نێچیرڤان بارزانیی مێژووی پر شانازیی كوردستان لە رۆژە سەختەكاندا ..
August 19, 2019
وتار و بیروڕا
خۆڕاگری لە بەرانبەر كێشە قوڵەكان و شەڕی چوار ساڵەی جیهانی، قەیرانی دارایی و دابەزینی نرخی نەوت و هەروەها گەمارۆی سەپێنراویی بەغدا و هاتنی لێشاویی ئاوارەكان بۆ نێو هەرێمی كوردستان و رووبەرووبوونەوەیان كەسانی خاوەن ئیرادە و بەهێزی پێوستە و پشوو درێژیی و سیاسەتی زیرەكانەی پێوستە. هەروەها شكاندنی ئابڵوقە دارایی و دیپلۆماسییەكان لە نێو جەرگەی داگیركەران ئەویش یەكێكی تر لە سیاسەتە بەهێزو كاریگەرەكانی حكوومەتی كوردستان بە سەرۆكایەی نێچیرڤانی بارزانیی كە توانیی بەسەركەوتوویی ئەو ڕەوشە قەیراناوییە تێپەڕ بكات.
دوای ئەم كارەساتە گەورەیە حكوومەتی عێراق لەگەمارۆدانی كوردستان هەربەردەوام بوو، بە ڵام كاریزمایی نێچیرڤان بارزانی و لەسەرخۆیی و لێزانانە لە كۆتاییەكانی ساڵی ڕابردوودا گەمارۆ سیاسیەكانی سەر كوردستانی شكاند و سەردانی فەرەنسایی كرد و لەلایەن بەڕێز ماكرۆن سەرۆكی فەرەنساوە پێشوازی لێكرا، سەردان و شێوازی پێشوازییەكە چاوەڕوان نەكراوە بوو بۆ حكوومەتی عیراق چونكە عیراق تێگەشت بە گەمارۆیی سەر فڕۆكەخانەكان ناتوانن كوردستان لەجیهانی دەرەوە داببڕن، دوابەدوای سەردانی فەرەنسا سەرۆك وەزیران هاوشانی عیراق بەشداری كۆڕبەندی ئابووری داڤۆسی كرد، لەوێش زنجیرەیەك دیداری سیاسی ئەنجامدا و دوابەدەوای ئەوەش حكوومەتی ئەڵمانیا بەفەرمی داوەتنامەی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی كرد بەخواستی سەردانی كردنی ئەڵمانیا و دیدارە دیپلۆماسیەكانی ئەوێش هاوشێوەی فەرەنسا و داڤۆس گرنگ بوون، داوی ئەم ڕووداوانە حكوومەتی عیراق گەشتە ئەو بڕوایەیی دوركەوتنەوە لەدانوستان لەگەڵ كوردستان ئەنجامەكەی لەداهاتوودا زۆر خراپ دەبێت، هەروەها هەفتەی رابردوو سەرۆكی وڵاتی توركیا لە رێورەسمی دەست بەكاربوونی وەك سەرۆكی توركیا نێچیرڤان بارزانی بەفەرمی و وەكو سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بانگێشتی رێورەسمی دەست بەكاربوونی خۆی كرد. دواتر نێچیرڤان بارزانی بە بانگێشتی فەرمی سەرۆكی حكوومەتی هۆڵەندا سەردانی وڵاتی هۆڵەندا كرد و نێچیرڤان بارزانی لەم سەردانەیدا چەندین دیداری فەرمی لە بواری پتەوكردنی پەیوەندی ئابووری و دیپڵوماسی لە گەل سەرۆك و بەرپرسانی هۆڵەندا ئەنجامدا. كاریزمایی نێچیرڤان بارزانی وایكرد دانوستانی نێوان عیراق و هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە و جیهان بەهێزتر لە جاران دەستیان پێكردەوە. ئەدا و ئەركی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری بنیاتنانەوەو پرۆسەی وەبەرهێنان و تەنانەت پەیوەندیە سیاسی و دیبلۆماسی ئەقلیمی و نێودەوڵەتی هێندە خێرا هەرێمی كوردستانی گەیاندۆتە سەر نەخشەی وزەی جیهانی، هەنگاوەكانی نێچیرڤان بارزانی بووەتە مایەی سەرنجڕاكێشانی دەزگا میدیایی و سایتە جیهانیەكان، لە سا ڵانی ڕابردوو نێچیرڤان بارزانی بێئاگابوو لە هەندێ چیڕۆكی كوردستان.ئەو ڕاستەوخۆ بەرپرس نییە لە ئاسایشی هەرێم بۆیە جێگای سەرنج نییە كاتێ قەیرانی ئاسایش دێتەبوون. زۆر گرنگە ڕۆڵی لەبەرچاو بگیرێ و بۆ ئەو كارانەی بۆ كوردستان كردوویەتی، یەكێك بووە لە گەورەترین هێزی سەقامگیری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەمیشە هەوڵی بەمۆدێرنكردنی هەرێمی كوردستان و سەرقاڵی ئامادەكردنی كوردستان بۆ بەهێزكردن و پێشكەوتنی زیاتر هەرێمی كوردستان.
