73 ساڵ خەباتی پر شانازیی بێ‌ وچان ..

73 ساڵ خەباتی پر شانازیی بێ‌ وچان ..

73ساڵ به‌ر له‌ئێستا ناسنامه‌یه‌کی تازه‌ هاته‌ نێو مێژووی گه‌لی کورد بێگوومان ئه‌م مێژووه‌ش یه‌كێکه‌ له‌ گه‌وره‌ترین و به‌هاترین مێژووی هاوچه‌رخی کورد ،به‌ڵێ له‌ 16 ی ئابی 1946 به‌ڕابه‌رایه‌تی باوکی ڕووحی نه‌ته‌وه‌یی کورد (بارزانی نه‌مر) پارتی دامه‌زراو ودووباره‌ خه‌بات و تێکۆشان و دڵنیایی بۆ کورد ده‌ستی پێکردووه‌و ئه‌و خه‌باته‌ تاوه‌کو ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت بۆ یه‌ك چرکه‌ چییه‌ سلی نه‌کردووه‌و به‌رده‌وامه .. دوای کۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م سیسته‌م و شیرازه‌یه‌کی نوێ بۆ گه‌لان به‌رپابوو و له‌م نێوه‌نده‌ده‌ پارتی دیمۆکراتی کوردستان وه‌ك هێمایه‌ك هاته‌ گۆڕه‌پانی سیاسی و كۆمەڵگەی کوردستانی نه‌وه‌ك به‌ته‌نیا بۆ باشوور ،به‌ڵکو بۆ ته‌واوی ناوچه‌ و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کرد ئه‌و پارته‌ له‌کاتی دامه‌زراندنیه‌وه‌ و تاوه‌کو ئه‌مڕۆ ببێته‌ خاوه‌ن گه‌وره‌ترین لایه‌نی سیاسی کوردستانی و هه‌موو لایه‌ك به‌دۆست و دووژمنه‌وه ئاماژه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ ده‌که‌ن ،چونکه‌ مێژوو هه‌رده‌م ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ بۆ کورد ئه‌گه‌ر پارتی بوونی هه‌بێت ،ئه‌وه‌ کورد بوونی خۆی ده‌سه‌لمێنێت ، نه‌وه‌ك به‌ته‌نیا له‌کوردستاندا ،به‌ڵکو له‌نێوه‌نده‌کانی سیاسی نێونه‌ته‌وه‌یی جیهانیدیشدا .دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ساڵی 1946دا كوردی لە نائومێدی ئەو شكستانە رزگار كرد كە بەسەر شۆڕش و راپەڕین و چالاكیی سیاسی پارتەكانی پێشووتری كوردا هاتبوو، پارتی دیموكراتی كوردستان شۆڕشی ئەیلولی بەرپا كرد ئەو شۆڕشەی كە توانی هەمو چین وتوێژوو ئاین ونەتەوەكانی تری كوردستان لەیەك سەنگەردا كۆبكاتەوە .مێژووی حەفتا و ساڵەی خەباتی پارتی بەشێكی گرنگ و یەكلاكەرەوەی مێژووی خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كوردستانە و پڕە لە هەوراز و نشێو و، پارتی بەشدارێكی سەرەكی لە سەركەوتن و دەستكەوتەكان بووە و خۆیشی بە بەرپرس زانیوە لە قۆناغە سەخت و دژوارەكاندا. دوای حەفتا ساڵ پەیام و ئەرك و ئامانجی پارتی لە هەموو كاتێك بەهێزترە و بە بەرچاوڕوونییەكی زیاترەوە لە خەبات و تێكۆشانیدا بەردەوامە. لە هەموو قۆناغەكاندا پارتی وەك ئامرازێك بووە لە دەستی گەلی كوردستان بۆ بەرگریكردن لە ماف و داواكارییەكانی و مسۆگەركردنی دەستكەوتەكان و قووڵتركردنی فرەلایەنی و برایەتی و پێكەوەژیان و ڕۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە هەموو بوارەكانی ژیانی سیاسیی كوردستان پاراستووە.
پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ماوەی 73 ساڵی تەمەنیدا وەكو هێزێكی نەتەوەیی و سیاسی و جەماوەری لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، چەندین دەستكەوتی مێژوویی بۆ خۆی و نەتەوەكەی تۆمار كردوە، ڕۆلێكی كاریگەری لە مێژووی عێراق و ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی گێڕاوە.خاڵێكی گرنگ و گەورەی مێژووی پارتی ئەوەیە، لە پێناو گەیشتن بەم دەستكەوتانەش تووشی چەندین كێشە و گرفت بووەتەوە، بەڵام تا سەركەوتن كۆڵی نەداوە لە پەراوێزی 73 ساڵی تەمەنیدا ئێستا لە هەموو كات پێویستترە كادیر و ئەندام و لایەنگران و هەوادارانی ئەو پارتە بە ئەزموونەكانی ئەو مێژووەدا بچنەوە، تا لە لایەك ئەو ڕابردووە پڕ شكۆ و خەباتە بە زیندوویی بهێلنەوە و بۆ هەمیشە لە بیرەوەری نەوەكانی ئایندەدا بمێنێتەوە. لە لایەكی ترەوە لە پشت سەرۆكەكەیانەوە وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش بەرەو ئایندەیەكی گەش و ڕووناك و بەرەو سەربەخۆیی كوردستان هەنگاو بنێن .ئامانجی دامەزراندی پارتی دیموكراتی كوردستا ئەوە بووە كە هەموو كات لای پارتی بەرژەوەندنی بالای كوردستان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندیەكانی تربووە چونكە لە دیدی پارتی مرۆڤی كورد ئامانج بووە نەك ئامراز كە بەدرێژایی مێژووش هەمیشە دەستكەوتی گەورە لە سەردەستی پارتی بەدەست هاتوون كە رابەرایەتی كردنی شۆرشی ئەیلوول دیارترین نموونەی ئەم راستیەن جگە لە وەی لاپەرەی دێرینی و مێژوومانی رەنگین كردوو بەرگری داكۆكی لە مافە راوەكانی كرد كە سەرئەنجام توانی بۆ یەكەم جار لە مێژووی گەلی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان رێكەوتنامەیەك مۆر بكات كە بریار لە بوون و مافی گەلی كورد بدات وێرای ئەمەش هیچ كات پارتی و دامەزرێنەكەی ئامادە نەبووینە سازش لەسەر مافی كوردستان بكەن بەلكو هەمیشە لەم پێناوەیە دا قوربانیان داوە بابەتی كوردستانی بوونی كەركوك نموونەێكی زیندووە كە نەك ئامادەنەبوون دەست لە كوردستانی بوونی هەلبگرن بەلكو هەمیشە داكۆكیشی لە كوردستانیەتی شارەكەی دەكرد بە جۆرێك چۆن مرۆڤ ناتوانی بێ دل بژیت ئەوا كوردستان وسەرۆكەكەشی بەبێ كەركوك ناژین . پارتی دیموكراتی كوردستان بە درێژایی تەمەنی درێژ و خەبات و تێكۆشانی بێوچانی پڕ سەروەریدا بۆ بە دەستهێنانی مافە نەتەەییەكانی گەلی كوردستان، هەزاران شەهیدی لە پێشمەرگە گیان لەسەردەستەكانی لە ڕێگەی مافە رەواكانی گەلەكەمان بەخشیوە، تا گەیشتن و بەدەسهێنانی بە دەوڵەتی كوردستان بەردەوام بووە و بەدەوام دەبێت ..
