دوو قوتابی قوتابخانەی كوردایەتی بەرەو سەركەوتنی زیاتر

دوو قوتابی قوتابخانەی كوردایەتی بەرەو سەركەوتنی زیاتر

دوای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆمی سەربەخۆیی بینیمان كە چۆن دوژمنان و ناحەزانی‮ ‬كوردستان كەوتنە پەلامارو هێرش بۆ سەر كوردستان و جۆەها گەمارۆی‮ ‬ئابووری‮ ‬و دیپلۆماسی‮ ‬و بازرگانییان خستە سەر كوردستان،‮ ‬ئەوەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬پاراست و خۆڕاگرانە رووبەڕووی‮ ‬هەڕەشەكان وەستایەوە سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬بوو،‮ ‬لە هەمان كاتدا بەڕێزان‮ نێچیرڤان بارزانی ‬و‮ مەسرور بارزانی‮ ‬وەك دوو هاوكاری‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬رۆڵی‮ ‬كاریگەرانەیان بینی‮ ‬لە تێكشكاندنی‮ ‬پیلانەكان،‮ ‬بۆیە دەتوانین بڵێین كاندیدانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ سەركردایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬قۆناخی‮ ‬داهاتووی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬كوردستان بە سوود وەرگرتن لە سیاسەتی‮ ‬حەكیمانە و كوردانەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەتوانن داهاتوویەكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە ئاوەدانی‮ ‬و هێمنی‮ ‬و ئارامی‮ ‬بۆ كوردستانیان فەراهەم بكەن‮. ‬بێگومان عێراق و ناوچەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بە رەوشێكی‮ ‬زۆ ناسك و هەستیاردا دەرباز دەبن،‮ ‬ئەوەش راستەوخۆ كاردەكاتە سەر رەوشی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆیە ئەركی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و سەرۆكایەتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان قورس دەبێت،‮ ‬بە تایبەت لە چۆنیەتی‮ ‬خۆگونجاندن لەگەڵ هاوكێشە سیاسییە ئاڵۆزەكانی‮ ‬ناوچەكە،‮ ‬بۆ ئەمەش پێویستە لایەنە سیاسییەكان و راگەیاندن و رێكخراوەكانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و جەماوەری‮ ‬كوردستان هاوكار و پشتیوانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان بن و،‮ ‬رەچاوی‮ ‬ناسكی‮ ‬و هەستیاری‮ ‬بارودۆخی‮ ‬كوردستان بكەن‮. ‬‬پێویستە هەردوو بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و مەسروور بارزانی‮ ‬سوود لە ناتەواوییەكانی‮ ‬كابینەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان و پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان وەربگرن و بە دیدگایەكی‮ ‬نوێوە بۆ چارەسەری‮ ‬كێشەو گرفتەكان بڕوانن و ناتەواوییەكان دەرباز بكەن،‮ ‬بۆ ئەمەش پێویستە بەر لەهەر شتێك هەوڵی‮ ‬بە دامەزراوەیی‮ ‬و سیستماتیككردنی‮ ‬دەزگا و دامەزراوەكانی‮ ‬كوردستان بدەن و،‮ ‬بە چاوی‮ ‬یەكسان سەیری‮ ‬هەموو هاوڵاتیانی‮ ‬كوردستان بكەن و،‮ ‬لە دانانی‮ ‬ستافی‮ ‬كاری‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم و سەرۆكایەتی‮ ‬حكوومەت و وەزارەت و دەزگا و دامەزراوەكانی‮ ‬كوردستان شارەزایی‮ ‬و لێهاتوویی‮ ‬و دڵسۆزی‮ ‬كەسەكان بە بنەما بگرن نەك بنەمای‮ ‬حزبی‮ ‬بوون،‮ ‬كارێكی‮ ‬وابكەن كەوا حكوومەتی‮ ‬كوردستان ببێتە حكوومەتی‮ ‬هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬نەك حكوومەتی‮ ‬ئەم حزب و ئەو حزب‮. ‬بەدڵنییاییەوە كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان بە بەرنامە و پلانێكی‮ ‬تۆكمەی‮ ‬كار دەكات بۆ ئەوەی‮ ‬كوردستان لە وڵاتێكی‮ ‬بەكاربەرەوە بكاتە وڵاتێكی‮ ‬وەبەرهێن،‮ ‬ئەوەش بە گرنگیدانی‮ ‬زیاتر و پێشخستنی‮ ‬كەرتی‮ ‬نەوت و كشتوكاڵ و پیشەسازی‮ ‬و گەشتیاری‮ ‬دەبێت،‮ ‬بۆیە پێویستە هانی‮ ‬وەبەرهێنەرانی‮ ‬ناوخۆو بیانی‮ ‬بدرێت بۆ پێشخستنی‮ ‬ئەو كەرتانە و بنیاتنانی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬لەم بوارانەدا،‮ ‬ئەمەش دەبێتە فاكتەرێكی‮ ‬گرنگ بۆ بووژانەوەی‮ ‬ئابووری‮ ‬كوردستان و نەهێشتنی بێكاری و هەڵی كاری لە رووی كەرتی پیشەسازی و تایبەت لە گشت بوارەكاندا وەك جێگرەوەی كەرتی حكومی وبەهەمان ئیمتیازات وخانەنیشنی كارمەندانی حكومەتی كوردستان ..