سوپاس رابه‌رو سه‌رۆكی هێژا بارزانی

سوپاس رابه‌رو سه‌رۆكی هێژا بارزانی
ه‌ند كاتێكی جوانه‌ عاشق به‌ معشوقه‌كه‌ی شادبێته‌وه‌ كه‌ تێر تێر له‌ باوه‌شی ئه‌گرێت، چه‌ند ساتێكی سه‌رسوهێنه‌ره‌ ئه‌و كاتانه‌ی دلبه‌ر به‌ دڵداره‌كه‌ی ئه‌گاته‌وه‌ و تا ئاستی فه‌نابوون له‌ چاوانی تێرائه‌مێنێت و به‌ ئه‌سپایی شه‌ن مه‌ودایی نێوانیان بكه‌ن.
سه‌رۆك بارزانی ئه‌مرۆ هاته‌ لانكه‌ی شۆڕش به‌لێ بارزانی له‌ باڵه‌كایه‌تی بوو هاتنی ئه‌و زیاتر سووری كردین عاشقی رێبازه‌كه‌ی بین و ڕاستگۆ و بوێربین بۆ چه‌سپاندنی سه‌رجه‌م ئه‌و بنه‌ما پیرۆزانه‌ی ئه‌و باوڕی پێیه‌تی.
باڵه‌كایه‌تی و شۆڕش له‌گه‌ڵ بارزان دوانه‌ی لێك دانه‌بروان و هه‌رگیز له‌یه‌كتر نابنه‌وه‌، چونكه‌ باڵه‌ك په‌یوه‌سته‌ به‌و په‌یامه‌ پیرۆزانه‌ی كه‌له‌ بارزانه‌وه‌ ئاراسته‌ی نیشتیمان ئه‌كرێت.
وه‌ك چۆن باڵه‌كایه‌تی وه‌فاداری بارزانه‌، ئه‌ورۆش بارزان به‌سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆكی هێژمان سه‌رۆك مسعود بارزانی دووپاتی وه‌فاداری خۆیان ئه‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ زوبانی شیرینی خۆشی پێمان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش گله‌یی له‌من نه‌كه‌ن ئه‌وا من گله‌یی له‌ خۆم ئه‌كه‌م هیچ له‌و ووشانه‌ جوانترنین له‌و هه‌ستانه‌ی سه‌رۆك ڕاستگۆ ترنین، ئێمەی باڵەک خۆشحاڵ و شادومان بووین به‌هاتنت بۆ باڵه‌كاییه‌تی سوپاس سه‌رۆكی هێژا سوپاس بۆ وه‌فاداری و ڕاستگۆیت سوپاس بۆ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی پێمان ئه‌ده‌ی و پێمان ئه‌ڵێت ناوچه‌كه‌تان به‌ ئارامی ئه‌هێلینه‌وه‌ و ناهیلێَن ناوچه‌ جوان و ئارامه‌كه‌تان به‌ فیتی ناحه‌ز و داگیركه‌ران سروشته‌كه‌ی له‌ ده‌ست بدات، ئێمه‌ش له‌ ته‌واوی چین و توێژه‌كانی باڵه‌كاییه‌تی په‌یمان نوێ ئه‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ قوتابێكی چاپوك بین و تاوه‌كو دوا هه‌ناسه‌ له‌سه‌ر رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ت به‌رده‌وام بین بۆ گه‌یشتن به‌ته‌واوی ئامانجه‌ باڵا وپیرۆزه‌كان.
Top