لە پرۆسەی ئاوەدانی و ئارٍامی بەرەو كوردستانێكی پر هیوا ..

لە پرۆسەی ئاوەدانی و ئارٍامی بەرەو كوردستانێكی پر هیوا ..
هەموو هەنگاوەكانی‮ ‬ سەركردەیەكی‮ ‬پێگەیشتوو لەگەڵ ئازار و مەینەتییەكانی‮ ‬میللەتەكەی‮ ‬و رۆژە سەختەكانی‮ ‬خەبات و قوربانیدان و ئاوەدانی‮ ‬و خۆشگوزەرانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬سات بە سات نزیك دەبێتەوە،‮ ‬وڵات لە چاوەڕوانی‮ ‬دووەم سەرۆكی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬سەرۆكێك بەدرێژایی‮ ‬تەمەنی‮ ‬خۆی‮ ‬و بنەماڵەكەی‮ ‬قوربانییان داوە و تێكۆشاون لە پێناو ئازادی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬و سەرفرازی‮ ‬كوردستانیان‮ .‬ حكومه‌تی به‌هێز ، به‌رهه‌می له‌دایك بوونی به‌رنامه‌ و دروشم و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو كه‌له‌ 30 ی ئه‌یلولی ساڵی پاردا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی بۆ( كوردستانێكی به‌هێزو به‌هێزتر ) مسۆگه‌رگه‌ركرد و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه‌ودونیاش سه‌لماندییه‌وه‌ بێ پارتێكی به‌هێزی وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان ،كوردستانێكی بێ هێزو كۆمه‌ڵگایه‌كی لاوازدێته‌ به‌رهه‌م وهاوكێشه‌كانیش نه‌ك هه‌رلاسه‌نگ ده‌بن،به‌ڵكو ئیراده‌وویستی نه‌ته‌وه‌ییش زیاترده‌كه‌ونه‌ژێرمه‌ترسی وهه‌ڕه‌شه‌و فشارو هه‌ژموونه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی له‌ناوچوونی قه‌واره‌و كیانه‌كه‌ .
ئه‌وه‌یان واقیعی حاڵی ئه‌وباردۆخه‌ی كوردستان بوو ،به‌ له‌به‌ر چاوگرتن و به‌رزنرخاندنی رۆڵ و پێگه‌ی پارت و لایه‌نه‌ نیشتیمانییه‌ كوردستانییه‌كانیش ، له‌دوای پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، كوردستان له‌ نێو بارودۆخێكی چه‌قبه‌ستووی نێو هه‌ژموون و فشاره‌كاندا قه‌تیس مابوو .
له‌و ئان وساته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا وله‌ نێو دڵه‌ راوكێ و مه‌ترسییه‌كاندا كه‌ كابینه‌ی نۆیه‌م له‌دایك بوو، وه‌ك به‌رهه‌می خه‌باتی په‌رله‌مانی و حكومه‌تداری قۆناغی دیموكراتی ومه‌ده‌نی دوای راپه‌ڕینی ئازاری 1991ودرێژه‌ پێده‌رێكی ئه‌و رێبازه‌یه‌ تا به‌خوێنی تازه‌وكاره‌كته‌ری دیكه‌ی كارا، حكومه‌تمه‌داری كاراترو به‌هێزترو سه‌نگینتربێ.رێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی هەرێمی كوردستان ناوێكی‮ ‬ئاشنای‮ ‬كوردستانیان و جیهانە،‮ ‬هەریەك لە ئێمە كە هاونشتمانی‮ ‬ئەم وڵاتەین،‮ ‬ئەگەر راستگۆیانە بڕیار بدەین و هەڵسەنگاندن بۆ كاركردنی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بكەین لەماوەی‮ ‬ساڵانی‮ ‬رابردوو،‮ ‬ئەوا دەبینین لە كاتی‮ ‬ئارامی‮ ‬ئەندازیاری‮ ‬ئاوەدانی‮ ‬و خۆشگوزەرانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بووە و هەوڵ و تێكۆشانی‮ ‬بێ وچانی‮ ‬كرد لە پێناو ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬گوند و شاری‮ ‬ئەم كوردستانە،‮ ‬لەكاتی‮ ‬نەهامەتی‮ ‬و قەیران و شەڕدا،‮ ‬پیاوە مەزنەكە بوو بۆ شكاندنی‮ ‬ئابڵۆقەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و سەربازی‮ ‬سەر كوردستان‮.‬ دروستكردنی كەسایەتیی بەتوانا و هەروەها دەستكەوتنی‮ ‬سەركردەیەكی‮ ‬بە توانا ئەوەندە سانا نیە بۆ ئەوەی‮ ‬متمانەی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬وڵات و میللەتی‮ ‬پێ بسپێریت،‮ ‬چونكە ئەوەی‮ ‬دەبێت بەسەرۆك،‮ ‬دەبێت خاوەن مێژوویەكی‮ ‬پڕ‮ ‬لەسەروەری‮ ‬و پێشینەیەكی ‬خەبات و تێكۆشان و كاریزمایی‮ ‬تێدا هەبێت تاوەكو میللەت بێ دوودڵی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬خۆیان بخەنە ئەو دەستە ئەمین و دڵسۆزەوە،‮ ‬وەك چۆن لە رابردوو كوردستانیان‮ ‬یەكەم سەرۆكایەتییان بە سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬ڕاسپارد‮. ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬لای‮ ‬هەموان روون بوو كە بارزانی‮ ‬كێیە و چی‮ ‬كردووە لە رابردوو بۆ خاك و وڵات و چییان بۆ دەكات و چۆن پارێزگارییان لێ دەكات‮. ‬ئێستاش وەرگرتنی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬لەلایەن سەركردەیەكی‮ ‬هەڵوقوڵاوی‮ ‬نێو خەبات و ئاوەدانی‮ ‬كوردستان و پیاوی‮ ‬زاڵبوون بەسەر قەیرانەكان و دۆزینەوەی‮ ‬رێگا چارەی‮ ‬گونجاو بۆ كێشە هەڵپەسێراوەكان‮.بەتایبەت كە لە ئێستادا ، رێزدار مەسروور بارزانیی ، سەرۆكایەتی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان دەكات و پشتیوانێكی بەهێز دەبن بۆ زیاتر پێشكەوتن و سەركەوتنی وڵات لە گشت بوارەكاندا .. ئێستا رێزدار نێچیرڤان بارزانی له‌ مێژووی سیاسی كوردستان دووه‌مین سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌ . نێچیرڤان بارزانی به‌ گه‌واهی سه‌رۆك و به‌رپرسانی باڵای دونیا خاوه‌نی ئه‌زموونی ئیداره‌كردنی باش وسه‌ركه‌وتوویی حكوومه‌تداری و به‌رێوه‌بردنی‌ كوردستانه‌، به‌تایبه‌تیش له‌قۆناغه‌سه‌خته‌كانی شه‌ڕی داعش و دوای كاره‌ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ر،رزگاركردنی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ شه‌ڕوهێڕش و ‌گێژه‌لووك و شه‌پۆله‌ بێ ئه‌مانه‌كانی پیلانگێڕان وگه‌یاندنیدامه‌زراوه‌ی حكوومه‌تداری به‌كه‌ناری ئارامی سیاسی و دیبلۆماسی وسه‌ر له‌نوێ بوژانه‌وه‌ی ئابووری كوردستان.
وا نێچیرڤان بارزانی، به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ، سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ ده‌بات ، له‌گه‌ڵ به‌رێز مه‌سروربارزانی به‌ربژێر بۆسه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوو سه‌رۆكی كاراو ئه‌كتیف و كارامه‌و لێوه‌شاوه‌ ، دوو گه‌نجی په‌روه‌رده‌ بووی رێبازو په‌یڕه‌وی قوتابخانه‌ی بارزانی، دوو جومگه‌ی هه‌ستارو گرنگی ئه‌م قۆناغه‌یان گرته‌ ئه‌ستۆ.
ئێستا سه‌رۆكه‌ گه‌نجه‌ لێوه‌شاوه‌و شایه‌سته‌كان( نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی )به‌رێنمایی وپشتگیری وپشتیوانی و ئاراسته‌ی رۆشنگه‌ریانه‌ی ئه‌زموونی قوڵیخه‌باتی سیاسیی و دبلۆماسییو پێشمه‌رگایه‌تی رابه‌روسه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی باوك،ده‌وڵه‌مه‌ندو ئه‌زمووندارن، بۆبه‌رێوه‌بردنی سیاسیی وئیداری و دبلۆماسیی به‌ هه‌ردوو ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دبلۆماسی و سیاسییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ده‌وڵه‌تانی جیهان وچۆنیه‌تی باشتر ئیداره‌كردنی سیاسیی و كارگێری و وه‌زاری وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تیهه‌رێمی كوردستان له‌ ناوخۆدا ئاینده‌بینترو به‌ده‌م رۆشنن .‬نێچیرڤان بارزانی،‮ ‬ئەو سەركردەیەیی‮ ‬هەموو تەمەنی‮ ‬خۆی‮ ‬لە پێناو كوردستان داناوە‮.‬ئەزموون و سەركردایەتی‮ ‬ماوەی‮ ‬رابردووی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬ئەو بە هاونیشتمانی‮ ‬و كوردستانیان دەڵێت،‮ ‬میللەت با ئاسودە بێت و كەشتی‮ ‬بەرەوپێشچوونی‮ ‬كوردستان لەلای‮ ‬كاپتنێكی‮ ‬خەمخۆر و دڵسۆزە و لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیك لە كەناری‮ ‬ئارامی‮ ‬لەنگەر دەگرێت هەروەك چۆن پێشتر ئەم سەركردایەتیە لای‮ ‬پێشمەرگەیەك بوو كە سەرۆك بارزانی‮ ‬بوو،‮ ‬ئەمڕۆش لای‮ ‬ئەندازیارێكی‮ ‬ئاوەدانی‮ ‬و شكێنەری‮ ‬ئابڵۆقە و قەیرانەكانە كە قوتابییەكی‮ ‬دڵسۆز و جێی متماە و بڵیمەتی ‬سەرۆك بارزانییە و هەڤاڵی‮ ‬دڵسۆزی‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانییە‮.‬
Top