ئەمڕۆ كوردستان بە قۆناخێكی زۆر هەستیار و گرنگەدا تێدەپەرێت، ئاسۆی رووداوەكان بۆ كوردستان جێگەی ئومێد و دڵخۆشیە، بەڵام لە هەمان كاتیشدا هەورازەكانی بەردەممان لە لوتكە نزیكبۆتەوە و كووڕ ترن و پێویستیان بە گرو تینی زیاتر هەیە، ئەمرۆ لە قۆناخێكداین دەبێت بریار بدەین، بریارێك كە ئێستا وئایندەی نەوەكانی داهاتوومان دیاری دەكات، پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لەسەرەتای دروستبوونیەوە لەسەر بنەمای هاوهەڵوێستی و هاو ئامانجیەوە دروست بووە،واتە ئەوەی گرنگە لای پارتی ئەوەیە خەڵكی كوردستان لەسەر مەسەلە سەرەكیەكان هاو ئامانج و هاو هەڵوێست بن، هەربۆیە ئەندامانی پارتیش هێندەی جەختیان لەسەر پرانسیپە گشتیەكانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان و پرانسیپی كوردایەتی كردۆتەوە، هێندە جەختیان لەسەر پرانسیپە حیزبیەكان نەكردۆتەوە، هەر ئەم پرانسیپە گرنگەی پارتییە كەوای لە سەرۆك مسعود بارزانی كردووە هەموو كات ئامادەبێت لە پێناوی هاوئامانجی و هاوهەڵوێستی خەڵكی كوردستاندا قوربانی بەهەموو شتێكی پارتی بدات تەنها ناوی پارتی نەبێت، ئەمەش لەبەر ئەوەی ناوی پارتی هاوكۆكی خەڵكی كوردستانە كەدەبێت پارتی دیموكراتی كوردستان ناوی پارتی بێت،دامەزرێنەرانی پارتی، پارتی دیموكراتی كورد پاشان پارتی دیموكراتی كوردستانیان دامەزراندووە، بەڵام پارتی نازناوی خەڵكی كوردستانە بۆ ئەو پارتەو هەروا لە خۆراش ئەم هاودەنگیە بۆ ناوی پارتی دروست نەبووە، بەڵكو خاوەن نیو میلیۆن شەهید و دەیان ساڵە خەبات و قوربانیی بەخشیووە .بۆ ئەمڕۆ دەبێت ئەم مێژووە پرشكۆ و سەروەرییە هەموومان بەهۆش خۆمان بهێنێتەوەو خومان بخەینە بەردەم ویژدانی ئەو شەهیدانەو داوای لێبوردنیان لێبكەین ئەگەر رۆژێك لە پارتیمان بۆ بەرژەوەندی خۆمان بەكار هێنابێت و هەستی بەرپرسیاریەتیمان لەئاستی ئەو مێژووە مەزنەدا نەبووە ...

ئەركی سەرشانی پارتی بە گشتی و سەرۆك مسعود بارزانی بەتایبەتی قورس و هەستیار و چارەنووسسازە ، فیكر و تێگەیشتنی مستەفا بارزانی-یە بۆ كوردبوون و كوردستانیبوون، لە فیكری مستەفا بارزانی-دا كورد یەك نەتەوەیە و خاكەكەشی جوگرافیایەكی یەكگرتووە، لەناو ئەم جوگرافیایەی پێی دەگوترێت كوردستان، نەتەوە و ئایینی جیاواز هەن و بە درێژایی مێژوو لەگەڵ كورد لەسەر ئەو خاكە ژیاون، بۆیە كوردستان نیشتمانی هەموو نەتەوە و ئایینە جیاوازەكانە، راستە لەم نیشتمانەی پێی دەگوترێت كوردستان، كورد زۆرینەیە، بەڵام زۆرینە بەو مانایە نییە مافی نەتەوە و ئایینەكانی دیكە پێشێل بكات، بەڵكو زۆرینە بۆ ئەوەیە بەدەنگی بەرز بە هەموو جیهان بڵێت لە كوردستان ئایین و نەتەوە كەمینە و زۆرینەی بۆ نییە و بە كەمینە و زۆرینە حیساب ناكرێت، نەتەوە و ئایین هەر نەتەوە و ئایینە و هیچ جیاوازییەكیان نییە. هەر بۆیە فیكری بارزانی كە سەرچاوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ فیكری نەتەوەیی كوردی، ئەو ئاشتی و پێكەوەژیانە ئاشتییانەی بەرهەم هێناوە