هەروەها لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە دەبێ‌ هەر دوو دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان كار لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی جیهان بكەن لە پێناو جێبەجێكردنی مافە دەستوورییەكان و چیتر پاشگوێ‌ نەخرێن ، چونكە روون و ئاشكرایە، كێشەی سەرەكیی هەولێر و بەغدا لە سەر پرسی كەركووك و ماددەی 140 بووە بە پلەی یەكەم وئینجا ئەو مافانەی تری وەك بودجە و چەك و جبەخانەی سەربازی بۆ پێشمەرگە كە چەندین ساڵە بەغدا خۆی لە دانی ئەو مافەرەوایانە دەدزێتەوە و پاساویی بۆ دەهێنێتەوە .‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
ئێستا نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە هەمان روحیەتی پێشمەرگانەی سەرۆك بارزانی، مەزنی بە پۆستەكە دەبەخشێ و پێگەی هەرێمی كوردستان دەگەڕێنێتەوە سەردەمی زێڕینی خۆی .رێزدار نێچیرڤان بارزانی و جێگری پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی هەرێم، ماوەی چەندین ساڵە ئەزموونی حومكڕانی هەیە و لە دووای راپەڕینەوە تا ئێستایەكێك بووە لەو كەسانەی پۆستی باڵای لە كابینە یەك لە دووایەكەكانی حكومەت هەبووە و بەدرێژای مێژوو رۆڵی كارا و گرنگی هەبووە گۆڕەپانی سیاسی كوردستاندا .نێچیرڤان بارزانی لەسەخترین كاتیدا كە كوردستان دووچاری دوژمنكاری بەغدا و ئابلۆقەی ئابووری بووەوە، ئەو لەگەڵ ستافەكەیدا شانی دایەبەر و كۆڵی نەدا، بێگومان ئەو مكوڕی و جەختكردنەوەو مانەوە بەپێوە خۆی لەخۆیدا مانای كامڵبوونی سیاسی و دەوڵەمەندی ئەزموونی بەڕێزیانە. بەدڵنییاییەوە لە ئایندەشیدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەركەوتوو دەبێت و دەتوانێ كۆی ئەزموون و هەژموونی كەسایەتی خۆی بۆ سەركەوتنی ئەم ئەركە قورسە دێخیتە كار.سەركەوتنی ئابوری سەربەخۆ لە دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی كوردستان گەیشتە لوتكە، كە بەرهەمی ئەو سیاسەتە زیرەكانە بوو كە لە رێگایەوە نێچیرڤان بارزانی دەرگای بە سەر هەموو لایەكدا كردەوە، لە ناوخۆی كوردستان و لە سەر ئاستی ئیقلیمی و نیودەوڵەتیدا.لە رۆژەكانی دوای شازدەی ئۆكتۆبەر زۆر كەس و لایەن گلەیی ئەوەیان لە نێچیرڤان بارزانی دەكرد كە زیاد لە پێویست نەرمی بەرامبەر هەڕەشەكانی بەغدا دەنوێنێ، لە هەمان كاتدا زۆر ناوەندی جیهانی و كەسایەتی سیاسی و ئەكادیمی بە سەرسوڕمانەوە لێكدانەوەیان بۆ لێدوان و هەنگاوەكانی نێچیرڤان بارزانی دەكرد بەوەی لە هەڵسوكەوت و عەقڵی سیاسیەكی رۆژهەڵاتی ناچێ و مۆدێلێكی نوێیە لە سیاسەت كردن،چونكە بە سیاسەتی نەرم و هەنگاوی لۆژیكی توانی شكست بە پیلانی چەند لایەنە لە دژی هەرێمی كوردستان بێنێ كە دەستی ناوخۆیی و رێكەوتنی ئیقلیمی و بێدەنگی نێودەوڵەتی لە پشتەوە بوو.جێی ئاماژەیە ، كە هەر لە دوای سەركەوتنی مەزنی پارتی لە هەڵبژاردنەكانی پەڕلەمانی كوردستان و كاندید كردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی بۆ سەرۆكایەتی حكومەت، كۆمپانیا جیهانیەكان دەستیان بە وەبەرهێنان كردۆتەوە و كۆمپانیای دیكەش هاتوون و چاوەڕوان دەكرێ كۆمپانیا گەلێكی دیكەش ڕووبكەنە كوردستان، چونكە دڵنیان كە دەرفەتی كار و وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان دڵنیایی لە پشتەوەیە، دڵنیایی سیاسی و ئابوری و ئەمنی. ئەوجارەیان سیاسەتی دەرگای كراوە بە هەمان بەها و تێگەیشتن و كاركردن..
Top