ده‌بێت ستراتیژییه‌تی یه‌كگرتن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌هێز بكه‌ین
August 17, 2019
وتار و بیروڕا
له مێژووی هاوچه‌رخی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست ،گه‌لێك گۆڕانكاری ههورازو نشێو له ڕه‌وتی سیاسه‌ت و ناوه‌رۆكی سیاسه‌ت وئاشكرابوونی نه‌خشه‌ی نوێی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست ودووباره داڕشتنه‌وه‌ی له‌سه‌ربنه‌مای ئایین و مه‌زهه‌ب و جوگرافیا‌و نه‌ته‌وه‌و وه پڕۆگرام ودارشتنی به‌رنامه‌ی سیاسیه‌ت و سیاسیه‌كان روویانداوه، بۆیه به به‌رده‌وامی ئه‌م پانتایی جوگرافیایه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌و به‌هێزدایه وخه‌ریكه گڕ ئه‌گرێ وكوژانهوهی ئه‌سته‌م ئه‌بێت .
جا زۆر پێویسته ئێمه وه‌كو كورد‌و كوردستانی هه‌میشه له بازنه‌ی به‌رده‌وامی هه‌میشه‌یی دابین ، بۆ خۆ ئاماده‌كردن و روو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و روو داوانه‌ی به‌شێنه‌یی دێنه‌پێشه‌وه خه‌ریكه بته‌قنه‌وه‌و پرۆشك و ژیلهمۆكانی بهرئێمهش ئه‌كه‌وێت.
بۆ ئاماده‌كردن و سازدانی بنه‌ماكانی خۆ ئاماده‌كردن ده‌بێت كۆڕه‌نگی و كۆده‌نگی نێو نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان بیناو دروست بكرێ .
ده‌بێت به‌و په‌ڕی هه‌ستیارییه‌وه پایه‌كانی یه‌كگرتن و به‌رگری به‌هێز بكه‌ین و بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵین به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان و مافه‌كانمان له ده‌ست بده‌ین و به ئاسانی سوود له و شه‌پۆل و تیشكانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا بلاو ئه‌بنه‌وه كه قازانج وزیانیان هه‌یه بۆهه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه.
ئه‌ڵبه‌ته ئێمه‌ش یه‌كێكین له‌نه‌ته‌وه ره‌سه‌نه‌كانی ناوچه‌كه‌و چ له رێزبه‌ندی ژیاری و چ له‌باره‌ی ژماره‌ی دانیشتوان و پانتایی خاكه‌وه. به درێژایی مێژوویه‌كی دوور‌و درێژ، كه خۆی له 2500 ساڵ ئه‌دات ژێرده‌سته‌و داگیركراوین دیلی ده‌ستی چوار چه‌پۆكی ڕه‌شی ئهژدیهایهكین.
به درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م گه‌لێ په‌یمان و ڕێككه‌وتننامه‌ی گرنگ و ستراتیژ له دژی دابه‌شكردنی خاك و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌ییمان ئه‌نجامدراون و ده‌وله‌تان هه‌موویان كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م سه‌ده‌ی به‌ش به‌ش كردن و تالان و گواستنه‌وه‌و وێرانكردنی دیهاته‌كان و ئه‌نجامدانی زنجیره‌ی قۆناغه‌كانی ئه‌نفال و تیرۆر و كیمیاباران كردن و جینۆساید كردنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بوو.
ئه‌مانه هه‌مووی ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی داگیركارانی ولاته‌كه‌مان بوون له هه‌موو به‌شه‌كان كه ئه‌یانویست به هه‌ر شێوهیهكبێ مۆمی توانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد داگیرسێنن له هه‌ر پێنج پارچه‌ی كوردستان.
