حكومەت و كوردستانێكی بەهێز ، بەرهەمی گەورەی لێدەكەوێتەوە ..

حكومەت و كوردستانێكی بەهێز ، بەرهەمی گەورەی لێدەكەوێتەوە ..

هەموو ئەو رووداو و پێشهاتانەی كە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو رووبەرووی هەرێمی كوردستان بۆوە ئەگەر سەركردایەتییەكی زانا و بەهێز و لە خۆبوردوو نەبوایە مەحاڵ بوو بە ئاسانی ئەو قۆناغە سەخت و قەیرانە یەك لە دوای یەكانە رزگار بكات و بگەێنێتە كەناری ئارٍامی . هەروەها ئەگەر وەك خۆی سەرۆكی حكومەتی كوردستان چەندین جار باسی كردووە خۆراگری میللەتی كورد و قارەمانی گیانفیدایی هێزی پێشمەرگەی كوردستان نەبوایە بەو پیلانگێرییە قرێژەی كە لە دژی ئەزموونی كوردستان و بە ئامانجی سرٍینەوەی نەخشەی شوومی بۆ كێشرا بوو مەحاڵ بوو شتێكی بە ناوی هەرێمی كوردستان بوونی هەبوایە .لەگەڵ ئەوەی ئاگر و شەرٍ و ناسەقامگیری زۆربەی وڵاتانی دەوربەری گرتۆتەوە ،بەڵام سەربازانی ون و هێزە ئەمنییەكان ،بە سەرپەرشتی راستەوخۆیی راوێژەكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ،رێزدار مەسروور بارزانیی شەو و رۆژیان خستۆتە سەر یەك و سات بە سات لە خەمی پاراستی سەقامگیری و ئائارامی هەرێمی كوردستانن و جیهانیش شاهیدی ئەو راستییە كە ئەمەش وایكردوو تا دێت سەرنجی كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتیی و كۆمپانیا ئابوورییە جیهانییەكان زیاتر روو لە هەرێمی كوردستان بكەن و كاری سەرمایەگوزاری و بیزنیس ئەنجام بدەن .دوای ئەم هەموو گوشار و پەلامارانە هەرێمی كوردستان پێویستی بە كار ئەكتەرێكی بەهێز هەبوو تاكو هەرێمی كوردستان لەم گۆشەگیرە ڕزگار بكات ئەویش ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی بوو . لە سەرەتا دەوڵەتمەدار بە سیاسەتێكی حەكمیانە و لێدوانە نەرم و لەسەر خۆكانی توانی وزەیەك بداتەوە بەر گیانی برینداری هەرێمی كوردستان . دواتر دەستی كرد بە هەولە دیبلۆماتیەكانی نێودەولەتی سەردان و پەیوەندی تەلەفۆنی گرنگی ئەنجام دا . توانی زۆر وولاتان بهێنێتە سەر خەت كە نەهێلێت ئەم ئەزموونەی كوردستان لەدەست بچێت كەبەهۆی خیانەتكاری و ڕوداوەكانی 16 ی ئۆكتۆبەر بریاری فرۆشتنی درا بوو . دواتر توانی هەناسەیەك بەر دۆخی ئابووری كوردستان بدات و لەداهاتی ئەو نەوتەی لەدەستماندابوو لەگەڵ داهاتی ناوخۆ . كە ئەمەی دووەهەمیان بەهۆی گەمارۆكان زۆر كەمی كردبوو سەرەڕای ئەو حزبانەی ئەم بارودۆخەیان قۆستبوەوە ڕۆژانە مامۆستا و پزیشك و فەرمانبەرانیان دەهێنایە سەر شەقام . ئەمەیان زیاتر بۆ لێدانی پارتی بوو نەك ئەوەی لە حكومەت . بەلام سەرەڕای ئاستەنگەكان توانی زالبێت بەسەر ڕوداوەكان . هەندێ كەس پێیان وابوو ئیتر حكومەت كۆتایی هات سێ مانگ جارێكیش ناتوانی مووچە دابین بكات بەلام دەولەتمەدار نەك هەرتوانی مووچەبدات بەلكو دەسكاری مووچە كراو مووچە زیادكرا . ئەوانەی بیری تەسكدابوون ئێستا دۆشداماون نازانن چۆن بەڕێزیان وای لەحكومەتێك كرد مانگانە بڕی 317 ملیارد دینار ڕەوانەی هەولێر بكات كە پێشتر هەر ئەو حكومەتە داوای دەكرد دەسەلاتەكانی بەسەر هەرێمەكەی بەڕێزیان بسەپێنێت .بە دڵنییایەوە سەرۆكی حكومەتی كوردستان نێچیرڤان بارزانی كەسێكی واقیعبین و كارامەیە و كەسێكی واقعیە هەركاتێ ئاگرێك هەلبگیرسێت هەولی دامركانەوەی دەدات . زۆرێك دیسان پێیان وابوو پارتەكەی دەولەتمەدار دوایی ڕیفڕاندۆم لەهەموو هەلبژاردنێك شكەست دەهێنێ كەچی لەهەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی پارتی بە حزبەكانی تری كرد ڕێوی بە مریشكی نەكردوە . بەشداری خودی جەنابیان لە بانگەشە چڕوپڕەكانی پارتی بوە هۆی ئەوەی پارتی ئەم دەسكەووتە مەزنە بەدەست بهێنێت و زۆربەی ڕكابەرانی پارتی لەبەغدا ناچار بكات بلێن بەبێ پارتی و بارزانی هیچ گفتۆ گۆیەك لەگەڵ هیچ لایەنێكی تری هەرێم بۆ پێكهێنانی حكومەت ناكەین . هەروەها بینیمان ئەوانەی هەموو شتێكیان و خۆیان فرۆشت تا ئەزموونی هەرێمی كوردستان بروخێنن و دەسەڵاتی كارتۆنی كاتی بە سوودی خۆیان بە سپۆنسەری ئاغاكانیان بسەپێنن ،چیان كرد و چیان وەرگرت جگە لە ریسوایی و سەر شۆرشی هیچی تریان بۆ نەمایەوە . لەلایەكی ترەوە سەركەوتنەكانی پارتی و بارزانی لە هەر دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق - كوردستان بە شێوەیەكی بەرچاو لە سەر ئاستی عێراق وەڵامێكی توندی پیلانگێر و ناحەزان بوو ، هەروەها سەرەرایی هەوڵی دواخستنی پێكهێنانی پەرلەمان و حكومەت وسەرۆكایەتی هەرێم و دواتر پێكهێنانیان ئەوەش سەركەوتنێكی تر بوو بە ئاراستەی بونیاتنانی حكومەت و كوردستانێكی بەهێزترە ، پشتیوانی نێو دەوڵەتیی بۆ هەرێمی كوردستان و متمانەی نێودەوڵەتیی ، گشت هەنگاوەكان بەرەو بەدەستهێنانی ئەو مافەرەوایە كە دەیان ساڵە لە پێناویدا خەبات و قوربانیی دەبەخشین ..
Top