دوو سەركردەی لێهاتوو بەرەو پێشكەوتن و سەركەوتنی زیاتر كوردستان ..
August 18, 2019
وتار و بیروڕا
گەلی كورد دوای تێپەرٍاندنی قۆناغێكی سەخت و قەیرانی زۆر و زیاتر چەند مانگ چاوەروانی ئێستا ئیتر خاوەنی سەرۆكایەتی پەرلەمان ،هەرێم و حكومەتی كوردستانە و بە گەش بینییەوە دەروانە ئایندەی كوردستان و جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری و گەشەسەندنی وڵات لە گشت سێكتەرەكاندا .كوردستان لە دەستێكی ئەمین و سەركردەی بە توانا و كوردپەرەوە و هیوایەكی زۆریان لە سەر بونیانراوە ،ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی كە بە ئەندازیاری ئاوەدانی و سەركردەی خۆبەخاوەن زانی گەل و وڵات ناسراوە، لە هەمان كاتیشدا سیاسەتمەتدارو دیپلۆماتێكی سەركەوتووە و دەتوانێت گەلەكەی لە قەیرانە سەخت و دژوارەكان ڕزگار بكات و خاوەن ئەزمونێكی دەوڵەمەندە لە ئیدارەدانی هەرێمی كوردستان.
بۆیە هەڵبژاردنی بەڕێزیان بۆ سەرۆكایەتی كردنی هەرێمی كوردستان خوی لەم پڕنسیپە دیموكراسییەدا دەبینێتەوە، ئەویش پرنسیپی دانانی كەسی شیاو لە شوێنی گونجاودا كە بێگومان سەركردەیێكی شارەزا و لێهاتوو و بەئەزمون و شیاوە بو شوێنێكی وەها هەستیار.
هەروەها ڕێزدار مەسڕور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەك سەرۆك وەزیرانی كوردستان بۆ چوار ساڵی داهاتوو حوكمڕانی هەرێمی كوردستان دەكات، بەڕێزیان كەسایەتییەكی سیاسی، كارگێڕی، دیپلۆماسی، ئەمنی سەركەوتووە و ئەوەی سەلماندووە بۆ ناوخۆ و دەرەوە كە خاوەن نوانایێكی زۆرە و كەسایەتیەكی زور شیاوە بو ئەم پۆستە جەنابی مەسروو بارزانی كە دەیان ساڵە قوڕسترین ئەركی پێ سپێدرابوو بەوپەڕی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە بە ئەركی سەرشانی خۆی هەستاوە و توانی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی بپارێزێت و سەركەوێت بە سەر ناحەزان و نەیارانی كورد كوردستاندا و مایەی شانازی هاونیشتمانیانی كوردستانە.بویە ، ئەم دوو سەركردە بەتوانا و لێهاتووە دەتوانن لە چوار ساڵی ئایندەدا كوردستانێكی بە هێز و گەشەسەندوو بونیادبنێن و هەرێمی كوردستان لە گشت بوارەكاندا بەرەو پێشەوە ببەن.