ئه‌و چركه‌ساتانه‌ی ئیستا به‌سه‌رماندا ڕه‌تده‌بن و تێده‌په‌ڕن ساته وه‌ختی گرنگ وههستیارن له‌روانگه‌ی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ییمان كه‌هه‌میشه پر له كه‌لك وسوودن بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان. ده‌بێ وشیارانه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییانه بكه‌ین كه رۆڵ ئه‌گێڕن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه به یارمه‌تی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه خه‌ریكه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و كاردانه‌وه‌ی ستراتیژی ده‌بێت لهسهركێشهكهمان له‌رۆژهه‌لاتی ناوین . ناكرێت به‌شێوه‌یه‌كی بێ به‌رنامه‌یی بجوولێنه‌وه له‌گه‌ل سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی رووداوه‌كان كه ناوچه‌كه‌ی ته‌نیوه‌و ئاگری
ههلوهشانهوهو ته‌فروتونابوون لێمان نزیك ئه‌بێته‌وه، چونكه ئێمه‌ی كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی ژماره‌و ره‌سه‌نی ناوچه‌كه ده‌بێت هه‌موو به‌وپه‌ڕی هێزو توانا فكرییه‌كانمان بخه‌ینه گه‌ڕه‌وه و خۆی بۆ ئاماده‌بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی هه‌یه‌و ئه‌و بێ هێزییهی بهداگیركارانهوه دیاره‌و لغاوكراون و ده‌بێ سوود له ئه‌و ئاژاوه‌ی هه‌یه بیقۆزینه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ڵ ونیشتمانمان به‌كاربێنین.
چونكه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی خولقاوه نابێت به‌ئاسانی و بێ سوود وه‌گرتن به‌سه‌رمانا بڕوات و مێژوو حوكمی سزادانمان به‌سه‌ر داسه‌پێنێ و بریاری كوتایی خۆی بدات و به‌زه‌ییمان پێ نه‌كات.
هه‌رگۆڕانكارییه‌ك له هه‌ر پارچه‌یه‌كی دابڕاو روو بدات وده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری نوێ وكاریگه‌ری نوێ كاردانه‌وه‌ی نوێ به‌دوای خۆی بێنێ و كومه‌ڵێك ئالۆزی و گرژی جۆراو جۆر دروستبكات و به‌سه‌ر سێكته‌ره جیاوازه‌كانی حكومه‌ت .
هه‌ریه‌كه له‌م سێكته‌رانه تووشی ئالۆزی و شێوان ولهقبوون ئه‌بن ، له‌وساته وه‌خته‌ی شنه‌بای گۆڕانكاری به‌ڕووی ئێمه دێت و سه‌راپای ژیان و كلتور‌و
به‌ها كومهلاتییهكان وكارگێڕی و لایهنهكانیتری ژیان به‌ره‌و قه‌یران و سه‌رگه‌ردانی و خه‌یاڵ ئالۆزی قوول ئه‌كات .
بۆیه پێوێسته هه‌ر هه‌موومان خۆی بۆ ئاماده بكه‌ین و بیرله ستراتیژی یه‌كگرتوویی بكه‌ینه‌وه ، تاكو خۆمان له ئاستێكی باڵای تۆكمه‌و پته‌و و ته‌ژی له‌جۆش و خرۆش بۆخۆمان ئاماده‌بكه‌ین هه‌نگاوه‌كانمان باوێن بۆ روو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ناحه‌زانمان وئه‌و كه‌سانه‌ی شاره‌زاو پسپۆڕن له‌هه‌موو بواره‌كاندا ، ده‌بێت هه‌میشه رۆلبگێڕن بۆ به‌هێزكردنی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌من و ئاسایش هه‌میشه له لوتكه‌ی سه‌ره‌وه‌ی هه‌ڕه‌می نیشتمان بێت، بۆ پاراستنی پێگه‌ی كومه‌لایه‌تی و سیاسی و جوگرافیای سیاسی و جیۆپۆله‌تیك و سنووره‌كانی سروشتی ده‌وله‌ت وژیانمان بپارێزن نه‌هێڵین تیرۆر و تیرۆری سپی ببنه هه‌ڕه‌شه به‌سه‌ر ره‌وتی ژیان و گوزه‌رانی خه‌لكی كوردستان وه رووبه‌ڕووی نه‌هامه‌تی و كارهساتبارمان بكاته‌وه.
