هەوڵەكانی مەسروور بارزانیی، حكومەتێكی بەتوانا لە پێناو كوردستانێكی پێشكەوتوو ..

هەوڵەكانی مەسروور بارزانیی، حكومەتێكی بەتوانا لە پێناو كوردستانێكی پێشكەوتوو ..

روون و ئاشكرایە، كابینەی هەشتەمی حكومەتی كوردستان ،لە رۆژگارێكدا هاتە مەیدانی خەباتەوە ،كە ناوچەكە ، عێراق كەوتە حاڵەتێكی نائاسایی،شەرٍ وقەیرانی دارایی كە راستەوخۆ ئارٍاستەكان كاریگەرییان لە سەر رەوشی هەرێمی كوردستان دانا ، بە دڵنییاییەوە ئەگەر حیكمەتی سەركردایەتیی سەرۆك بارزانیی، سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان ، ئەنجوومەنی ئاسایش بە گشتی ، قارەمانی ،خۆراگری هێزی پێشمەرگەی كوردستان و گەلی كوردستان نەبوایە، مەحاڵ بوو كە كوردستان بگاتە كەناری ئارامی و بەتایبەت كە دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی و پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبەر و هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی 2018 ی عێراق - كوردستان ،كابینەی نۆیەم لە دایكبوویی دوای ریفراندۆمی سەربەخۆییە، ئەمەش واتای ئەوەیە، كە ئەم حكوومەتە ئەركی زیاتری لەئەستۆدایە، ئەو لە دەروازەی پتەوكردنی دەرەنجامی ریفراندۆمدایە، بۆ نموونە، بەدیهێنانی مەرجی هاوبەشایەتی لەنێوان خۆی و حكوومەتی ناوەند، هەروەها گواستنەوەی وڵات لە حاڵەتی نادەستوورەوە بۆ حاڵەتی پیادەكردنی بەندەكانی دەستوور، ئەمەش نەك بۆ رەوشی كوردستان بە ئەرێنی رەنگدانەوەی دەبێت، بەڵكوو بۆ سەرجەم پارێزگاكانی عێراقیش. لەگەڵ دامەزراندنی، دەمودەست سەرۆكەكەی هەر لەدوای سوێندخواردن، دەستبەكار بوو، پلانی ستراتیژیی حكوومەتیشی روون كردەوە، پاشان هەشت بنەمایەكە بەدەر كەوتن، ئەمەش وای لە خەڵك كرد گەشبین بن، پتر پەیوەست بەوەش بوون كە دەرفەتیبەدیهێنانی هاوسەنگی لەنێوان مافی حكوومەت و مافی خەڵك لەكیس خۆیان نەدەن.دوای دەستبەكاربوونی كابینەی نوێەمی حكومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتی رێزدار مەسروور بارزانیی ، قۆناغێكی نوێی لە هەرێمی كوردستان بەرەو ئاسۆیەكی گەش چووە بواری جێبەجێكردنەوە ، چونكە لە ماوەی رابردوو ، هەرێمی كوردستان بە كۆمەڵێك قەیران و بەربەستی یەك لە دوای یەك گوزەری كرد و ئەمەو جگە لەوەی كەسانێكی زۆر بە قۆستنەوەی ئەو كەشوهەوا ناڵەبارەی هەڵپەرستانە و خۆیستانە زیانی زۆریان بە موڵك و ماڵی كوردستانیان گەیاند و هەروەها بە هۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوە ، كابینەی هەشتەمی حكومەتی كوردستان نەیتوانیی پلان و بەرنامەكانی ئاوەدانی و گەشەسەندن جێبەجێ بكات . سیاسەت و ستراتیژی بۆ سەركەوتنی پرۆسەی حوكمڕانی، ئاشكرایە كە گەندەڵیی سیاسی لە هەموو دەوڵەتێكدا سەرچاوەی سەرەكییە بۆ ناسەقامگیریی سیاسی، لەناو ژینگەی ناسەقامگیری سیاسیشدا، توانای كاری پێكەوەی وەك یەك تیم دابەش دەبێت و دژایەتی و ئاستەنگ دروستكردن لە پرۆسەی جێبەجێكردنی بەرنامەكانی حكومەتدا بەدەر دەكەوێت، بەڵام بەپێچەوانەوە لە پرۆسەیەكی سیاسیی سەقامگیریدا، توانا جیاوازەكان لە دەوری یەك ئیرادە كۆدەبنەوە، كە ئەویش ئیرادەی حوكمڕانییە، لەم حاڵەتەدا كێشە و ئاستەنگەكان چەند زۆر و قورسیش بن، بەڵام لە بەردەم ئەو ئیرادەیە خۆی ناگرێت كە دڵسۆزی بۆ پیادەكردنی حوكمڕانییەكی باش هەموو لایەنە جیاوازەكان پێكەوە كۆدەكاتەوە.رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەسەر بنەمای ئەو ژینگە سیاسییە تازەیەی لە كوردستان هاتۆتەئاراوە لە وتارەكەیدا كە رۆژی 18ی تەمموزی 2019 لە واشنتۆن پۆست بڵاوكراوەتەوە، زۆر بە ئومێدەوە هەنگاو هەڵگرتنەكانی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی كابینەكەی ئاماژە پێ كردووەو، پشتئەستوریی خۆی لە سەركەوتنی لە شەڕی دژی گەندەڵی راگەیاندووە، ئەم پەیامە ئەوەمان پێ دەڵێت كە سەرۆك وەزیرانی كوردستان كۆی بەرنامەی حكومەتەكەی وەك یەك پاكێج سەیردەكات و هەوڵی هەمەلایەنە دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی هەموو سێكتەرەكان پێكەوە رێكبخاتەوە، ئەم پێكەوە گرێدانەوەیە كە لە رووی تیۆرییەوە لەوانەیە هەندێك بە قورس ئاڵۆز سەیر بكرێت، بەڵام ئەگەر كابینەی حكومەت هەموو پێكەوە وەك یەك تیم بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت كاربكەن، ئەوا ئەو هەماهەنگی و هاوكارییەی لەنێوان سێكتەرە جیاوازەكان دروست دەبێت، خۆی لە خۆیدا دەبێتە فاكتەرێك بۆ سەركەوتنی كۆی بەرنامەكە وەك پاكێجێك لە هەموو بوارە جیاوازەكاندا. ئەو سەركەوتنە گەورەیەی پارتی لەسەر ئاستی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق لە ئایاری 2018، بووە هاندەرێكی دیكە كە سەرۆك مسعود بارزانی بەرنامە بۆ كوردستانێكی بەهێز و قۆناخێكی تازەی حوكمڕانی لە كوردستاندا دابرێژێت، هەر لەسەر ئەم نەخشە رێگەی سەرۆك بارزانی، پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنەكانی 30ی ئەیلوولی 2018 بەشداری كردو، لەكۆی 100 كورسیی پەرلەمان، 45 كورسی بەدەستهێنا. بەمەش ئەو بەرنامەیەی بارزانی بۆ بونیادنانی كوردستانێكی بەهێز دایڕشتبوو، لە میانەی سندوقەكانی دەنگدانەوە بووە ئەمری واقیع و بنەمای وتووێژەكانی كابینەی تازەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و هەر لەسەر ئەم بنەمایەش كابینەی نۆیەم دامەزرا و متمانەی پەرلەمانی كوردستانی وەرگرت، لەو ماوە كورتەشی كە كابینەی نۆیەم دەست بەكاربووە، هەوڵەكانی بەو ئاراستەیە دەركەوتوون كە ئەولەوییەتی كارەكانی بە شەڕی دژی گەندەڵی و بەهێزكردنی كەرتی تایبەت دەست پێدەكاتهەموو ئەو هەنگاوانە پشتوانی خەڵكی كوردستان و گشت هێز ولایەنە سیاسییەكان دەخوازێ‌ چ ئەوانەی لە پرۆسەی حكومرانی بەشدارن یا نیش وەك ئۆپۆزسیۆن چاودێرن ، ئەو هەوڵانەش وا دەكات كە كە ئارٍاستەی بەرنامە وكارەكانی حكومەتی كوردستان زیاتر پێشكەوتن و سەركەوتنی زیاتر بە خۆیەوە ببینێ‌.. مەسروور بارزانی كەسایەتییەكی كاریگەر و بەتوانایە و ئەزموونێكی باشی سیاسی و ئیداری و ئەمنیی هەیە لە ئەركەكانی ڕابردوویدا سەركەوتوو بووە و لە كاركردندا كەسایەتیەكی جددییە. پاشان لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن كە بەشداری لەكابینەكەدا دەكەن پێشتر لەسەر بەرنامەی كاری حكوومەت ڕێك كەوتوون، ئەمەش زۆر گرنگە، لەوانیش گرنگتر، ڕێككەوتنی سیاسی لە نێوان لایەنەكانی بەشداربووی حكوومەتدا واژۆ كراوە، كە پێكەوە كار بۆ سەرخستنی كارنامەكەی حكوومەت بكەن و دروشمی كابینەكەش بەهێزكردنی پێگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بە واتای حكوومەتێكی بەهێز و دامەزراوەیی و خزمەتگوزار..
Top