دوزی کورد لە جوگرافیایێکی سیاسی مەترسیداردا
August 12, 2019
وتار و بیروڕا
دوزی ڕەوای نەتەوەییمان دەورە دراوە بە ئەقڵی سیاسی شوفینی دەوڵەتە سەردەستەکانی عەرەبی و ئیسلامی و هەروەها بە بیری توند ئاژوی ڕێکخراوە تیروریستیەکانی دەڤەرەکەمان
واتە لە لایەن دوو ئاراستەی سیاسی ، ئایدولوژی مەترسیدار گەمارو دراوە
کە لە یەک کات دا هەردوو ئاراستەکە واتە دیکتاتوریەت و توتالیتاریەت لە لایەک و لەلایێکی دیکەشەوە تیروریزمی نێودەوڵەتی کە هەردوکیان لە یەک سەرچاوە ئاو دەخونەوە و دژی هەر کەمایەتیەکی غەیری خویانن و ئامادە نەبونە و نین دان بە سادەترین مافیان دا بێنن وبە تایبەت کورد
و لە هەر کوێ بەرەو پێشڤەچونی دوزی ڕەوای کورد بونی هەبێت لەوێدا سەنگەر لە دوزە ڕەواکەمان دەگرن و ئاماژە بە چەند نمونەیێک دەکەین بەم شێوەی خوارەوە/
جێگەی ئاماژە پێدانە لە سەرەتاکانی بیستەکانی سەدەی ڕابردۆ شوڕشی شێخی نەمر گەمارو درا بە هوی بونی بەرژەوەدی هاوتەریب نێوان سیستەمی جیهانی ئ ئەو سەردەمە و دەوڵەتە دەستکردەکانی ناوچەکە واتە تورک و عەڕەب و عەجەم .
هەروەها لە ناوەڕاستی چلەکانی سەدەی ڕابردۆ بە هەمان شێوە کوماری کوردستان گەمارو درا و لە ناویان برد سەرەڕای ئەو وەرچەرخانەی کە بەسەر سیستەمی جیهانی دا هاتبوو وە سیستەمی دوو جەمسەری شوێنی گرتبویەوە.
شوڕشی مەزنی ئەیلولیش دوای ئەو گوڕانکاریەی کە بەسه ر سیستەمی پاشایەتی عیڕاقدا هات بەرپا بو لە دژی ئەقڵی شوفینی عیڕاق وەک شوڕشێکی چەکداری ڕەوا بو ماوەی چواردە ساڵیش بەردەوام بو
بەڵام دواتر بە پیلانێکی شومی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و عیڕاقی توانیان بو، ماوەی نزیکەی ساڵێک بوەستێنن.
ئەمانەی سەرەوە چەند نمونەیێک بون لە سەر دژایەتی کردنی کوردو ناسنامە نەتەوایەتیەکەی
پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئایا کورد پەند و وانەی لە مێژو سیاسی خوی وەرگرتووە؟
ئایا ئەقڵی شوفینی دەوڵەتە عەڕەبی و ئیسلامیەکان دژی کورد گوڕانکاری بە سەردا هاتووە؟
بو وەڵامی پرسیاری یەکەم نەخێر چونکە مالی کورد پەرتەوازەیە و ئاسویێکیش نابینرێت بو ئەوەی خیتابێکی سیاسی یەکگرتوو بێتە ئاراوە
لە وەڵامی پرسیاری دووەمیشدا توزقالێک ئەقڵی شوفینی دەوڵەتانی عەڕەبی و ئیسلامی نەگوڕاوە و دژی مافە ڕەواکانی نەتەوەی کوردن
کەواتە لە کوتایی دا ئەلتەرناتیڤ دەبێ چی بێت لە جوگڕافیایێکی سیاسی لەم چشنەدا؟
بە بڕوای خوم هەوڵدان بو ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی لە دەرەوەی هەمو ئەو کەس و لایەنە سیاسیانەی کە لە ئاراسته ی کوردایەتی لایانداوە و دژی دوزی نەتەوەیی کوردن ئەمە لە لایەک
و لە لایەکی تریشەوە هەوڵی جیدی بدرێت لە ڕوی سیاسی و دیبلوماسی و ئەمنی وهتد... لە پێناو هاوتەریب کردنی بەرژوەندیەکان لەگەڵ وڵاتە زلهێزکانی جیهان بە پلەی یەکەم
ئەمەو هوکار گەلێکی دیکە هەن کە دەبنە مایە بە هێز بونی زیاتری پێگەو سەنگی کورد لە دەڤەرکەدا و بەرەو پێشڤە چونی دوزە ڕەواکەمان لە هەمان کاتدا.