ئالۆزی وگرژی ونههامهتییهكان نه‌هێڵین ڕه‌گ و ڕێشه‌یان دابكوتن له‌هه‌ناوی گه‌ڵ ونیشتمانمان، چونكه سه‌رچاوه‌ی گشت ناخۆشی و وێرانكاری تێكچوونی ژێرخانی ئابووری ورۆشنبیری و سیاسی و كومه‌لایه‌تی وكارگێڕی وپه‌روه‌رده‌ییه له ولاتمان، ده‌بێت هه‌موو وزه و تواناسیاسی و ستراتیژی و تاكتیكییهكانمان بخه‌ینه گه‌ڕه‌وه بۆدوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی له‌هه‌ناوی رۆژهه‌لاتی ناوین خه‌ریكه له‌دایك ئه‌بن و به‌ئاراسته‌ی ئیمه‌وه دێن .
ده‌بێت حكومه‌تی ئایندهی كوردستان سنووربه‌ندی بۆ هه‌موو ئه‌و هێزو گرووپ و ئه‌حزابانه‌ی كه به هه‌وه‌سی خۆیان گه‌مه له‌گه‌ل جه‌مسه‌ری به‌رژوه‌ندییه‌كانی داگیركاران ئه‌كه‌ن، چونكه ئه‌مه خاڵیكی مهترسیدارهوههمیشه گه‌وهه‌ری دروستكردنی ئالۆزی وكیشهكان بووه.
هه‌موو بنه‌ماكانی ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تیمان به‌ره‌و كزی ولاوازی ئه‌بات و رێگا خۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م هاتنی دوژمن بۆ نێو ریزه‌كانمان و گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌یی لێ بكهوێتهوهوستراتیژی دوورمه‌ودای كورد به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه .
پێویسته ستراتیژی ئه‌من و ئاسایش و رووبه‌روو بوونه‌وه زۆر به‌هیز بكه‌ین ،له دژی ئه‌و باندو بهكرێگیراوانهی هه‌میشه دژی بهرژوهندییهباڵاكانی خه‌لكی كوردستان ئهجووڵێنهوه، چونكه پێداگیریكردن بۆ سزادانی ئه‌و جۆرهكهسانهئهركێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه ، بۆ ئه‌وه‌ی تارمایی تابوری پێنجه‌م لهرهگوڕێشهوه ده‌ربێنین وخاشهبڕیان بكه‌ین وسونه‌ته‌كانی كوردایه‌تی جیبهجێبكهین و دیواری به‌هیزی ده‌روونی دروستبكه‌ین و بۆ هه‌رئه‌گه‌رێك كه ئه‌گه‌ری هێرشكردن به ئاراسته‌ی ئێمه‌بێ له هه‌موو كات و ساتێك، كه ئه‌یانه‌وێ به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك له شێوهكانبێ قه‌واره‌ی كوردستان به‌ره‌و نه‌مان ببه‌ن وههرهیچ نه‌بێ بچووكی بكه‌نه‌وه.
هێڕشه سه‌رسه‌خته خویناوییهكانی وستایلی نوێی خوتهقاندنهوهو تاكتیكه‌كانی كه جێگه‌ی گومان و ههلوێستهكردنه، كه چ بیرۆكه‌یه‌كی به‌هێز له پشت رێكخراوی داعش بوون كه دواكارتی هه‌رێمی بوو، دژی هه‌رێمی كوردستان دهكارهات ،به‌لام به‌خوێنی پێشمه‌رگه و خۆڕاگری خه‌لكی كوردستان پیلانیان پووچه‌ڵكرایه‌وه وبه ئاراسته‌ی مه‌رگیان بردن و وانه‌ی مێژووییان نیشاندان و هه‌موو ئه‌و ولات و ئه‌و رێكخراوانه‌ی له‌پشته‌وه‌ی ئه‌م ریكخراوهبوون گورزی كوشنده‌یان به‌ركه‌وتوو، بوونه په‌ندی زه‌مانه.
شه‌ڕی داعش په‌روه‌رده‌یه‌كی به‌هێزی عه‌قڵ و لۆژیك و ته‌كنیكی سه‌ربازی لۆجستی گرنگ ومێشكی ژه‌نگاوی و توندوتیژی وشك وچهقبستوی له‌پشتبوو، شه‌ڕی مان ونهمانبوو، به‌گوێره‌ی ئهوداگیركهرانهی كهلهپهڵهقاژهی مهرگبوون ، بۆیه هه‌موو هێرشه‌كانیان به‌بێ گوێ پێدان به‌مه‌رگ وماڵ ومناڵ وكه‌س وكاریان، هه‌میشه له‌هه‌ولی به‌رده‌وامدابوون بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانیان بپێكن، ببنه قه‌لغان و مێژووی بۆ خۆیان تۆمار بكه‌ن، نه‌هێڵین جیۆپۆله‌تیك وسنوورو نه‌خشه‌ی ولاتان و قوناغی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ولاتانی پیری ناوچه‌كه گۆڕانكاری نوێ شه‌پۆلی سكۆلاریزم بیانگریتهوهو لهباریهكبچن وهه‌نگاو به‌ره‌و پارچه پارچه‌بوون بهاوێژن.
