۳۱ـی ئاب دەرکردنی دوژمنێک بە دوژمنێکی تر

۳۱ـی ئاب دەرکردنی دوژمنێک بە دوژمنێکی تر
روداوێکی گرنگی وەکو ۳۱ـی ئاب هەروا روداوێکی سادە و بێ پێشەکی نەبوو، بەڵکۆ دەرئەنجامی ئەو خۆ بەگەورە زانینی یەکێتی بوو کە بە پشت گەرمی ئیران و پەکەکە لە دژی پارتی دیموراتی کوردستان لە خاکی هەرێمی کوردستاندا ئەنجامی دەدا هاتەکایەوە روویدا، پێش ئەو روداوە مەزنە ئێران لە ڕێگەی یەکێتی لە هەولێر و حەوزی سۆران وە لە ڕێگەی پەکەکە لە حەوزی بادینان شەرینان دەژی پارتی ڕاگەیاند و بەوجۆرەش بەرەکانی شەر دژی پارتی گەورەتر و گەرمتربوون کار گەیشتە ئەوەی کە ئەو هێزانەی دژی پارتی شەریان دەکرد وایزانی کە پارتی لە ناودەبەن و دواجار کوردستان دەکەنە گۆرەپانی دوژمنانی کورد و تەپلی سەرکەوتن لێدەدەن، ئەمە لە کاتێکدابوو جەنابی سەرۆک بارزانی هەر داوای ئاشتی و برایەتی دەکرد بەلام داوکەی جەنابی سەرۆک بارزانی بەو قسەر جەڵال تالەبانی " با پارتی لە جیاتی ئاهەنگ فاتیحا بۆخۆی بخوێنێت" وەلام درایەوە کە پارتی لە سەروبەندنی ئاهەنگی ۱٦ـی ئاب ساڵیادی دامەزراندن بوو، بەلام پارتی بەناچاری بۆ ئەوەی ئامانجی نەیارانی کورد و کوردستان نەهێتە دی دوژمنی بەرامبەر دوژمنکەی خستەر شەرەوە لە سەر خاکی هەرێمی کوردستان، ئەوە بوو ٤۰ هەزار سەربازی عێراقی بەشداربوو بۆ وەدەرنانی ئێران و دارودەستەکەی لە هەولێر و ناوچەکەدا لە ماوەیەکی زۆر کەم لە بەرەبەیانی ڕۆژی ۳۱ـی ئاب ۱۹۹٦ پارتی توانی شاری هەولێر ئازاد بکات و دواتر سەرجەم شارەکانی کوردستان کەوتنە بن دەستی پارتی ئەوانەی فاتیحەیان بۆ پارتی دەخواند بۆخۆیان بە زەلیلی ئاودیوی خاکی ئێران بوون، ئەوەی گرنگە پارتی نەیهێشت سەربازانی عێراقی جەگە لەو چەند سعاتەی بۆیان داندرابوون لە هەولێر بمێنەوە گەرانەوە بۆ شوێنی خۆیان کە ئەو دیوی هێلی ۳٦بوو کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بڕیاری لەسەر درابوو، لەدوای روودەوەکەی ۳۱ـی ئاب کوردستان بۆتە ناوەندێکی گرنگی هەرێمی و نێودەولەتی و چەندین ئامانجی گەلەکەمانیش هاتووتەدی بۆیە حەق وایە بەبڕیاری پەرلەمان ئەمە بکرێتە ڕۆژێکی نەتەوەی لە هەرێمی کوردستان چونکە لەدوای ئەو ڕۆژە کەشە سەندنی ئابووری و فراوان بوونی دەسهەلاتی کوردی زیاتربووە تاکی کورد هاتەکایەوە سەرنجام ڕیرفرادۆمی سەربەخۆیمان کوردستان ئەنجام درا.


۳۰ـی ئاب ۲۰۱۹
Top