بەرەو كوردستانێكی پر هیوا ..
August 24, 2019
وتار و بیروڕا
ئەوەیان واقیعی حاڵی ئەوباردۆخەی كوردستان بوو ،بە لەبەر چاوگرتن و بەرزنرخاندنی رۆڵ و پێگەی پارت و لایەنە نیشتیمانییە كوردستانییەكانیش ، لەدوای پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی، كوردستان لە نێو بارودۆخێكی چەقبەستووی نێو هەژموون و فشارەكاندا قەتیس مابوو .
لەو ئان وساتەی هەڵبژاردنەدا ولە نێو دڵە راوكێ و مەترسییەكاندا كە كابینەی نۆیەم لەدایك بوو، وەك بەرهەمی خەباتی پەرلەمانی و حكومەتداری قۆناغی دیموكراتی ومەدەنی دوای راپەڕینی ئازاری 1991ودرێژە پێدەرێكی ئەو رێبازەیە تا بەخوێنی تازەوكارەكتەری دیكەی كارا، حكومەتمەداری كاراترو بەهێزترو سەنگینتربێ.رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ناوێكی ئاشنای كوردستانیان و جیهانە، هەریەك لە ئێمە كە هاونشتمانی ئەم وڵاتەین، ئەگەر راستگۆیانە بڕیار بدەین و هەڵسەنگاندن بۆ كاركردنی نێچیرڤان بارزانی بكەین لەماوەی ساڵانی رابردوو، ئەوا دەبینین لە كاتی ئارامی ئەندازیاری ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی خەڵكی كوردستان بووە و هەوڵ و تێكۆشانی بێ وچانی كرد لە پێناو ئاوەدانكردنەوەی گوند و شاری ئەم كوردستانە، لەكاتی نەهامەتی و قەیران و شەڕدا، پیاوە مەزنەكە بوو بۆ شكاندنی ئابڵۆقەی سیاسی و ئابووری و سەربازی سەر كوردستان. دروستكردنی كەسایەتیی بەتوانا و هەروەها دەستكەوتنی سەركردەیەكی بە توانا ئەوەندە سانا نیە بۆ ئەوەی متمانەی سەركردایەتی كردنی وڵات و میللەتی پێ بسپێریت، چونكە ئەوەی دەبێت بەسەرۆك، دەبێت خاوەن مێژوویەكی پڕ لەسەروەری و پێشینەیەكی خەبات و تێكۆشان و كاریزمایی تێدا هەبێت تاوەكو میللەت بێ دوودڵی سەركردایەتی خۆیان بخەنە ئەو دەستە ئەمین و دڵسۆزەوە، وەك چۆن لە رابردوو كوردستانیان یەكەم سەرۆكایەتییان بە سەرۆك مسعود بارزانی ڕاسپارد. لەبەر ئەوەی لای هەموان روون بوو كە بارزانی كێیە و چی كردووە لە رابردوو بۆ خاك و وڵات و چییان بۆ دەكات و چۆن پارێزگارییان لێ دەكات. ئێستاش وەرگرتنی سەرۆكایەتی لەلایەن سەركردەیەكی هەڵوقوڵاوی نێو خەبات و ئاوەدانی كوردستان و پیاوی زاڵبوون بەسەر قەیرانەكان و دۆزینەوەی رێگا چارەی گونجاو بۆ كێشە هەڵپەسێراوەكان.بەتایبەت كە لە ئێستادا ، رێزدار مەسروور بارزانیی ، سەرۆكایەتی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان دەكات و پشتیوانێكی بەهێز دەبن بۆ زیاتر پێشكەوتن و سەركەوتنی وڵات لە گشت بوارەكاندا .. ئێستا رێزدار نێچیرڤان بارزانی لە مێژووی سیاسی كوردستان دووەمین سەرۆكی هەرێمی كوردستانە . نێچیرڤان بارزانی بە گەواهی سەرۆك و بەرپرسانی باڵای دونیا خاوەنی ئەزموونی ئیدارەكردنی باش وسەركەوتوویی حكوومەتداری و بەرێوەبردنی كوردستانە، بەتایبەتیش لەقۆناغەسەختەكانی شەڕی داعش و دوای كارەساتی 16ی ئۆكتۆبەر،رزگاركردنی دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شەڕوهێڕش و گێژەلووك و شەپۆلە بێ ئەمانەكانی پیلانگێڕان وگەیاندنیدامەزراوەی حكوومەتداری بەكەناری ئارامی سیاسی و دیبلۆماسی وسەر لەنوێ بوژانەوەی ئابووری كوردستان.وا نێچیرڤان بارزانی، بەشێوەیەكی یاسایی ، سەركردایەتی هەرێمی كوردستان بەرێوە دەبات ، لەگەڵ بەرێز مەسروربارزانی بەربژێر بۆسەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دوو سەرۆكی كاراو ئەكتیف و كارامەو لێوەشاوە ، دوو گەنجی پەروەردە بووی رێبازو پەیڕەوی قوتابخانەی بارزانی، دوو جومگەی هەستارو گرنگی ئەم قۆناغەیان گرتە ئەستۆ.ئێستا سەرۆكە گەنجە لێوەشاوەو شایەستەكان( نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی )بەرێنمایی وپشتگیری وپشتیوانی و ئاراستەی رۆشنگەریانەی ئەزموونی قوڵیخەباتی سیاسیی و دبلۆماسییو پێشمەرگایەتی رابەروسەرۆك مەسعوود بارزانی باوك،دەوڵەمەندو ئەزمووندارن، بۆبەرێوەبردنی سیاسیی وئیداری و دبلۆماسیی بە هەردوو ئاراستەی پەیوەندییە دبلۆماسی و سیاسییە نێودەوڵەتییەكان بۆ دەوڵەتانی جیهان وچۆنیەتی باشتر ئیدارەكردنی سیاسیی و كارگێری و وەزاری وەزارەتەكانی حكومەتیهەرێمی كوردستان لە ناوخۆدا ئایندەبینترو بەدەم رۆشنن .نێچیرڤان بارزانی، ئەو سەركردەیەیی هەموو تەمەنی خۆی لە پێناو كوردستان داناوە.ئەزموون و سەركردایەتی ماوەی رابردووی نێچیرڤان بارزانی ئەو بە هاونیشتمانی و كوردستانیان دەڵێت، میللەت با ئاسودە بێت و كەشتی بەرەوپێشچوونی كوردستان لەلای كاپتنێكی خەمخۆر و دڵسۆزە و لە ئایندەیەكی نزیك لە كەناری ئارامی لەنگەر دەگرێت هەروەك چۆن پێشتر ئەم سەركردایەتیە لای پێشمەرگەیەك بوو كە سەرۆك بارزانی بوو، ئەمڕۆش لای ئەندازیارێكی ئاوەدانی و شكێنەری ئابڵۆقە و قەیرانەكانە كە قوتابییەكی دڵسۆز و جێی متماە و بڵیمەتی سەرۆك بارزانییە و هەڤاڵی دڵسۆزی رێبازی بارزانییە.