ده‌بێت هه‌میشه ئه‌من وئاسایش وهیزهكانی به‌رگری وپێشمه‌رگه ڕاهینانیان پێبكرێ وچهكدارو پڕچهكبرێن وتاكو تاكتیكه‌كانی دوژمن تێكوپێك بشكێنین وباری ئابووریمان پارێزراوبێ ونه‌هێڵین بكه‌ونه ژێرمه‌ترسی هه‌ژمۆنی ئاگره نه‌خوازراوه‌كه، ئه‌و ئاگره‌ی كهبهربۆته پاوانی رۆژهه‌لاتی ناوێن ، خه‌ریكه وشك و ته‌ڕ به‌یه‌كه‌وه ئه‌سووتێ ، ده‌بێت ئاگری شه‌ڕه‌كان دوورخه‌ینه‌وه له‌نیشتمان و سنووره‌كانمان، تاكوبهجوانترین شێوه رووبه‌ڕوویان ببینهوهوبهشێوهیهكی ژیرانه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ل بكه‌ین.
چۆن ئه‌ستێره‌كان شه‌وانه رووبه‌رووی تاریكی ئه‌بنه‌وه، شه‌ری ئه‌به‌دی خۆیان دژی تاریكی راگه‌یاندووه ده‌بێت ئێمه‌ش ئه‌وه‌ها بین به‌رامبه‌ر هه‌ژمۆنی داگیركارانی نیشتیمانمان، خۆراگر‌و به‌هێز بین بۆههراسانكردن وبێزاركردنی دوژمنانمان كه ببنه مایه‌ی ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌خاك ونیشتمانمان وسهروهریهكانمان كه‌جێگه‌ی شانازی كوردن و به‌هێڵی سوور له‌بیرو خه‌یالی تاكی كورد داده‌نرێن. ئه‌م ستراتیژه گرنگه ئه‌بێته دوابزمار له تابووتی دوژمن بدرێ و بتوانین به‌ره‌و دۆزه‌خیان ببه‌ین.
هه‌موو پێشهاته‌كان و رووداوه‌كان پێمان ده‌ڵین رووداوه‌كان گه‌لێ ته‌مه‌ن درێژ‌و كاریگه‌رن، وه قوربانییه‌كانیش رووبه‌رێكی به‌رفراوان داگیرئهكهن له‌ناوچه‌كه‌دا.ناكرێت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌ندین ده‌وله‌تی پیری ناوچه‌كه هه‌ر وا به‌ئاسانی و به‌بێ ئالۆزی وچه‌ندین قه‌یرانی جۆراو جۆر به‌سه‌رماندا گوزه‌ربكه‌ن و پرۆشكی لهباریهكچوون و توانه‌وه‌ی بێ كاریگه‌ربێت .
ئه‌و رۆژه‌ی له‌باشوره‌وه هه‌لاتووه تیشك و رووناكی ئه‌به‌خشێ بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی تری نیشتمانمان ،ئێره چه‌قی قورسایی ئۆمیدی خه‌لكی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستانه، بۆیه پاراستنی ئه‌ركی هه‌مووانه وستراتیژیه‌تی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی هه‌موو كه‌سیك پێوێسته بۆ ئه‌وه‌ی هێزی پاراستن به‌هێز بكه‌ین و پێگه و سنوری ئه‌به‌دی مكوووم بكه‌ین به‌رامبه‌ر دوژمنانمان .
بۆیه پێویسته ستراتیژییه‌تی یه‌كگرتن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌هێز بكه‌ین و
وه‌كو دیواریكی پۆلاین به‌رامبه‌ر به دوژمنان بوه‌ستین .