یادداشتی رۆژ

یادداشتی رۆژ


ئەرکەکانمان دیار کەین تاکوو هەلەی ستراتێژیک نەکەین

ئێستا کۆمەلگای کوردیی پێی ناوەتەوە مەرحەلەی گەشەی مۆدیرن، بۆتە خاوەن ئەحزاب و پرسی چارەنووسی ئەم نەتەوەیەش چارەسەر نەبووە هەرچەندە کە لە دوو دەهەی رابردوودا ئەم دۆزە هەنگاوی باشی بەرەو پێشەوە ناوە.

ئێمە دەزانین کە گرفتمان زۆرە و دەزانین کە ئەوەش تەنیا بە پێشخستنی خۆمانەوە دەتوانین چاریان کەین و دلنیاشین کە پێمان دەکرێ.

یەک لە مەرجە پێویستەکان بۆ سەرکەوتوو بوونمان بریتییە لە تێگەیشتن و چەسپاندن و پیادە کردنی ئەسل و دیاردەی – دابەشکردنی ئەرک- دیویژن ئاو لێبێر- لە هەموو بوارەکاندا، لەم خالەدا کۆمەلگای ئێمە بە گشتی گرفتی هەیە و لاوازین.

ئەم دابەشکردنی ئەرکە پێویستە و مەرجە کە لە نێوان حکومەت و ئەحزابدا، دەستەلاتەکانی یاسادانان و تەنفیزی و دادوەریدا، کەرتی گشتی و بازاردا، لە نێوان زانکۆکاندا، میدیا و داریشتنی سیاسەتی نەتەوەدا و ژن و پیاو دا هەتا دوایی جێگیر ببێت.

لەم پێوەندییەدا باسی دوو ئاکتۆران لەم مەرحەلەیەدا بۆ ئێمە گرینگە ، یەکەمیان میدیا و میداکاران و دووهەمیان ئەحزاب.

ئەرکی مێژوویی میدیا کاران بریتییە لەوە کە ببنە –میدیۆم- کانال و ئامرازی گەیاندنی زانیاریی بۆ بیری گشتی، ئەم کارەش لە چوار چێوەی یاسا و نۆرمی قەبوولکراوی کۆمەلگا بە گشتی دا دەیکەن.

میدیاکار ناتوانێ دەست بەرێتە ستراتێژی نەتەوەییەک یان رزگاریی ولاتێکەوە. لێرەدا – ئەسلی دابەشکردنی ئەرک- پێویستە پەیرەو بکرێت.

دووهەم گروپ ئەحزابن؛ ئەحزاب ئەرک و کارییان بەم جۆرە دابەش دەکرێت کە بە گۆێرەی توانا و پێگەیشتوویی و پێگەی جەماوەرییان بەرنامەیەک تەرح دەکەن و لە ژیانی سیاسی رۆژانەی ولاتدا بەشدار دەبن، ئەوەش بە بەرنامەی جیاوازەوە.

بۆیە ئێمە لە کوردستاندا بۆمان هەیە ئەحزابی جۆرا و جۆرمان هەبێ، بەرنامەی ئەحزابیش زۆر جیاواز بن، داوای زۆر بکەن یان کەم.

دەتوانین حیزبمان هەبێ بەس پرسی ژینگەی بۆ گرینگ بێ، یان حیزبێک دوو خالی وەک بەرنامەی حیزبەکەی پێشکەش بکات، یان حیزبێک تەنیا گرینگی بە مافە فەرهەنگییەکانی کوردستان بدات، لەم خالەدا ئەحزاب سەربەستن.

لە یەک خال دا هیج حیزبێک بۆی نییە بە تەنیا قسە بکات ئەوەش چارەنووسی کوردستانە. لەبەر ئەوە کە ئەم پرسە پرسی زۆرینەی رەهایە.

لە ناو هیچ میللەتێکدا چ ئەوانەی کۆنن و چ ئەوانەی لە پرۆسەیەکی تازە دا بنیات نراون، دیاردەیکی لەم جۆرە نییە؛
– کەئێمە ولاتی خۆمان ناوێ-
ئێمە سەروەری و رزگاریمان ناوێ-
ئێمە خوازیار نین لە سەر سیاسەت و ئابووریی ولاتی خۆمان دا ببینە خاوەن بریار با خەلکی تر لە جیاتی ئێمە بریار بدەن.

ئەمە بە واتای قەبوولی کۆیلایەتییە. هیچ حیزبێک بۆی نییە تاپۆ و قەبالەی ولات و میللەت پێشکەشی نەیاران بکات.

بۆیە ئەحزاب سەربەستن لە داریشتنی بەرنامەی کەم و زۆری خۆیاندا،

بۆیە حکومەتی هەریم وەک حکومەتی هەریم سەربەستە کە رابگەێنێت کە دەستوری عێراق بنەمای هەلس و کەوتی سیاسی ئێمەیە،

بۆیە کاک عبدالرحمن قاسملو لە ووت وێژ لەگەل بکوژانی خۆیدا دەلێت، من نۆێنەری جیلەکانی داهاتوو نیم کە سەربەخۆییان بیهێوێ یان نە، من نۆێنەری حیزبی دێمۆکراتم و ئێمە ئۆتۆنۆمیمان دێوێ.

سەدەی ئێستا سەدەی رزگاریی میللەتی کورد و ولاتی کوردستانە، ئەم راستییە لە دوای سەد سال شکستی دەولەتانی فاشلی ناوچە ، کە ئێستا بە میلیۆنان ئینسانیان رووبەرووی داهاتوویەکی نادیار و تاریک کردوە، دەرکەتووە ،

ئەم راستییە پشت دەبەستێتەوە بە گۆرانکاریی مێژوویی و گرینگی گەشەی دێمۆگرافی ولاتی ئێمەوە کە لێویذا زۆرینە دەبنە گەنجی ئاگادر لە دنیای ئەمرۆ ، ئەم جیل و کۆمەلگای ئێستا و داهاتووی کوردستان ناتوانێ بە کۆیلایەتییەوە بژێت و سەربەخۆیی کوردستان وەک ولاتێکی یەکگرتوو و گەورە و بەهێز لە رۆژهەلاتی ناوەراستدا دەبێتە دیاریی ئەم سەدەیە .

بنەمای ئەم ستراتێژییە لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا دارێژراوە و بە دنیای راگەینراوە.

سەرۆک بارزانی ئالاهەلگری داریشتن و راگەیاندنی ئەم بنەمایە بوو بۆ گشت دنیا بە پشتیوانی زۆرینەی رەهای میللەتەوە ،

ئەم رەوتە مێژووییە هەوراز و نەشێوی زۆری تری تێدایە ، بەشێک لە سەختییەکانمان چێشت، بەلام بە مسوگەرییەوە رەوتەکە بەردەامە.

ئەگەر مێژوو لە داهاتوودا سەرۆک بارزانی وەبیریی بێنێتەوە هەر بەم سیفەتەوە کە ئالاهەلگری داریشتنی بنەمای سەربەخۆیی میللەتی خۆی بوو وەبیریی دێنێتەوە.

هیوا ئەوەیە کە هەر کەسەمان لە شۆێن و پێگەی خۆماندا بۆ رزگاریی ولات ومیللەت خۆ ماندوو کەین وکەس ئیزن بە خۆی نەدات کە بە بێ سەلاحییەت دەست بەرێتە تاپۆی میللەت و ولات.

Top