كوردستان ئایندەیەكی رووناكی لە پێشەوەیە ..

كوردستان ئایندەیەكی رووناكی لە پێشەوەیە ..

هەرێمی كوردستان لە رووی ئابووری خاوەن دەیان سەرچاوەی دەوڵەمەندە ،هەروەها لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئاسایش و سەقامگیرەوە بێ‌ وێنەیە لە ناوچەكە دا ،بۆیە پێگەی هەرێمی كوردستان، لە هەموو رووێكەوە گونجاوە بۆ ئەوەی ببێتە دەوڵەتی كوردی سەربەخۆ، ئەمە جگە لەوەی ژمارەی دانیشتوانی كە زیاترە لە پێنج ملیۆن كەس دەبێت، وەك زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا، كە ژمارەی دانیشتوانیان نزیكە لەوەی كوردستان، لە وڵاتە هەرە پێشكەوتووەكانی جیهانن، هەرێمی كوردستانیش لە بارودۆخێكی باش دایە، بۆ ئەوەی هەوڵەكانی دەست پێ بكات و كار لەسەر دەوڵەتی كوردی بكات، هەروەها نەتەوەی كورد خاوەن كولتورو شوێنەواری مێژووی تایبەت بە خۆیەتی، لەم رووەوە لە وڵاتە هەر دەوڵەمەندەكانی جیهانە، لەرووی داهاتی سروشتییش خاوەنی داهاتێكی زۆری نەوت و گازی سروشتییە....هتد.هەروەها سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی توانیی رێگە سەختەكان ببرێت و نزیكە بۆتەوە لە ئامانجەگەورەكەمان . هەروەها دروستبوونی هەر دەوڵەت پەیوەستە بە بوونی سەروەت و سامان و ماددە، هەرێمی كوردستانیش بەدەر نییە لەم لایەنە، ئەگەر داهاتەكەی بە یەكسانی دابەش بكرێت بەسەر تاكەكانی دا زۆر زیاترە لە ژمارەی دانیشتوانی، بەڵام بە درێژایی مێژوو هەرێمی كوردستان بە چەندین قۆناغی سەخت و دژواردا تێپەڕیوەو بەردەوام لەژێر هەڕەشەی حكومەتی عێراقی و وڵاتانی دراوسێ دا بووە، بەڵام بەهۆی خەبات و خۆڕاگری سەركردە سیاسیەكانی كورد توانیان خۆیان بگەینە ئەم قۆناغەی ئێستا، لە ئێستاشدا ئەم هەلەی بۆ رەخساوە بە سەرجەم پێكهاتەكانەوە كار بكەن بۆ بە دەوڵەتبوون، پرۆسەی بە دەوڵەتبوون پێویستی بە كاروانێكی درێژخایەن و بە ئەرك و ماندووبوون هەیە، وە پێویستی بە حیكمەت و لە خۆبووردەیی سەركردە سیاسەكان هەیە، بەڵام بە داخەوە تا ئێستا نەتوانراوە ئەوە بكرێت، ئەمەش لە ئەنجامی ململانێ و كێبركێ لەسەر دەسەڵات لە نێوان پێكهاتە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان، ئەم حزبە سیاسیانەش تا ئێستا نەیان توانیوە لە ناوەخۆیاندا بگەنە رێكەوتنێكی كۆتایی، كە هیچ لایەنێك ئامادە نییە، گوێ لە خواست و داواكارییەكانی ئەوەی تریان بگرێت، وەك ئەوە وایە لەم هەرێمەدا هیچ بەرژەوەندییەكی هاوبەشیان نەبێ و هەر حزبەو لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆی هەوڵدەدات و كار دەكات، ئەمەش وایكردووە كە بەرژەوەندی گشتی بخەنە دوای بەرژەوەندییەكانی خۆیانەوە، ئەمەش وایكردووە بۆشاییەكی گەورە بكەوێتە نێوان سەرجەم پێكهاتە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان، كە رێگای خۆش كردووە بۆ وڵاتانی دراوسێ ئەو هەلە بقۆزنەوەو بە كەیفی خۆیان‌و لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان دەست بخەنە نێو كاروباری سیاسی و ئابووری ناوخۆی هەرێمی كوردستان، لەم نێوەندەشدا زەرەرمەندی یەكەم هاووڵاتییانن، هاوكات باشترین رێگە بۆ ئەوەی سەرجەم پێكهاتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، بۆیە دەبێ‌ گشت هێز ولایەنەسیاسییەكانی بگەرێنەوە بۆ سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانیی كە هەموو جارێك داوای یەكریزی و تەبایی نێو ماڵی كوردستانیی دەكات . ئێمەی گەلی كوردیش هیچمان كەمتر نییە لە گەلانی تری ناوچەكە كە خاوەنی كیانی خۆیانن و ئێمە بە یەكهەڵوێستیمان دەتوانین ئەو ئامانج و مافەرەوایەمان بەدەست بێنین ..هەرێمی كوردستان ئایندەیەكی گەش و ڕووناكی لە پێشە، پێوستە و دەبێ‌ خۆمانی باش بۆ ئامادە بكەین ، چونكە دەتوانین سەركەوتن و دەستكەوتی گەورە بەدەست بهێنین و بتوانین ئەو فرسەتانەی كە لە ئایندەدا دێنە پێش بەباشی بیانقۆزینەوە. ئەمڕۆ جیاواز لە ڕابردوو پێگەی گەلی كورد لە هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكەدا گرنكی و بایەخی خۆی هەیە بۆ داهاتوو، بەهەمان شێوە و زیاتریش دەبێت بۆ جیهان و ناوچەكە و تەنانەت بۆ وڵاتانی دراوسێش ئەو ڕاستییە دەركەوت كە حكوومەتێكی بەهێز لە كوردستان نەك هەر هەڕەشە نییە، بەڵكو زامنی سەقامگیری و ئارامی و ئاسایشە و لە بەرژەوەندیی تەواوی ناوچەكەدایە، ئێستاش حكوومەتی هەرێمی كوردستان كار بۆ بەهێزكردنی پێگەی خۆی دەكات و دروشمی بۆ ئەو ئامانجە بەرز كردووەتەوە. ئومێدەوارم بتوانێت پایەكانی حوكمڕانی بەهێز بكات و دامودەستگاكانی حوكمڕانی بەدامەزراوەیی بكات، كە ئەمەش هیوای هەموو لایەكمانە و ئەو چاوەڕوانییەمان لێی هەیە كە چوار ساڵی ئایندە، حكوومەتی هەرێم گۆڕانكاری لە هەموو ئاستەكاندا بهێنێتە ئاراوە و كوردستان لە گشت بوارەكاندا بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێت ..
Top