بوونی پارتی ، بارزانی لە دوێنێ ، بۆ ئەمڕۆ ، لە ئەمڕۆ و بۆ داهاتوو زەروورەتێكی حاشاهەڵنەگرە..
August 28, 2019
وتار و بیروڕا
سیاسەت ،دیپلۆماسی ژیرانەی رێبەر و سەرۆك مەسعود بارزانی لەسەر هەموو ئاستەكاندا واتە سیاسی، دیپلۆماسی، ئابووری، سەربازی، ئەمنی كە هەموویان تەواوكەری پرەنسیبی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانین پێگەی بەهێزی خۆی بەكارهێناوە بەمەبەستی پاراستنی گەل و خاكی پیرۆزی كوردستان، چونكە دۆزی كورد خاوەن دوژمنی سەرسەختە لەناوچەكەدا ئەمەش سیاسەتێكی حەكیمانە و عەقڵانی پێویستە بۆ دوورخستنەوەی گەلی كوردستان لە هەڕەشەكانی عەقڵییەتی ئینكاركردنی ناسنامەی نەتەوەیی كورد، كەواتە لە دواییدا بوونی پارتی و بارزانی لە دوێنێ و بۆ ئەمڕۆ و لە ئەمڕۆ و بۆ داهاتوو زەروورەتێكی حاشاهەڵنەگرە ببوو مانەوەی كورد و ناسنامە نەتەوەییەكەی و بەهێزبوونی پێگەی بارزانی، واتە بەهێزبوونی پێگەی كورد و كوردستانە لە هەمان كاتدا.هەروەها ئەگەر هەڵوەستەیەكی ژیرانە لە سەر چوار ساڵی رابردوویی حوكمرانی كوردستان بكەین ،رێزدار نێچیرڤان بارزانی بەهۆی پێگە سیاسی و دوبلوماسیەكەی دەتوانێ درێژە پێدەری رێبازی سەرۆك مەسعود بارزانی بێت بۆ زیاتر بەهێزكردنی پێگەی هەرێمی كوردستان له رۆژهەلاتی ناوەراست دا و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا. بۆیە دوای دەست بەكاربوونی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ئێستا چاوەكان لەسەر ئەوەن كە ئایا نێچیرڤان بارزانی كارەكانی داهاتووی چۆن دەبێت؟ بەڵێ، هەموومان ئەو راستیە دەزانین بەهۆی پێگەو رۆلی جەنابی نێچیرڤان بارزانی و ئەزموونی رابردووی لە حكومەتداری، بۆمان دیاردەبێت كە بەرێزیان دەتوانێت دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم كاراتر بكات و هاندەرێكی باشیش بێت بۆ زیاتر نزیكبوونەوەی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان، كارەكانی ئەو لە رابردوو بە گشتی لە هەموو سێكتەرەكانی ژیانی خەڵك سەركەوتووانە رێی خۆیان گرت،سەرەرای ئەو هەموو كێشەوئالۆزیانە كە ئەو كات لە هەرێمی كوردستان بەخۆیەوە دەبینی.توانی بەهۆی لێهاتووی خۆی كوردستان لەو بارودۆخە قورسە رزگار بكات و كوردستانێكی بەهێزتر بنیات بنێت ئەویش بەهاوكاری و خۆراگری هاولاتیانی هەرێمی كوردستان كەتوانیان رووبەرووی هەموو كێشەكان بن ئێستاش وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كاری زیاتر دەكات لەسەر هزری پێكەوەژیان و توندوتۆلكردنی پەیوەندیە دیپلۆماسی و نێودەوڵەتیەكان و درێژەپێدەری كارەكانی رابردووی دەبێت، بۆ بیناكردنی كوردستانێكی بەهێزتر و گەشاوەتر، ئەوەی لە بەرێز نێچیرڤان بارزانی چاوەڕوان دەكرێت سەركەوتنی زیاتری كوردستان و ئاشتەوایی زیاتر و یەكخستن و