نێچیرڤان بارزانی ، لە رۆژگارسەختەکاندا ئومێد و فریاد رٍەس ..

نێچیرڤان بارزانی ، لە رۆژگارسەختەکاندا ئومێد و فریاد رٍەس ..

لە ماوەی رابردوو ، کوردستان بە قۆناغ وقەیرانی زۆر سەختدا گوزەری کە ئەگەر عەقڵییەتی مامەڵەکردنی لەگەڵ ھەموو ئەو کێشانە نەبوایە دیار نەبووە ئایندەی کوردستان بە چ ئاقارێک بروات ، لەلایەن شەرٍی سەپێنراویی درندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی ، لایەکی تر جینۆسایدی کورد لەشەنگال ، ئینجا ھاتنی لێشاویی ئاوارەکان ، قەیرانی دارایی ، لە ھەمووشی قورستتر ئەو گەمارۆ نارەوایەی کە دەسەڕڵاتدارانی بەغدا چەند ساڵ بوو لە برٍینی بەشە بودجە و مووچەی کوردستان برٍیی و دواتر بەوەشەوە نەوەستان لە ١٦ی ئۆکتۆبەر لە پیلانگێرییەکی ئیقلیمی دا ھەوڵی سرٍینەوەی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستانیاندا.خۆراگری ، گرتنەبەری سیاسەتی ژیرانە و دیپلۆماسییەکی ژیرانەی و نێچیرڤان بارزانی دلەبەردەم گەمارۆدانی ئابووری کوردستان و بڕینی بوودجەی کوردستان تاکە سەرکردەبوو ھەفتانە لەبەردەم کەنالەکانی میدیا و تیڤی دا سوپاسی خۆڕاگری خەلکَی کوردستان بکات سوپاس گوزاریان بێت و ھەست بەئیش و ئازاری قورسی قۆناغی گوزەرانیان بکات، ئەم ئیرادە سەرکەوتوانەی نێچیرڤان بارزانی وایکرد دوای خیانەتی ١٦ی ئەکتوبەری ٢٠١٧ زمانی دیپلۆماسی و کەسایەتی دبلۆماتی نێچیرڤان بارزانی جیگای فۆکسی سیاسەت مەدارانی جیھان و کەناڵی مێدیای جێھانی بێت کەزۆر سەرکوتوانە ئابلۆقەسیاسی و ئابوری وخیانەتی ١٦ی ئۆکتوبەریشکست پێھینا، کەسایەتی نێچیرڤان بارزانی لەکرانەوەی ھەوڵی دبلۆماتی و ئابوریدا لەداھاتوودا ئەوەی لێ پێشبینی دەکریت کرانەوەیەکی دبلۆماتی و ئابوری بەھێز لەنێوان ھەرێم تورکیادا زیاتر بەرەو پێش ببات ئەمەش ھەنگاویکی ستراتیژی ھەریمی کوردستانە کەھێڵی سیاسی و ئابووری لەتورکیاوە بەرەو ئەورپا خیراترو فراوانتر دەکات، بۆیە ئەوروپیەکانیش لەیەکیتی ئەورپادا زۆر دلخۆش بوون بەکاندیدکردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکی ھەریم ئەمەش واتای ئەوەیە ئەوروپیەکان چاوەروانی خاڵی کرانەوەی بەھێزترو فراونترو بەرەوپیشترچوونی زیاترن لەنیوان ھەریم ئەوروپالەلایەنی سەرۆکی ھەریمی داھاتوو لەسەردەستی رێزدار نێچیرڤان بارزانی لەڕووی ووزەی سروشتی وئابوری و دیپلۆماتی کەئەمەش گرێدانی خاڵی ھاوبەشی کۆمەلگای ئەوروپی و ھەریمی کوردستان دەبێت لەرووی ئارامی سیاسی و ئابوری و کلتوری. کاریزمای سەرکردایەتی نێچیرڤان بارزانی لەسەرئاستی نیودەوڵەتی پێشوازییەکی فراوان لە رێزدار نێچیرڤان بارزانی دەکریت، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت فایلی ئابووری و سیاسی و ئەمنی لەڕۆژ ھەڵاتی ناوەراست کەھەرێمی کوردستان چەقی ھاوسەنگی ململانیەکانی نێودەولەتیە نێچیرڤان بارزانی ئەندازیاری دروستکەری خاڵی ھاوبەشی سیاسی و ئابوری و ئاسایش و ھاوسەنگی ھێزو خاڵی ھاوبەشی بەرژەوەندیە نێو دەوڵەتیەکان دەبێت لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان. لەلایەکی ترەوە ، کردنەوەی نووسینگەیەکی تایبەت بۆ کوردانی ئێزدیی و چاودێریکردنی بەردەوام بە ئامانجی رزگارکردنیان لە دەستی تیرۆریستان و گەرٍاندنەوەیان بۆ نێو زێد و باوەشی خانەوادەکانیان و ھەروەھا ئاساییکردنەوەی گشت پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکان بە تایبەت لەگەڵ بەغدا ، ئاماژەیەکی روونن بۆ کارامەیی و فریادرەسی و دڵنەوایی گەلی کورد لە قۆناغە سەختەکاندا ..
Top