كاتێك سەیری هەنگاوی ئەو لە بەرەی پێشەوەی سیاسەتی كوردی دەكەیت زۆر گرنگە لەم ڕۆڵەی ئەو گێڕاویەتی تێبگەی كە چی بۆ كوردستان كردووە. كردنی ئەو هەموو كارە وادەكات لەم ئاڕاستەیە تێبگەین كەكوردستان لە ئایندە هەنگاوی بۆ دەنێت، بێگومان ئەو ڕۆڵی كاریگەری دەبێت لە داڕشتنی هەیكەلی ئایندە. هەرچەندە نامۆیە گەر نێچیرڤان بارزانی لەسەر ئاستی نیودەوڵەتی ناوبانگی نەبێ، چونكە سەرنجی ئەو لەسەر كاروباری ناوخۆیە، ئێستا ئەو بووەتە جێگای سەرنجی گشتی. نێچیرڤان بارزانی بەشێكی هەرەگرنگی حكوومەتی كوردستانە، بیرۆكە و ڕێگاچارەكانی ئەو لە زۆر ڕووەوە سەرقافلەی بژاردەی گونجاوە بۆ ئایندەی دوورمەودای كوردستان، بیرۆكەی میانڕەو و گشتگیرە كە بایەخ بە تێگەیشتنی گرنگی گۆڕانكاری پەیتا پەیتا دەدات لە پڕۆسەی سیاسی كوردستان. هۆكاری كەمی سەرنجدان لەكارەكانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو زیاتر سەرنجی خۆی خستۆتە سەر ئابوری و كاروباری ناوخۆیی. ئەوەش لە پێناو چارەسەری گشت ئەو كێشە و قەیرانانەی كە لە ماوەی رابردوو رووبەرووی گەلی كوردو ئەزموونی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی كوردستان ببۆوە.
مێژووی كوردستان هەرگیز ناوی نێچیرڤان بارزانیی لە رۆژە سەختەكاندا لە یاد ناكات، بەڵكو ناو ونازناوی بۆ هەمیشە بەنەمری لە مێژوو دەمێنێتەوە، چونكە ئەو ڕزگار كەری رۆژگارێكە كەهەموو دوژمن و نەیارانی كورد تەمەننای كەوتنی كوردستان دەكەن، بە ڵام ئەو بەهەموو شێوەیەك دەیەوێت قەناعەت بە نەیارانی بكات ئێوە بتانەوێ یان نەتانەوێت خاكی پیرۆزی كوردستان ئەمری واقیعە و نەمان و ناسەقامگیری كورد نەمان و ناسەقامگیری ناوچەكە و دەوڵەتانی ئێویە، چونكە لە مێژوو كەسانی زۆر وەك ئێوەمانانن هەوڵیانداوە بۆ لەباربردنی حوكمرانی كوردی، بە ڵام لە كۆتایدا بەوداخە سەریان ناوەتەوە.ئێستا كوردستان هەنگاویی گەورە و ستراتیژی بڕییووە بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە پشتیوانی خوا و پاڵپشتی بەرێز مەسروور بارزانیی سەرۆكی حكومەتی كوردستان و پشتیوانیی گەلی كورد بەرەو كوردستانێكی بەهێز هەنگاویی ناوە بەرەلووتكەی سەركەوتن ..