بێکار کێیە.....؟

بێکار کێیە.....؟
ھەرکارێک دەکەیت بیکە گرنگ ئەوەیە تۆ بێکار نەبیت و ئەو کارەشت کەسایەتی و نەخاتە ژێر پرسیاروو لەکەدارت نەکات..!

پێشتریش ئەوەم ووتوە کە ھێندەی سەروپێ فرۆشێک ئیسفادەی لەمێشک کردووە گەنجی ئێمە نیوھێندە ئیسفادەی لە مێشکی خۆی نەکردوە.

ئاخرقابیلی قبوڵ نیە تۆ بتەوێت گەنجێک بخەیتە سەرکارێک و لە بێکاری ڕزگاری بکەیت بڵێی شەلاحی یان بەقاڵی بکە بڵێ کێ من....!
لەکاتێکدا ھەزارانی وەک ئەو بگرە زیاتر لەو شەھادەو مەنسەبەی ئەویش کە پێی دەنازێت شەلاحی و بەقاڵی دەکات.
ھۆکاری ئەو ڕێژە زۆرەی بێکاری گەنجەکانمان کاریگەری دەرەبەگایەتی و ئاغایەتیە کە پێی شەرمە ھەندێ کار ھەیە بیکات .
پیاو دەناسم لەو بازاڕەدا شەرم ئەکات عەلاگەیەک بگرێت بەدەستیەوە و بیباتەوە بۆ ماڵی خۆیان ئاخر ئەمە بگەڕێرەوە ڕابردووی یان باوکی یان باپیری بێگومان ئاغا یان کوێخایەک بووە و کاریگەری لەسەر ئەمیش ماوە.

بێکار بەو کەسە دەوترێت کە بەدوای کارێک بگەڕێت و دەستی نەکەوێت نەک بەکەسێک ھەزار کاری بۆ بدۆزەرەوە ئەو ھەر بڵێ ئاخر من و ئەو کارە....!
ھەزاران بێکاری ئەم وڵاتەم بینی کە کاریگەری ئاغایەتی و دەرەبەگایەتی لەسەر مابوو پێی شەرم بوو بەقاڵی یان شەلاحی یان ھەرکارێکی کە بکات بەڵام بە بەتاڵی دانیشتووەو پێی شەرم نیە پێنج کۆمێنت بۆ پەیجێک بکات تا ڕەسمی فڵان خانمە پێشکەشکارو ھونەرمەند لەگەڵ پیاوێک دانیشتوون ئەمیش بیبینێت .

کارەساتە ئێستاش ناتوانین کارێک بکەین ئایندەی خۆمانی لەسەر بنیادبنێین و چاوکراوە بین کە دەبێت بۆ ئەوەی بژین کارێک بکەین.

زۆر درێژەی پێنادەم بەڵام پێوویستە کاربکەین تاکو بێکاری لەناو گەنجەکانماندا نەمێنێت و ھەوڵبدەین بێکاری نەھێڵین.
Top