هەموو سەروەت وگەنجینەی دونیا ناگاتە دڵۆپە خوێنێكی شەهیدێك و ماندووبوون و قارەمانیی و شەونخونی و گەرما و سەرمابوونی پێشمەرگەیەك ..خوێنی شەهیدان هەوێنی رزگاریخوازی و ئازادی و سەربەخۆیی خوازی و شكۆ و كەرامەت و گەورەیی كورد وكوردستانە لە مێژوویی رابردوو و ئێستا وداهاتوومان ..پێشمەرگە، ئەو رەمز و سیمبولەیە كە هەموو خۆشییەكانی دونیایی بۆ گەلەكە و هەموو ناخۆشییەكانی بۆ خۆیی قبوڵكردووە و دەكات تا گەل و وڵاتی سەرفراز و سەربڵند بێ و هیچ كاتێ نەچەمێتەوە ..بۆیەـ دەبێ لە پێشمەرگە فێری خۆشەویستی گەل و نیشتیمان بین ، فێر بین كە چۆن خزمەتكاری میللەتەكەمان بین لە پێناو خۆشگوزەرانی و ئاسودەیی تاكی كورد تێبكۆشین ،لووتبەرزی و ماڵ و سامان كۆككردنەوەی وەلاوە بنێین و خاكە رێبین و ئەو كاتە دەتوانین بەهێز و سەركەوتووبن..بۆیە دەبێ پێشمەرگە ئاسا لە پێناو سەرفرازیی و پێشكەوتن و سەربەخۆیی كوردستان تێبكۆشین و ئەوسا رۆحی شەهیدان ئاسوودە و ماندووبوونی پێشمەرگە قارەمانەكان دەحەسێتەوە ..لێكدانەوەو پێشبینییەكانی سەرۆك بارزانی لە كاتی داستانی خواكوڕك بۆ ئایندەی عێراق و ئەو گۆڕانكارییانەی كە روو دەدەن و ئامادەكاری كورد بۆ ئەو قۆناغە، راپەڕین و هەڵوێستی سەرۆك لە مانەوە لە كوردستان و داستانی كۆڕێ و پێشتریش راگەیاندنی تێڕوانینی خۆی بۆ سیستمی حوكمڕانی و ئازادی و هەڵبژاردنی دیموكراسیانەو بە مەرجەع بوونی خەڵك و پێداگیری لەسەر بەهێزتركردنی پایەكانی دامەزراوەكانی هەرێم، هەوڵەكان بۆ یەكگرتوویی سیاسیی كورد، مامەڵە لەگەڵ دەروجیرانەكانی كوردستان و پاراستنی هاوسەنگی، پاراستنی سەربەخۆیی بڕیاری سیاسیی كورد لە هەموو قۆناغەكاندا، پێداگیری لە پاراستنی ئیرادەی نەتەوەیی كورد، پاراستنی كەرامەتی تاكی كوردو هەیبەتی هەرێمی كوردستان لە قۆناغە جیاجیاكان، نەكەوتنە داوی دروشمبازی و پێداگیریی لەسەر فراوانكردنی دەستكەوتە نەتەوەییەكانی كورد هەنگاو بە هەنگاو، رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی ناوەوەو دەرەوە، جەختكردنەوە لە قۆستنەوەی دەرفەتی زیاتر.دوای سەركەوتنی پێشمەرگە لە جەنگی جیهانی تیرۆر و هەروەها سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و دواتر خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر و هەڵبژاردنەكانی عێراق و شەرٍی پێشبینی كراوەیی ئێران .رووداوە خێراكانی ناوچەكە و ئەو هەڵە مێژووییەی كە بۆ نەتەوەیی كورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ، هاتۆتە ئارٍاوە ، دەخوازێت گشت ملمڵانێی حزبی و شەخسی و ڕق و كێنە دەرحەق یەكتر بەلاوە بنین و بەرژوەندی گەل و كوردستان بخەینە ئەوڵەویتە هەر شتێكی تر ، هەر بۆیە هەمیشە لە پەیامە مێژووییەكانی سەرۆك بارزانی بەروون وئاشكرایی ئاماژەن بەوەی كە ئێستا كاتی ئەوەیە كە بەرهەمی دەیان ساڵەی خەباتی كورد وەدەست بێنین و ناكۆكی و بەهانەگیری وەلاوە بنین و لە جیاتی ئەوەی كار بۆ قەیران و دروستكردنی كێشە بكرێت ، نێو ماڵمان یەك بخەین و بەیەكدەنگ و هەڵوێست و لە ژێر سەرۆكایەتی ، جەنابی سەرۆك بارزانی بەرەو ئامانج و بەدەسهێنانی مافەرٍەواكانمان هەنگاو بینین . هەربۆیە ئەمرٍِۆ رەوشی كوردستان زۆر جیاوازە لەگەڵ دە ساڵ لەمەوبەر،جێگای داخە زۆربە ی زۆری كوردە كانمان لە هە ر چوار پارچە ی كوردستان تا وە كو ئێستا كوردستانە شیرینە كانیان بە ووڵاتە دكتاتۆریەكان دە بە ستنە وە و لە كاتێكدا كە رژێمە كانی ئە م ووڵاتانە بە ماڵ وێرانی و كوشتن وبڕین و تاڵان كردن و ئە نفال و كیمیا باران كردنی كورد خە ریكن و خە ریك بوونە و هیچ ڕۆژێك خێری كوردیان نە ویستووە .سە دە یە ك لە خە بات و شۆرە ش و تێكۆشان لە پێناو بە دە ست هێنانی ئازادی و سە ربە خۆیی تا گە یشتنمان بە مانگی سە ربە رزی و سە ربە خۆیی و لە ۲۵ ی ئە یلولی ۲۰۱۷ وبڕیاری سە ربە خۆییمان هە ڵبژارد و ئە گە ر خیانە تی ئۆكتۆبە ر نە بوایە ئێستا خاوە ن بە هێزترین و بە ختە وە رترین دە وڵە ت بووین ٫ مە بە ستم لە هە موو قسە كانم بە ستنە وە ی كوردستانە بە ووڵاتە دكتاتۆریە كانە ٫ بۆ نمونە زۆر لە كوردە كانی باشورمان دە ڵین كوردستانی عیراق و كوردە كانی ڕۆژ ئاوا دە ڵین كوردستانی سوریا و كوردە كانی ڕۆژ هە ڵات دە ڵین كوردستانی ئێران و كوردە كانی باكورمان دە ڵێن كوردستانی توركیا هە رچە ندە ئە م هە موو ووڵاتانە خوێن مێژی میللە تی كوردن ٫ با هە موومان كوردستانمان بە ناوە جوانە كانی بێنین وشانازی بە كوردایە تی خۆمان بكە ین.. لە ئێستادا كوردستان لەسەر ئاستی جیهان بایەخ و تایبەتمەندیی خۆی هەیە و گومان لەوەدا نییە هەموو ئەو دەسكەوتانە بە خوێن و خەبات و قوربانیدان هاتووەتە دەست و، گەلی كوردستان بەكردەوە سەلماندوویەتی كە گەلێكی زیندووە . هەر بۆیە وەك سەرۆك بارزانی هەمووكات جەخت دەكاتەوە پێوستە یەكریز و تەباین .