كاتێك دوای گوزەراندنی چوار ساڵی سەخت و پر قەیران و بەرگری زۆرینەی خەڵكی كوردستان كە متمانەیان بە پارتی داوە چونكە بە كردەوە لە رابردوو و ئێستا و داهاتووش جێگەی دڵنیایی و بەهێزی كوردستانە، چونكە ئەو دوو كارەكتەری حوكمڕانی لە كوردستان هەریەكە بە شێوازی خۆی كوردستانیان گەیاندە رۆژگارێك كە وڵاتانی و زلهێز و ئیقلیمی ناتوانن نكۆلی لە پێگەی گرنگ و جیوسیاسی و ستراتیژی و ئابووریەكەی بكەن بە تایبەتی لە ئێستا كە هاوكێشە سیاسیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام بەركەوتەی نوێ دێنە ئاراوە.هەموو ستراتیژییە ئابوری و ئاوەدانیەكانی جەنابی كاك نێچیرڤان بارزانی لەسەردەمی سەرۆكایەتی حكومەت بوونەتە بناغە بۆ هەنگاوی داهاتوو، وزەی نەوت و گاز و بۆڕی نەوتی كوردستان نەخشەی ئابووری داهاتوون بۆ ئابوری ناوچەكە، ژێرخانی بازرگانی و فەرهەنگی و پیشەسازی و زانستی…هتد بەرهەمی تێكۆشان و حكومڕانی چەند ساڵەی پارتی و بارزانییە لە هەرێمی كوردستان كە ئیلهام و پاڵپشتی لە جەنابی سەرۆك بارزانی وەرگرتووە و تا ئیستاش لەو پاڵپشتییە بەردەوامە.مێژوو هیچ كات لە بیری ناكات كاتێك كوردستان لە نێو شەرٍو ئاگردا بووە، رێكخراوێكی تیرۆریستی تا سەر ئیسقان خوێن رێژ بە شەورۆژێك لە تەنیشت كوردستان هەڵتۆقی بە قوربانیدانی پیشمەرگە و ڕابەرایەتی جەنابی سەرۆك گەوترین شكستی لەسەر دەستی پێشمەرگە پێ گەیشت كە جیهانی سەرسام كرد، لە نێو ئەو ئاگرەدا ناوخۆی كوردستان لە سایەی جەنابی كاك مەسرور بارزانی ئارامترین ناوچەی رۆژهەلاتی ناوەڕاست بوو هەر ئەم ستراتیژیەتەش بوو پێشمەرگە و كوردی كرد بە بەشێك لە ستراتیژیەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر كە تاوەكو ئێستاش لە نێو ئەو ستراتیژیەتە ماوەتەوە كە پێ دەچێت تا كۆتایی یەكلاكردنەوەی دۆسیەی سوریا و ئێران و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستییان بە هاوپەیمانێتی كوردستان هەبێت كە تازە نانوانن بە ئاسانی دەستبەرداری ببن، بۆیە كوردستان ئیستا لە هەموو ساتەكان زیاتر پێویستی بە حكومەتێكی بەهێز هەیە كە ئەویش پێویستی بە ڕابەریەتیكردنی كەسانی دڵسۆز و بە ئەزموون هەیە لە لایەكی تریشەوە كەسانی خاوەن هەیمەنەی نیشتیمانی و نەتەوەیی وەكو هەردوو قوتابیەكەی جەنابی سەرۆك كە ئێستا ڕابەرایەتی كوردستانیان گرتۆتە دەست.گرنگترین ڕەگەز و خەسڵەتی پارتی وبارزانیی بەرزڕاگرتنی شكۆی كوردو كوردستانیان كە هیچ كاتێك سەریان بۆ دژمن نەچەماندووە، هەركاتێكیش كوردستان كەوتبێتە بەر مەترسی سەربەرزانیە جەنگی مان و نەمانیان كردووە و كوردیان پاراستووە، بۆیە خەڵكی كوردستان ئەگەر ڕای سیاسیشان لەگەڵ پارتی نەبوبێت بەڵام دەزانن ئەوان لە هەموو كەس ئەمینترن ئەو ولاتەیان پێ بسپێرن، چاوەڕوانی مەزن لە كابینەی نوێی جەنابی كاك مەسرور دەكرێت كەلە سەرووی هەموویانەوە تەواوی سێكتەرەكانی حكومڕانی بە نیشتیمانی بكرێت و دادپەروەری ببێتە بنەمایی پاداشت و سزا كە پاڵپشت بە ئەزموونی دەوڵەتداری سەرۆكی هەرێم قۆناغێكی نوێ لە دیبلۆماسیەتی نێودەوڵەتی حكومەتی نوێ دێتە ئاراوە…بەدڵنییاییەوە لە ژێر سایەی هەر دوو كارەكتەری چالاك و سیاسەتەمەدار بەرێزان نێچیرڤان بارزانیی و مەسروور بارزانیی لەسەر ئاستی جیهان و پشت بە خوا ئایندەیەكی گەش و كوردستانێكی بەهێز چاوەڕێمان دەكات