چەندین ساڵە نەیارانی بارزانیی بە ئینگلیز و تورك و فارس گشت توانا سەربازیی، بە پیلانگێریی شووم وتیرۆر و گەمارۆدان هەوڵی لەناوبردن و دروستكردنی كۆسپ وبەربەست لە بەردەم بزاڤی رزگاریخوازی و رٍەتكردنەوەی ژێردەستیان دا ،بەڵام نەك هەر نەیانتوانی لە خەبات و تێكۆشان ئەو رێباز و بنەماڵە تێكۆشەرە تا بە ئەمرٍۆ سارد بكەنەوە ،بەڵكو بەهێزتر لە جاران لەمەیدانی تێكۆشان و بەرخۆدان دان لە مەیدان لە پێناو پاراستنی شكۆ وشوناسی گەلێكی مەزڵوم . ئەگەر هەڵوەستەیەك بۆ مێژووی خەباتی باشووری كوردستان، فۆبیای بارزانییەكان لە دەزگەی هەواڵگری بەریتانییەوە سەرچاوەی گرتووە كە یەكەم جار بە هاوبەشی هەردوو حكوومەتی عێراقی و بەریتانی دەستیان بەو كارە كرد، مەبەستی ئینگلیز لەوەدا ئەوەبوو كۆتایی بهێنێت بەهێزی كوردەكان و داواكردنی مافی خۆیان. بە تایبەت شۆرشەكانی بارزان كە سەدان شەهیدی لێ كەوتەوە. ئیتر لەو ساڵانەوە فۆبیای بارزانییەكان دەستی پێكرد. سەیر و سەمەرە لەوەدایە زۆربەی ئەو هێزە سیاسییانەی لە باشووری كوردستان سەر هەڵدەدەن، لە هەمان كاتدا وەك ئۆپۆزسیۆن خۆیان پێناسە دەكەن، هەنگاوی یەكەمیان دژایەتیكردنی بنەماڵەی بارزانییە بەتایبەتی ڕەوتی سەربەخۆخوازی كوردستان، كارەسات لەوەدایە 100 ساڵە ئەم فۆبیایە بۆ خەڵك دروست دەكرێت و دووبارە دەبێتەوە. بچووكترین ڕەخنەی واقیعی ئاراستە بكرێت ڕاستەوخۆ بێ هیچ چەنوچوونێك گوێت لەم چەند دێڕە دەبێت "جاشی بنەماڵە، مەسینە هەڵگری بنەماڵە، كۆیلەی پارتی". زۆر جار ئەم وشانە ئاراستەی یەكتریش دەكرێن بەتایبەتی كاتێك بەرگری لە نیشتمان و نەتەوە و پیرۆزی ئاڵا و پێشمەرگە بكەین. سەیر ئەوەیە ئەم هێزانە خۆیان تووشی گەورەترین ئینتیشاری هزری سیاسی و دووڕوویی گوتاری سیاسی بوونەتەوە، چونكە لە هیچ شوێنێك نەبووە لە حكوومەت بیت و هاوكات ئۆپۆزسیۆنیش بی.كە بە ناوی ئۆپۆزسیۆن دروست دەبن، كاری ڕاستەقینەی ئۆپۆزسیۆن بەهێزكردنی حكوومەتە، ئەویش بە ستراتیجی عەقڵانی و چاودێریكردنی بە ویژدان و ڕەخنەگرتنی حەكیمانە و ڕێگریكردن لە هەموو هەڵەیەكی كوشندەی حكوومەت و هەموو سیاسەتێكی ناڕەوا و بەهێزكردن و پارێزگریكردن لە هەموو كارێكی باشی حكوومەت و ڕێگریكردن و چاككردنی هەموو كارێكی خراپی حكوومەت. ناكرێت بەناوی ئۆپۆزسیۆنەوە دژی دۆزی نەتەوەیی خۆت بیت و وا تێبگەیت بەم كارە سەركەوتوو دەبی، ئەم ئاوازی "فۆبیای پارتی" زۆرتان ژەنی و زۆریش تەڵقینی خەڵك كرا، بەڵام لە كۆتاییدا دەركەوت پارتی زۆر بەهێزتر بوو، دەسەڵاتیشی زیاتر بوو، ئەمەش وایكرد زۆر لە شوێنكەوتووانی غەیری پارتی، تووشی سەرلێشێوان و ڕەشبینی گەورە بن.بوونی ئۆپۆزسیۆنی عەقڵانی، پێویستییەكی نیشتمانی و گرنگیشە بۆ ئاسایشی نیشتمانی، بەڵام نەك كار لەسەر تەهویلكردنی پارتی و شوبهاندنی بە غولی كوشندە بكەیت. بۆیە دەڵێم جوانكارانی دەموچاوی داگیركەران، دڵنیابن چەند گوتاری سیاسیتان سەرچاوەی لە هێزی نەرم وەرگرتبێت، ئەوەندە دەستكەوتان زیاتر دەبێت. چەندین ساڵە هاوار دەكەیت و دەڵێی رووخانی پارتی ڕووخانێكی نزیكە، بەڵام دوای شكانی ئەو فۆبیایە ئەو كەسانە نزیكتر دەبنەوە لەو دیاردەیە تا ئاستێك خۆشەویست دەبێت لە دڵیان، بڕوا بكەن ئێستە ئەو فۆبیایە وەهمەكەی شكاوە و ئیتر خەڵك تێگەیشت ئەوەی باس دەكرێت ڕاست نییە و ئێوەش ڕاست ناكەن. راستییەكە ئەوەیە كە بنەماڵەی بارزانی زۆرترین خەباتیان لە پێناوی نیشتمان و كوردستان كردووە. بۆ هەموو خاوەن عەقڵێكی نیشتمانی دەركەوت سەرۆك مەسعوود بارزانی دڵسۆزترین و نیشتمانپەروەرترین كەسایەتیی كوردستانە. هەموو ئەو پیلانگێرییە مێژوویی و نەخشە شوومانە بەردەم رێبازی كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری بارزانیی بۆ ئەوە بووە تا كاروانی رزگاریخوازی و سەربەخۆیخوازی بەلارێدا ببەن ..