كەسایەتی ، دیپلۆماتكاری وسیاسەتمەداری بەهێزی سەرۆكی هەرێمی كوردستان..

كەسایەتی ، دیپلۆماتكاری وسیاسەتمەداری بەهێزی سەرۆكی هەرێمی  كوردستان..

هەرێمی كوردستان لە ماوەی رابردوو ، قۆناغێكی گرنگی لە رووی سیاسی ،دیپلۆماسی و پێشكەوتنی ئابووری بە خۆە بینی بە شێوەیەك كە دروستبوونی ئەو متمانە و پێشكەوتنانە وایانكرد ، سەرنجی دەیان كۆمپانیایی گەورە و كۆنسوڵخانەی وڵاتانی ناوداری جیهان روو لە هەرێمی كوردستان بكەن ، هەموو ئەو هەوڵانەش وایانكرد كە كوردستان و قەوارە دەستوورییەكەی سەركەوتن و متمانەی باش بە خۆوە ببنێت .. هەر ئەو هۆكار و متمانەیە بوو كە لە كاتی هێرشی تیرۆریستانی داعش و دواتر پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبەر كوردستان بە پارێزراویی بێمێنێتەوە.. سەرۆكی هەرێمی كوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانی بەهۆی پێگە سیاسی و دیپلۆماسییەكەی دەتوانێ درێژە پێدەری رێبازی رابەر و سەرۆكی هێژا مەسعود بارزانی بێت بۆ زیاتر بەهێزكردنی پێگەی هەرێمی كوردستان له رۆژهەلاتی ناوەراست دا و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا. بۆیە دوای دەست بەكاربوونی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ئێستا چاوەكان لەسەر ئەوەن كە ئایا نێچیرڤان بارزانی كارەكانی داهاتووی چۆن دەبێت؟ بەڵێ، هەموومان ئەو راستیە دەزانین بەهۆی پێگەو رۆلی جەنابی نێچیرڤان بارزانی و ئەزموونی رابردووی لە حكومەتداری، بۆمان دیاردەبێت كە بەرێزیان دەتوانێت دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم كاراتر بكات و هاندەرێكی باشیش بێت بۆ زیاتر نزیكبوونەوەی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان، كارەكانی ئەو لە رابردوو بە گشتی لە هەموو سێكتەرەكانی ژیانی خەڵك سەركەوتووانە رێی خۆیان گرت،سەرەرای ئەو هەموو كێشەوئالۆزیانە كە ئەو كات لە هەرێمی كوردستان بەخۆیەوە دەبینی.توانی بەهۆی لێهاتووی خۆی كوردستان لەو بارودۆخە قورسە رزگار بكات و كوردستانێكی بەهێزتر بنیات بنێت ئەویش بەهاوكاری و خۆراگری هاولاتیانی هەرێمی كوردستان كەتوانیان رووبەرووی هەموو كێشەكان بن .
ئێستاش وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كاری زیاتر دەكات لەسەر هزری پێكەوەژیان و توندوتۆلكردنی پەیوەندیە دیپلۆماسی و نێودەوڵەتیەكان و درێژەپێدەری كارەكانی رابردووی دەبێت، بۆ بیناكردنی كوردستانێكی بەهێزتر و گەشاوەتر، ئەوەی لە بەرێز نێچیرڤان بارزانی چاوەڕوان دەكرێت سەركەوتنی زیاتری كوردستان و ئاشتەوایی زیاتر و یەكخستن و پتەوكردن و پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدادە و بونیاتی كوردستانێكی بەهێزە، لەمەودواش هەنگاوەكانی لە كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو ئاشتیخواز بەرجەستە دەكات، ئەو ئێستا وەك هەمیشە كاردەكات بۆ كوردستان بە هەموو پێكهاتەكان و ئایین و ئاینزاكان،لەلایەكی ترەوە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژە سەختەكاندا هەروەها كارێكی ئاسان نەبوو ، بەتایبەت لە رۆژگارە سەختەكاندا كە ناوچەكە تا ئێستا لە نێو مەترسیی و ئەگەرەكانی شەرٍو ناكۆكیی بەردەوام دایە ، بەڵام بە حیكمەت و پلانیی كاریگەری ئەمنی توانرا ئاسایشی هاوڵاتیانی كوردستان و گشت دەستكەوتەكان و كۆمپانیا و بەرژوەندییەكان پارێزراو بن ، ئەمەش بووە هۆی ئەوە متمانەی و بایەخی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان زیاتر ببێ‌ .بەدڵنییاییەوە بوونی پێشمەرگە ،رابەری كوردستان ، كەسایەتی متمانەپێكراو وەك بەرێزان ،سەرۆكی هەرێم و حكومەتی كوردستان ، پێگەی كوردستان زیاتر بەرەو پێشەوە دەبات
Top