هەرێمی كوردستان بەرەو قۆناغێكی پرشنگدار..

هەرێمی كوردستان بەرەو قۆناغێكی پرشنگدار..

گەلی كورد ،لە پێناو بەدیهێنانی هەموو دەستكەوتەكان تا ریفراندۆمی سەربەخۆیی و لە ئێستاشدا بەرەو كوردستانێكی بەهێزتر زەریاییەك خوێنی بەخشیووە و دەبەخشێ‌،
هەرێمی كوردستان پاش تێپەراندنی چەند قۆناغی داسەپاویی ناچاریی و پیلانگێری سەخت ، ئەمرۆ ئومێداریەكی پرشنگ دار لێی چاوەروان ئەكرێت . هەرنەهامە تیەك و حكومی ناچاری زەربەی كوشندە ئەدەن بە ئەزمون و حكومرانی و پارێزبەندی نیشتمان و ستراتیژیەكەی . قەدەری كورد لەقۆناغەكانی مێژوە تاكو هەنوكەی لەم هەلكشان و دابەزی دابوە ، هەمیشە ویست و ئامانج رێژیان ئەو٦ەبوە ئەوخونچەی دەیەوێت پێبگات بقرتێنن ، كەواتە داسەپاوی داعش و ئیرادەی گەل لەویستی سەربەخۆیدا دوانەی دژیەك و پێناسەی زۆر هەلئەگرن لەمەر ئەم پێشوەچونەی هەرێمی كوردستان و نیشتیمانەكەی دا . بۆیە لەم هەنوكەی ئومێداریەكان زۆرتر چاوەروانیان لێ ئەكرێت ، پاش رێكەوتن و كۆدەنگیەكی هێزە كاری گەرەكان لەگۆرەپانی سیاسدا چاوەكان زۆرتر لەسەر ئەم پێشەكیەن لەبرەودان بەحكومرانیەكی سەلیم و پارێزبەندی نیشتیمانی كوردستان وە . دوای راگەیاندنی كابینەی نۆیەم و هەرسێ سەرۆكایەتی كەهەریەكە و تایبەت مەندی و نەخشەرێگای تایبەت بەخۆیان هەیەو لەهەمان كاتیشدا هەماهەنگی و پیوەندی پتەولەنێوانیاداهەیە لە دانانی ئەم نەخشەرێگایەو رسمكردنی سیاسەتی گشتی هەرێمی كوردستان ، بۆ نیوخۆی ئیدارەدان و خزمەتی گشتی و هەم دارشتنی پلان و ستراتیژدا لەمەر ئامنی و لەبەرچاوگرتنی ئەم پارێزبەندیەی نیشتیمانی دا، بویە ئەگەر خوێنەوەی واقعی بكەین لە رەوش و هەلومەرجی ناوچەی هەرێمی و دەولیدا بەركەوت و لێكەوتەكان تاردەیەك رونن ، دەست روشتوە هێزدارەكان هەمیشە ویستیانە لەبازنەیەكدا بمان بخولێنەوەو خەریكی خۆمان بین ئەمیان جێگای نیگەرانی و مانایەكی سادەی دیموكراس و هەرزانفرۆشی پێوەدیار ئەبێت لەپێناو بەدێهێنانی ئامانجی بەرژەوەندیەكانیان . هەرگاڤ تۆپەكە فرێ ئەدەنە ساحەی كوردستان و عراق ، ئیتر پاگراون و هەژمون و چەندو چۆنی و لێكەوت قسەی زۆر هەلئەگرن ، لێرەدا بالكشاندنیە لەروەرەشبنی یەكەیەوە بەلام حەقیقەتێكن بەرچاورونیان دەوێت ، ئامادەگی و دوركەوتنی پروشكەكان خالی یەكلاكرەوەیە ، لەهەمبەر ئەم دۆزەی رەوای گەلەكەمان هەم ئەم ئومێداریە . كەواتە بۆ كەناری ئاسای و ئارامی حكومرانیەكی پوزەتیڤ و سەروەری خالی بنچینەی لای خۆمانە لە م دارێژەرەو رسم كردنی سیاستی گشتی یەوە پەپرژانە سەر خزمەتی باش و بێ هەست كردن بەماندو بون ، كەئەمیان ئەولەویەتە ، پاشان خال بەندی لەهەمو ئاستە گرنگ و هەستیارەكاندا لەمەر پەیوەندیەكان و ئێمناهی كوردستان لەسەر ئاستی ناوچەكەو روحی دیموكراسی و بەرژەوەندی هاوبەش وبردنەپێشی بەرژەوەندی گشتی كوردستان لەنۆرەی یەكەمدا كەئەمەش هەول و تێكۆشانی زۆری دەوێت ، ئیتر چۆنی خەملاند ن و رەنگرێژی كردن ئەوەندە سودارو پێش چاوئەبیت لە دەست بۆبردن و زامنداریدا لەهەمو ئاستە كانی هەرێمی و دەولیدا ، خۆی رێك انتجاكردن و بەدەست هێناو دورخستنەوەی مەترسیەكانە لەسەر خودی دۆزی كوردو هەرێمی كوردستان بە