پێگەی بەهێزی سەرۆكی حكومەت لە بەرەو پێشبردن، بونیاتنان و پێشكەوتنی زیاتری وڵات..
August 29, 2019
وتار و بیروڕا
دەیان ساڵە گەلی كورد هەموو جۆرە مردنێكی تاقیكردۆتەوە، هەموو ڕێگا و رێكارێك بەكارهێنراوە بۆ سڕینەوەی ناسنامەی كورد و تێكدانی كۆمەڵگەكەی، تێوەگڵانی بەشێك لە كورد لەم پیلانانە كاریگەری نەرێنی لەسەر تەواوی كۆمەڵگە دروستكردووە، مانەوەی پاشماوەی ئەم جۆرە هزرە و حكومڕانییە لە نێو كۆمەڵگە و خراپتریش كە لە جومگە گرنگەكانی دەستەڵات هەن، كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر تەواوی كۆمەڵگە, وەكو چۆن لە یەكەم ئەزموون لە دوای ساڵی 1991 دیموكراسیەت كرایە سیستمی بەرێوەبردن لە هەرێم، هەر ئەمەش وایكرد كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بە دیدی جیاواز لە ئەزموونی هەرێمی كوردستان بڕوانن و پشتگیری لێ بكەن، بۆیە پێویستە ئەمڕۆ زێدەتر هەنگاو بۆ جێبەجێكردنی بنەماكانی دیموكراسیەت بهاوێژین.كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی مەسڕور بارزانی چاكسازییەكان ببینن، و ڕادەی چاوەڕوانیەكان ئەوەندە بەرزە وەكو بڵێی چاوەڕوانی گۆچانی جادویی دەكەن، لە دوای هەڵبژاردنەكانەوە هاووڵاتیان بە گشتی بە هەموو ڕەنگەكانەوە بە ئومێد و هیواوە لەو سەركردەیە دەڕوانن بۆ ئەوەی چاكسازی و چاكسازی و گۆرانكار ئیداری و دارایی گەورە ئەنجام بدات كە لە ئاست داواكاری خەڵك بێت. ئەم ئومێد و هیوایە لە كوێوە سەرچاوەی گرتووە؟ ئەزموونی چەندین ساڵەی هێمنی و ئارامی كوردستان كە مەسرور بارزانی وەكو راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لێی بەرپرسیار بووە و بە شێوەیەكی زۆر سەركەوتووانە توانیویانە لە نێو ئاگری رۆژهەڵاتی ناوەراست و دۆزەخی عێراقدا ئارامی و ئاسایشێكی سەقامگیر دابین بكەن بۆ هەرێمی كوردستانمەسرووربارزانی، وەك سەرۆكی حكومەتی كوردستان متمانەی 88 پەرلەمانتاری بە دەسهێنا ،ئەو هەنگاوەش بووە هۆی ئەوەی تا كو گەلی كوردستان بەئومێد و گەشبینەوە دەڕواننە كارەكانی كابینەی داهاتووی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەوپێیەی مەسرووربارزانی لەبنەماڵەی سەربەرزی بارزانی پێگەیشتووە ولەدەستپێكی ژیانیدا تێكەلاوی خەباتی سیاسی و شۆرشگێری بووە تا گەیشتۆتە پلەی مەكتەبی سیاسی وێرای ئەوەی لە چەندساڵی رابردوودا لە هەرێمی كوردستان بەرپرسیارەتی گەورەترین دەزگای ئەمنی هەبووە كەتوانیویەتی لەم بوارەدا زۆر سەركەوتووانە كارەكانی ئەنجام بدات ئارامی و ئاسایش بۆ كوردستانیان فەراهەم بكات كە یار و نەیار شاهیدی بۆ دەدەن و بۆچەندین جاریش كۆمەلگای نێودەوڵەتی ستایشی رۆڵیان كردووە كە چۆن و بەچ شێوەیەك توانیویەتی سەقامگیری و ئاسایش لە كورستان و ناوچەكەدا بەرقرار بكات وێرای هەموو ئەمانەش لەماوەی شەڕی داسەپاوی تیرۆریستانی داعشدا لەتەك سەرۆك بارزانی دا بەشداریێكی كارامە و گاریگەری هەبووە هەمیشە لەسەنگەر و لەگەڵ پێشمەرگەدابوو هەموو ئەمانە بەهێزی و سەركەوتوویی دەردەخات بۆیەش دەتوانێت لەماوەی سەرۆكایەتی حكوومەتیشدا بە بەهێزی و سەركەوتوویی كاربكات و لەئاست هیوا و داواكاری خەڵك دابێت و خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و نیشتمان بكات و چاكسازیێكی بەرفراوان لە هەموو سێكتەرەكان ئەنجام بدات لە پێناو ئاییندەیێكی گەش و بەرهەمدار، هەرێمی كوردستان بەقۆناغێكی زۆرسەخت گوزەری كردووە و چەند ساڵێك بوو قەیرانی دارایی هەبوو كە هەموو ئەمانەش ئەرك و بەرپرسیاریەتی ئەم كابینەیە قورستر دەكات بۆیەش گرنگە هەموولایەك هاوكاروپشتیوان بین لەسەرخستنی كارەكانی دا بەجۆرێك لایەنەكان كێشە و گرفتە و گلەیەكانیان بەلاوەبنێن و لەئاست هەستیاری هەل و مەرجەكەدابن و بەوپەری بەرپرسیارەتیەوە مامەڵە بكەن و پالشت و هاوكاری هەنگاوەكانی مەسروور بارزانی بن لە پێناو دەربازبوون لەو كێشە و قەیرانانەی لەرابردوودا لە هەرێمی كوردستان هەبوون تاگەیشتن بەئامانجەكانمان .. بۆ ئەوەی كەوا هەموو چاوەڕوانیەكانمان بێتەدی و كاروبارەكان بە شێوەیەكی باش بڕۆنه ڕێوە ئەوا دەێت هەموو هاووڵاتیان هاوكاری حكومەت بن و خۆمان بە خاوەنی بزانین و هەست بە بەرپرسیاریەتی بكەین، چونكە زۆر جار دەبینین كە خودی هاووڵاتی سەرپێچی و كاری نا ئاسایی و نا یاسایی ئەنجام دەدات كە لە كاتێكدا خۆی لە پێشتردا بە دەنگی بەرزەوە رەخنە و تێبینی هەبووە لە سەر هەمان شت كە بەرپرسێك یا كەسێكی تر كردویەتی، بۆیە پێویستە ئێمە خۆمان سەرەتا لە خۆمانەوە دەست پێ بكەین و ئەگەر كەموكوڕیمان هەیە و وەكو هاووڵاتیەكی سوودبەخش بۆ كۆمەڵگەكەمان چاكسازی لە رەفتارە نابەرپرسانەكانماندا بكەین بۆ ئەوەی هاوكاری حكومەت بین..