16ی ئابی شكۆدار پیرۆزبێت
August 15, 2019
وتار و بیروڕا
ڕاستێكی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌و نابێت بیشارینه‌وه هه‌ر له‌و ساته‌ی پارتی خۆی راگه‌یاند كوردستان و خاكه‌كه‌ی له ده‌ستێكی ئه‌میندایه و دوژمن و ناحه‌زانی ده‌ره‌كی و ناوه‌خۆیی ناتوانن به ئاره‌زووی خۆیان تراتێنانه‌ی تێدا بكه‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاره سڵ بكه‌نه‌وه له پارتی و ترسیان لێ بنیشێت.
16 ی ئاب بۆ كوردستانیان ڕۆژێكی گه‌وره‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فاكته‌رێكی گرینگی چاره‌سه‌ری ڕۆژانی سه‌ختی و ناله‌باری بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ره‌تایه‌كی باش و پڕشه‌نگدار بوو بۆ كوردستان به‌وه‌ی كۆتایی به حوكمی ژێرده‌سته و كۆیلایه‌تی بهێنێت، له‌كاتێك دا مێژووی بارزان زۆر له‌وه دوورتره بۆ خه‌بات و به‌رخودان له‌پێناوی ئازادی و پارستنی شكۆی تاكی كورد كه ڕه‌گ و ریشه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ (شێخ عبداسلام بارزانی) دواتریش (شێخ احمدی بارزان).
پارتی بۆ هێنانه‌دی ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆ بۆ كوردستان قوربانی كه‌می نه‌داوه، به‌ڵكو هه‌ر له( 16ی ئاب1946 ) تاوه‌كو ئه‌مرۆ پارتی و پارتیه‌كان گیان له‌سه‌رده‌ست بوونه و خه‌باتی بێ ووچانیان پێشكه‌ش كردووه تا ئه‌و دەسکەوتانەی ئه‌مرۆ هاتۆته‌دی، بۆیه جێگای خۆیه‌تی 16ی ئاب به‌رز و به‌رێز ڕابگرین و رێز له قوربانیه‌كانی پارتیمان بگرین هاوكات له‌و یاده شكۆداره‌دا په‌یمان نوێ بكه‌ینه‌وه كه هه‌میشه قوتابیه‌كی به‌وه‌فا و لێهاتوو بین بۆ رێبازه پیرۆزه‌كه‌ی بارزانی و پێشمه‌رگه‌ئاسا زێره‌ڤانی ئه‌و خاكه پیرۆزه بین.