تایبەتروە . كەواتە تێكەل كێشیەكی زۆر ناوندی هەیە لە سەر دوئاستی گرنگ هەم گرێدراون بەیەكەوە هەم تەوكارن ، ئەوانیش نیوخۆی لەحكومرانیەكی سەلیم ، هەم ئاستی پەیوەندیەكانە ، گومان لەبەهێزی و دارێژەی و ئەدا كردندا نیە لێ دیدو خوێندنەوە ، بۆیە خالی وەرچەرخان زامنی نیوخۆی كوردستان و دەست گرتن و دەولەمەندكردنی كارنامەی هاوبەشی هەمەلانەی كوردستانە چەندی رەنگرێژی و داكوتاوی تیادا جێگێر كرابێت ئەوەندە لەپرسەكانی رۆژو واقعدا خۆیان دەبینەوە لە ئەداو اقراری بریارەكاندا لەهەمو جومگەكاندا دەبنە راستی و پێنگاڤەك روحی نیشتمانی لێ گەشتر ئەبێت چونكە ئەزمونی حكومكردن ئەمەمان پێ ئەلێت ، بویە كۆنكرێتی و بەرپرسایەتی ستراتیژی نیشتمانی لێی بەدی ئەكرێت ، لەدیددگاو روانینی هێزە زلهیێزو هەرێمایەتیەكاندا دەبێتە دو واقع ئەم سەدەكی ممكون و هەم جوانی دان بەم دارێژەریە لە ئسپاتی وجودە وە كە دەتوانین لەگەڵ هەمو كەش و هەوایەكدا هەلبكەین و ببینە جێگای رەزامەندی و هاوبەشی لە پەیوەندی و پالپشتیەوە موسوگەر بكرێن ،خۆی پێداگری لەسەر ئەم باوەرەقول و رسمكردنە گومانی نیە رۆژبەرۆژ حكومرانیەكی تەندورست و سەلم و پارێزبەندی نیشتمانی كوردستان بەرەو مسوگەری ئەچێت گوشاروچاوتێبرینەكان كەمتر ئەبن لەسەر نیشتمانی كوردستان و لایتر هێزەكوردستانیەكانی بەشداربوی حكومەت و چ ئەوانەی لەدەوەری كابینەی نۆیەمدان هەست و بەرپرسایەتی لایان زۆرتر ئەبێت هەم لەم ئومێداریانەو و هەم دەست گرتن لەم روحە نیشتمانەی كەهەموان دەوێت بەشێكی كاریگەربن لەپێش خستن و مانەوەیدا ، كە رۆلەكانی گەل بەئاسودەی و خۆش گوزەرانی تیادا بژین . بۆیە خالی پێداگری لەم رەنگرێژیەو كەئومێدی گەلێك لەسەر ئەچنێت ئەویش شان دانەبەر ئەم گەشانەوەی روحی نیشتیمانی بونە كە بە كردارەوە بەرجەستەئەبیت ، هەم ئەم كارنامەی هاوبەش ببێتە خالی وەرچەرخان لەپێناوگشتی و حكومرانیەكی سەلیمو قایمدا هەم روانگەیەكی كلتوری بیت بۆتەوای هێزەكانی كوردستانی كە لەبەرنامەو ئەجێنداندابێت لە دەست گرتن لە م كارنامەیە لەنیوخۆی كوردستان پەیوەندیەكاندا جاچ پەیوەندی هێزی سیاسی بێت اخو حكومەتی هەرێم ، بۆیە روانگەو كلتوریەكبێت زۆرتر نیشتمان لەپەرەسنداندا ئەبێت ئەویش لە اخلاقات بەرنامەو كارنامەو كاركردندا شۆركردنەوە بوناوتاكەكانی هاولاتیدا بەگرتنەبەرەی بەرژەوەندی گشتی لەپێش بەرژەوەندی تایبەتی گۆرانی كومەلایەتی هوشیاری سیاسی ستراكتۆریەتەكان بەندن بەیەكەوە هەمو قناعەت و روئیاو دونیابینیە زامنی كومەلگایەكی ئارامدا دەبینەوە لەنەخشەی جیهانی و لەمەر هەمو ئەم نەهامەتیانە كە ئاماژەمان پێكردن بویە روانین وەكو قناعەت و دونیابینی لەپێناوگشتی دا موسوگەریەكان زۆرتر ئەبن گوشارەكان كەمتر ئەبن چونكی یەكبونی نیشتمانی لێیدێتە بەرهەم ، دواجار ئەم كارنامەیەی هاوبەشی حكومەت ببێتە جێگای هەموان لەئایندەدا ئەوەندە سەلیم ترو پێشوەچونی لێ چاوەروان ئەكرێت ، بویە هەمو ئەم جوانیانە لە لەوحەیەكدا ، منفاو جوانی تر ئەبەخشن خونچەكە پێ ئەكات و باخێكی پربەرهەم و ئایندەیەكی پرشنگدار لێ‌ چاوەراون دەكرێت و ئەنجامی باشی لێ‌ دێتە بەرهەم بەرەو كوردستانێكی بەهێزتر..
Top