پتەوكردن و پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدادە و بونیاتی كوردستانێكی بەهێزە، لەمەودواش هەنگاوەكانی لە كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو ئاشتیخواز بەرجەستە دەكات، ئەو ئێستا وەك هەمیشە كاردەكات بۆ كوردستان بە هەموو پێكهاتەكان و ئایین و ئاینزاكان،لەلایەكی ترەوە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژە سەختەكاندا هەروەها كارێكی ئاسان نەبوو ، بەتایبەت لە رۆژگارە سەختەكاندا كە ناوچەكە تا ئێستا لە نێو مەترسیی و ئەگەرەكانی شەرٍو ناكۆكیی بەردەوام دایە ، بەڵام بە حیكمەت و پلانیی كاریگەری ئەمنی توانرا ئاسایشی هاوڵاتیانی كوردستان و گشت دەستكەوتەكان و كۆمپانیا و بەرژوەندییەكان پارێزراو بن ، ئەمەش بووە هۆی ئەوە متمانەی و بایەخی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان زیاتر ببێ .لەلایەكی ترەوە ،ئەندازیاری ئارامی و ئاشتی، كارێزمایی دەوڵەتداری یەكێك لەخاڵە بەهێزەكانی ڕێزدار مەسروور بارزانی ئەوەیە كە ئەزموونی پێشووی لە ئەنجوومەنی ئاسایش نموونەیەكی بێوێنەی لەسەركەوتن تۆماركرد، چونكە لەو ماوەیەدا كەسەرپەرشتی كردنی ئەم دەزگا هەستیارەی كەوتە ئەستۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست كەوتە قەیرانێكی نامۆی ئەمنی و شاڵاوی تیرۆر جەنگی تایەفەگەری زۆربەی ولاتانی ناوچەكەی گرتەوە، دواتر شالاوێكی تیرۆلیستی لەژیر چەندین ناوی جیا لەوانە گروپی تیرۆلیستی داعش رووی لەناوچەكە كرد و هێرشی بۆ سەر زۆربەی وولاتانی رۆژهەلاتی ناوەراست دەستپێكرد، ئەوەی شایەنی باسبێت بەهۆی هەنگاوە ژیرەكانی ڕێزدار مەسروور بارزانی بەدرێژای ئەو ماوەیە هەرێمی كوردستان بەئارامی مایەوە تەنانەت ئارامی هەرێمی كوردستان بوو بەدەرگایەك بۆ ولاتانی تری ناوچەكە و وەك خاكێكی فریاد رەس وەها بوو بۆ پەنابەرانن ئەگەر زیاتر ووردبینەوە هەرێمی كوردستان تاكە ناوچەی ئارام بەدرێژای ماوەی چەندین ساڵ و ملیونان پەنابەر روویان لەهەرێمی كوردستان كرد، بگرە زۆربەی چاودیرانی سیاسی هەرێمی كوردستانیان ناولێنابوو دورگەیەكی ئارام لەناو دەریایەكی پڕ لەئاگردا. لێرەدا ئارامی هەرێمی كوردستان بگرە رزگاربوونی ئەو ژمارە بەرچاوەی پەنابەران بۆ بەتوانایی و كارامەیی سەركردەی پالەوان ڕێزدار مەسروور بارزانی دەگەڕیتەوە كەشایەنی ئەوەبوو كە ئەفسانەی تێكشاندنی تیرۆر ناوی بنرێت، بۆیە دەكرێت لێرەدا بڵین ڕێزدار مەسروور بارزانی نموونەیەكی وەها پیرۆز و گرنگی لە پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی كوردستان پێشكەشكرد ئەو ئەزموونە بەمانایەك دێت كە لە ماوەی چوار ساڵی ئایندە گەلی كورد لە سایەی ئەزموونی پارتی ،بارزانیی بوونی رابەرێكی كارێزما و دوو سەركردەی بڵیمەت سەركەوتنی زۆر خەیاڵی تۆمار دەكات.