لە 16ـی ئابی 1946ــدا كە پارتی دیموكراتی كوردستان هاتە دامەزراندن، بە ‌تەواوەتی چیرۆكی گەلی كوردستان و مێژووی سیاسی بردە قوناغێكی پێشكەوتووەوە. لەبەر ئەوە ئەگەر ئێمە سەیری بكەین لە ماوەی ئەو 73 ساڵەدا شۆڕشی گەلی كورد تووشی گەلێك شكست بووە، بەڵام لەناو نەچووە و هەموو جارێ دوای ساڵێك یان پاش چەند ساڵ دیسان ژیاوەتەوە؛ دامەزراندنی پارتییش بناغەیێكی توكمەی دروست كرد بە ‌شێوەیەكی زنجیرەیی. ئەگەر سەیری بكەین لە كۆماری كوردستانەوە شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و سەرهەرڵدانی 1991 و هێرشی تیروریستان و پیلانگیران بۆ سەر كوردستان ئەمانە هەمووی بوو بە ئەڵقەیەك لە مێژووی كوردستاندا."پارتی بووە هۆی گرێدانی ئەم ئەڵقانە تا خەباتەكە بەردەوام بێت و بەرەوپێشی ببات. ئەمە وەكو قوتابخانەیەكی لێ هات و لایەنەكای تریش چاویان لە پارتی كرد. 16ـی ئاب نەك بۆ پارتی بە تەنیا، بەڵكە بۆ هەموو گەلی كورستان لە تەواوی پارچەكانی تری كوردستان بیرەورییەكی زۆر پیرۆزە؛‌ چونكە هەموو مێژووی كوردستانی گۆڕی. ئەگەر ئەمڕۆیش سەیری بكەین بە سەرۆكایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەردەم قوناغێكی گرینگداین لە مێژووی گەلی كورددا و هیچ كاتیش دەرفەتی وا نەهاتووەتە پێشەوە؛ ئەم دەرفەتەیش لە خۆوە نەهاتووە؛ بەرهەمی زنجیرەی ئەو شۆڕشانە بووە كە هەموویان بە سەرۆكایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە.‌ لە هەمووی گرینگتر كە ڕاستی دەسەلمێنێت تەنیا پارتی بە سەرۆكایەتیی (بارزانی) لە هەموو پارچەكانی كوردستان خەباتی ڕزگاركردنی كوردستانی دەست پێ كردووە كە شانازی پێوە دەكا؛ ئێستایش كورد هێزی یەكەمە كە توانییان داعش و داگیركه‌ران بشكێنن، لە هەمان كاتدا ئەم پارتە سەركێشیی سەربەخۆبوونی كوردستان كرد و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهینا ؛ سەرەڕای ئەمە كە لە ناوخۆ و دەرەوەی كوردستان دژایەتیی ئەم پرسە كرا ، بەڵام پارتی و (بارزانی) بە ئیرادەیەكی پوڵایینەوە كار بۆ بەدیهاتنی دوایین ئامانجمان كه‌ به‌ده‌ستهینانی ده‌وله‌تی كوردییه‌ هه‌نگاویی ناوه‌ بەرەو كوردستانێكی بەهێز و هەمووكات هێزی متمانەپێكراویی كورد وكوردستان بووە ، هەوێنی یەكبوون، پێكەوە ژیان ، ئاشتی و ئاوەدانی بەرەو كوردستانێكی بەهێزتر و ئامانجەگەورەكە.. گەلی کورد مافی خۆیه‌تی شانازی به‌مێژووی خۆی بکات ،که‌پارتی به‌رده‌وام ڕابه‌رایه‌تی ده‌کات ،چونکه‌ ڕۆڵه‌کانی پارتی هه‌میشه‌ هه‌ڵقوڵاویی نێو خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ر بوونه‌ وڕۆژێك له‌ڕۆژانیش به‌درێژایی 73 ساڵی ڕابردوو پارتی خۆی به‌دوور له‌ خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری کورد نه‌زانیوه‌ ،به‌ڵکو له‌گه‌ڵ خۆشی و ناخۆشییه‌کانی جه‌ماوه‌ر له‌هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان خۆی دۆزیوه‌ته‌وه ، به‌ڵێ ئه‌وه‌یه‌ پارتی ئه‌و پارتییه‌ی که‌وا له‌ 16 ی ئابی 1946 به‌ڕابه‌رایه‌تی هێمای و سیمبولی کورد (مسته‌فا بارزانی نه‌مر) به‌رده‌وام کاری بۆ یه‌ك ڕیزی ماڵی کورد کردووه‌و هه‌رده‌م بۆ مافه‌ ڕه‌واکانی میلله‌تی کورد سازشی نه‌کردووه‌و سازشیش ناکات..
Top