەسعود بارزانی لە وتەکانیدا پێشبینی کرد بارودۆخی عێراق پاش وەستانی شەڕ زۆر خراپ دەبێت و گرفتە ئابووری و کۆمەڵایەیتیەکان و ئەو قەرزانەی لەسەر عێراقە ئاریشەی مەزن بۆ رژێم دروست دەکەن.داستانی خواکورک تەنیا شەڕێکی بەرەیی و پارتیزانانەی پێشمەرگە نەبوو، بەڵکو سەرکەوتنێکی سیاسیش بوو. خواکوڕک بەرگرییەکی بێ وێنە بوو چونکە لە ھەلومەرجێکی ناسکدا تۆمار کرا. ئەو سەرکەوتنە لە کاتێکدا بوو کە سوپای عێراق لە دێوەزمەی شەڕی ھەشت ساڵە رزگاری ببوو، کە زۆربەی زۆری وڵاتانی جیھان پشتیوانیان لێدەکرد. حکوومەتی ناوەندی بەشێکی زۆری کوردستانی وێرانکردبوو، گوندەکانی چۆڵ کردبوو کە جاران ببوونە پشتێنەیەکی دڵنییای وئەمنی بۆ پێشمەرگە. خواکورک یەکێکە لەو سەرکەوتنانەی کە مێژووە زامدارەکەی کورد زۆر پێویستی پێی ھەیە، چونکە بەرگری پێشمەرگە توانی دیکتاتۆریەت بەچۆکدا بھێنێت و سەربەخۆیی خەباتی رەوای کورد و گیانی مەقاوەمەتی پێشمەرگەی بۆ ھەموولایەک دەرخست. وایکرد شۆڕشی کوردستان بەردەوامێتی ھەبێت تا بە راپەڕینی ئاداری 1991ـی گەیاند. ئەم داستانە بە هەموو دونیایی گووت ، گەلی كورد لە سەختترین بارودۆخەكاندا ئیرادەی ناشكێت و واز لە مافەكانی ناهێنێت و لە هەمانكاتیشدا پەیامێك بوو بۆ هەموو داگیركەران كە چەك و جبەخانە ناتوانێت ئیرادەی گەلێك لە داوای مافەرەواكانی دەكات بشكێنێت ..
Top