كەسایەتیی بەتوانا لە قۆناغێكی هەستیار و چارەنووسسازدا ..

كەسایەتیی بەتوانا لە قۆناغێكی هەستیار و چارەنووسسازدا ..
گۆرانكار و پێشهاتە نوێیەكان دەخوازێت كوردستان بە هێز و كەسایەتیی بە توانا رووبەرووی هەرٍەشە و مەترسییەكان ببێتەوە ، بۆیە، بوونی هەر دوو كەسایەتیی نێچیرڤان بارزانی ، مەسروور بارزانیی هێز وتوانا و كارامەیی‮ ‬لە رابردوویی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ،رێزدار نێچیرڤان بارزانیی،ئەو راستییەی سەلماندووە‮ ‬كە توانای‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬ئەو ئەركەی‮ ‬هەیە چونكە كەسێكی‮ ‬خاوەن ئەزموونە و سەركەوتوو بووە،‮ ‬توانی‮ ‬كوردستان لەقۆناغە سەختەكاندا بپارێزێت،‮ ‬تەنانەت‮ ‬نێچیرڤان بارزانی ‬توانی‮ ‬دوای‮ ‬ساڵانێكی‮ ‬زۆر لەقۆناغی‮ ‬دوو ئیدارەیی‮ ‬یەكەم حكوومەتی‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬لەسالی‮ ‬2006 ‮ ‬دابمەزرێنێت،‮ ‬زۆرحەكیمانە توانی‮ ‬ئەم قۆناغە سەختە ببڕێت‮ ‬،‮ ‬توانی‮ ‬هەنگاوەكانی‮ ‬بنیادنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬هەریم بنیات بنێت،‮ ‬لەم ماوەیەدا زۆرترین پرۆژەی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬گەیەندرایە سەرجەم ناوچەكان و دەكرێت بڵێن هەرێمی‮ ‬كوردستان شۆرشێكی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬لەسەر دەستی‮ ‬رێزدار‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬ئەنجامدا لەماوەیەكی‮ ‬دیاریكراودا زۆربەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان كونسوڵخانەیان لەهەولێر كردەوە‮.‬گەر تەماشای‮ ‬رۆژانی‮ ‬دوای‮ ‬شانزەی‮ ‬ئۆكتۆبەر بكەین كاتێك فڕۆكەخانەكانی‮ ‬هەرێم راگیران و پەیوەندییە هەرێمی‮ ‬و نێودەوڵەتییەكان پچڕان،‮ ‬ئەوا دەبینین كە چۆن رێزدار‮ نێچیرڤان بارزانی‮ ‬كۆتایی‮ ‬بەقەیرانە مەترسیدارەكان بهێنێت لەكاتێكدا كە نەیارانی‮ ‬ناوخۆ بەهاوكاری‮ ‬هێزە هەرێمییەكان پیلانەكانیان دژی‮ ‬هەرێم زۆر توندكردبوو،‮ ‬بەڵام هەنگاوە دیپلۆماسییەكانی‮ ‬رێزدار‮ نێچیرڤان بارزانی ‬توانی‮ ‬كۆتایی‮ ‬بەشەوەزەنگی‮ ‬نەهامەتی‮ ‬بهێنت‮.‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕێزدار‮ ‬مەسروور بارزانی ‬ئەندازیاری‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و ئارامی‮ ‬،ئەو سەركردەی‮ ‬ئەفسانەی‮ ‬تیرۆری‮ ‬تێكشاند،‮ ‬ئەو سەركردەیەی‮ ‬كەتوانی‮ ‬ئاسایش و ئارامی‮ ‬هەرێم لەقەیران و گرفتەكاندا بپارێزیت،‮ ‬لەكاتێكدا بەدرێژایی‮ ‬دە ساڵی‮ ‬رابردوو هەرێمی‮ ‬كوردستان لەناو دەریایەكی‮ ‬پر لەكێشمەكێشی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراستدابوو،‮ ‬بەڵام كەسایەتی‮ ‬و كاریزمایی‮ ‮ ‬مەسروور بارزانی ‬توانی‮ ‬كۆتایی‮ ‬بەهەڕەشەكان بهێنێت و سەركەوتنێكی‮ ‬بێوێنە لەچەسپاندنی‮ ‬ئارامیدا تۆمار بكات،‮ ‬بەزیرەكی‮ ‬و حیكمەتی‮ ‬ڕێزدار‮ ‬مەسروور بارزانی‮ ‬كوردستان لەجیهاندا ناونرا دوورگەیەكی‮ ‬ئارام لەناو دەریایەكی‮ ‬پر لەئاگردا،‮ ‬چونكە تەنیا ناوچەیەك بوو كەتیرۆریستان نەیانتوانی‮ ‬دزە بكەنە ناویەوە،‮ ‬ئەمەش بۆ لێهاتووی‮ ‬بەتوانای‮ ‬ئەندازیاری‮ ‬ئاشتی‮ ‬و ئارامی‮ ‬دەگەڕیتەوە‮.‬ئەوەی‮ ‬گرنگە لەئێستا‮ ‬ڕێزدار‮ مەسروور بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە كەلەكاتێكی‮ ‬زۆر هەستیاردا ئەركێكی‮ ‬زۆر قورسی‮ ‬كەوتۆتە سەرشان،‮ ‬ڕێزدار‮ ‬مەسروور بارزانی ‬لەكاتێكدا كابینەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬پێكهێنا كە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست تووشی‮ ‬زۆر گرفت بووە،‮ ‬هەر لەناكۆكی‮ ‬نێوان ئێران و ئەمریكا تادەگاتە هەوڵەكانی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬داعش لەشارە سونە نشینەكان،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬ترەوە بەهیزبوونی‮ ‬ململانێكانی‮ ‬نێوان ئەمریكا و رووسیا‮ ‬،‮ ‬گۆرانكارییە بەردەوامەكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬وایكردووە كە ئەم قۆناغەی‮ ‬ئێستای‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست بەگشتی‮ ‬زۆر هەستیار بێت‮ ‬،‮ ‬لێرەدا سەرجەم چاودێرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬پێیانوایە كەسایەتی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕێزدار‮ مەسروور بارزانی‮ ‬هێندە كارێزمایەكی‮ ‬بەهێزە كە دەتوانێت ئەم قۆناغە هەستیارە ببرێت‮ ‬،‮ ‬چونكە حیكمەت و سەركردایەتی نێچیرڤان بارزانی و ‮ ‬مەسرور بارزانی ‬متمانەیەكی‮ ‬وەهای‮ ‬دروستكردووە كە لەنزیكترین كاتدا وەرچەرخانی‮ ‬مێژوویی‮ ‬روودەدات كە هەموو میللەت‮ ‬شانازیی‮ ‬بەهەنگاوەكانییەوە بكات،‮ كە لەماوەیەكی‮ ‬نزیكدا ئەنجامە سەركەوتووەكانی هەر دوو كەسایەتییە بە تواناكە زیاتر بەدەر دەكەوێت ..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
Top