سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان لە قۆناغێكی هەستیار وبەرپرسیاریەتی قورسدا ..

سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان لە قۆناغێكی هەستیار وبەرپرسیاریەتی قورسدا ..
روون و ئاشكرایە ، ناوچەكە ، عێراق بە قۆناغێكی هەستیار و چارەنووسسازدا گوزەر دەكات ، لەلایەك رژێمی ئێران رووبەرووی مڵمڵانیی گەورە و قورس لەگەڵ ئەمەریكا بۆتەوە بۆتە هەرٍەشە لە سەر سەقامگیری ناوچەكە و جیهان و بەهەمان شێوە توركیایش بە هۆی كرینی مووشەكی ئێس 400 و هەوڵدان بۆو چوونە نێو قوڵایی خاكی روژئاوایی كوردستان و سوریا لە قەیرانێكی قوڵدان ، ئەو رووداو و پێشهاتە چاوەروانكراوانە ، بەدڵنییاییەوە كاریگەریان لە سەر عێراق و هەرێمی كوردستان دەبێ‌ و بوونی دەیان گروپی میلیشایی نایاسایی و بە سپۆنسەری ئەو وڵاتانەی لە ناوچەكە دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشەی ئاسایشی و ئەمنیی ،بۆیە ، رەوشی ئێستامان هەستیار و قورسە و دەبێ‌ زۆر هوشیارانە مامەڵە بكرێت . لەلایەكی ترەوە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان زۆرترین قوربانی‮ ‬بۆ بنیاتنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬وەك دەبینین كەپارتی‮ ‬خاوەنی‮ ‬چلوپێنج كورسی‮ ‬بوو تەنیا هەشت وەزیری‮ ‬هەیە‮ ‬بەڵام لایەن هەیە نیوەی‮ ‬كورسییەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬نەهێناوە بەڵام خاوەنی‮ ‬حەوت وەزیرە،‮ ‬دەستبەرداربوونی‮ ‬بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬پۆستەكان لەلایەن پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانەوە ئەوەی‮ ‬سەلماند پارتی‮ ‬تەنیا خەمی‮ ‬یەكریزی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬هەیە و لەم پێناوەشدا هەموو قوربانییەك دەدات،‮ ‬چونكە پارتی‮ ‬لەسەر دەستی‮ ‬مرۆڤێكی‮ ‬هێندە مەزن دامەزراوە تەنیا لەپێناوی‮ ‬دۆزی‮ ‬رەوای‮ ‬میللەتەكەیدا جەنگاوە،‮ ‬ئەمەش ئەو نەریتە شۆرشگێرییە كە لە قوتابخانەی‮ ‬كوردایەتییەوە فێری‮ ‬بووین‮.‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ نێچیرڤان بارزانی ‬هەنگاوەكانی‮ ‬بەدیپلۆماسی‮ ‬ناسراون،‮ ‬هێز وتوانا و كارامەیی‮ ‬لە رابردوودا سەلماندوویەتی‮ ‬كە توانای‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬ئەو ئەركەی‮ ‬هەیە چونكە كەسێكی‮ ‬خاوەن ئەزموونە و سەركەوتوو بووە،‮ ‬توانی‮ ‬كوردستان لەقۆناغە سەختەكاندا بپارێزێت،‮ ‬تەنانەت‮ نێچیرڤان بارزانی ‬توانی‮ ‬دوای‮ ‬ساڵانێكی‮ ‬زۆر لەقۆناغی‮ ‬دوو ئیدارەیی‮ ‬یەكەم حكوومەتی‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬لەسالی‮ ‬2006 ‮ ‬دابمەزرێنێت،‮ ‬زۆرحەكیمانە توانی‮ ‬ئەم قۆناغە سەختە ببڕێت‮ ‬،‮ ‬توانی‮ ‬هەنگاوەكانی‮ ‬بنیادنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬هەریم بنیات بنێت،‮ ‬لەم ماوەیەدا زۆرترین پرۆژەی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬گەیەندرایە سەرجەم ناوچەكان و دەكرێت بڵێن هەرێمی‮ ‬كوردستان شۆرشێكی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬لەسەر دەستی‮ ‬سەرۆكی هەرێم ‬ئەنجامدا لەماوەیەكی‮ ‬دیاریكراودا زۆربەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان كونسوڵخانەیان لەهەولێر كردەوە‮.لەلایەكی‮ ‬ترەوە ئەگەر تەماشای‮ ‬رۆژانی‮ ‬دوای‮ ‬شانزەی‮ ‬ئۆكتۆبەر بكەین كاتێك فڕۆكەخانەكانی‮ ‬هەرێم راگیران و پەیوەندییە هەرێمی‮ ‬و نێودەوڵەتییەكان پچڕان،‮ ‬ئەوا دەبینین كە چۆن سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی‮ ‬كۆتایی‮ ‬بەقەیرانە مەترسیدارەكان بهێنێت لەكاتێكدا كە نەیارانی‮ ‬ناوخۆ بەهاوكاری‮ ‬هێزە هەرێمییەكان پیلانەكانیان دژی‮ ‬هەرێم زۆر توندكردبوو،‮ ‬بەڵام هەنگاوە دیپلۆماسییەكانی‮ ‬بەرێز نێچیرڤان بارزانی ‬توانی‮ ‬كۆتایی‮ ‬بەشەوەزەنگی‮ ‬نەهامەتی‮ ‬بهێنت‮.‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕێزدار‮ مەسروور بارزانی ‬ئەندازیاری‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و ئارامی‮ ‬،ئەو سەركردەی‮ ‬ئەفسانەی‮ ‬تیرۆری‮ ‬تێكشاند،‮ ‬ئەو سەركردەیەی‮ ‬كەتوانی‮ ‬ئاسایش و ئارامی‮ ‬هەرێم لەقەیران و گرفتەكاندا بپارێزیت،‮ ‬لەكاتێكدا بەدرێژایی‮ ‬دە ساڵی‮ ‬رابردوو هەرێمی‮ ‬كوردستان لەناو دەریایەكی‮ ‬پر لەكێشمەكێشی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراستدابوو،‮ ‬بەڵام كەسایەتی‮ ‬و كاریزمایی‮ ‬بەرێز مەسروور ‬توانی‮ ‬كۆتایی‮ ‬بەهەڕەشەكان بهێنێت و سەركەوتنێكی‮ ‬بێوێنە لەچەسپاندنی‮ ‬ئارامیدا تۆمار بكات،‮ ‬بەزیرەكی‮ ‬و حیكمەتی‮ ‬بەرێز مەسروور بارزانیی ‬كوردستان لەجیهاندا ناونرا دوورگەیەكی‮ ‬ئارام لەناو دەریایەكی‮ ‬پر لەئاگردا،‮ ‬چونكە تەنیا ناوچەیەك بوو كەتیرۆریستان نەیانتوانی‮ ‬دزە بكەنە ناویەوە،‮ ‬ئەمەش بۆ لێهاتووی‮ ‬بەتوانای‮ ‬ئەندازیاری‮ ‬ئاشتی‮ ‬و ئارامی‮ ‬دەگەڕیتەوە‮.‬ئەوەی‮ ‬گرنگە لەئێستا‮ ‬بەرێز مەسروور بارزانیی سەرۆكی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە كەلەكاتێكی‮ ‬زۆر هەستیاردا ئەركێكی‮ ‬زۆر قورسی‮ ‬كەوتۆتە سەرشان،‮ ‬بەرێز مەسروور بارزانی‮ ‬لەكاتێكدا كابینەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬پێكهێنا كە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست تووشی‮ ‬زۆر گرفتی‮ ‬قورس بووە،‮ ‬هەر لەناكۆكی‮ ‬نێوان ئێران و ئەمریكا تادەگاتە هەوڵەكانی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬داعش لەشارە سونە نشینەكان،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬ترەوە بەهیزبوونی‮ ‬ململانێكانی‮ ‬نێوان ئەمریكا و رووسیا‮ ‬،‮ ‬گۆرانكارییە بەردەوامەكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬وایكردووە كە ئەم قۆناغەی‮ ‬ئێستای‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست بەگشتی‮ ‬زۆر هەستیار بێت‮ ‬،‮ ‬لێرەدا سەرجەم چاودێرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬پێیانوایە كەسایەتی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ بەرێز مەسروور ‬هێندە كارێزمایەكی‮ ‬بەهێزە كە دەتوانێت ئەم قۆناغە هەستیارە ببرێت‮ ‬،‮ ‬چونكە حیكمەت و سەركردایەتی‮ ‬مەسروور بارزانی متمانەیەكی‮ ‬وەهای‮ ‬دروستكردووە كە لەنزیكترین كاتدا وەرچەرخانی‮ ‬مێژوویی‮ ‬روودەدات كە هەموو میللەت‮ ‬شانازیی‮ ‬بەهەنگاوەكانییەوە بكات،‮ ‬دڵنیام لەماوەیەكی‮ ‬نزیكدا ئەنجامە سەركەوتووەكانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێ دەردەكەوێت‮.‬رەهەندە دیپلۆماسییەكانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ نێچیرڤان بارزانی ‬كاریگەری‮ ‬زۆر گرنگ لەسەر بەهێزكردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬هەرێم لەرووی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و بنیاتنان و بەرەوپێشبردنی‮ ‬سێكتەری‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬دەبێت‮.‬كەسایەتی‮ ‬بەتواناو لێهاتوویی‮ ‬و لەخۆبووردوویی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرێز مەسروور بارزانی‮ ‬وادەكات كە لەنزیكترین كاتدا حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بتوانێت زۆرترین هەنگاوی‮ ‬بەرەوپێشچوون بنێت و بەسەر تەواوی‮ ‬قەیرانەكاندا زاڵبێت و گەشەپێدان لەسێكتەرە هەستیارەكاندا بەرەوپێش بچێت،‮ ‬لەرووی‮ ‬سیاسیشەوە تەواوی‮ ‬هاووڵاتیان و كوردستانیانی‮ ‬سەرجەم پارچەكان پشتگیری‮ ‬حكوومەتی‮ ‬داهاتوو بكەن،‮ ‬ئەمەش دەبێتە خاڵێكی‮ ‬زۆر گرنگ بۆ زامنكر هێمنی‮ ‬و ئارامی‮ ‬و خۆشگوزەرانی‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
Top