بارزانی باوک و کوردستانێکی بە هێز
August 9, 2019
وتار و بیروڕا
بارزانی نەمر سومبولی ڕوحی نەتەوەییمان هەر لە 1946 وە ستڕاتیژی دانا لە پێناو بونیاتنانی کوردستانێکی بە هێز دا
بو نمونە
کلتوری دیموکراسی هەڵبژارد بو موماڕەسە کردن
ئینجا جێگیر بونی لە ناخی کوردستانیاندا
تاکو پرەنسیبی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و سیاسیانە لە نێوانیاندا بە هێز ببێت و ئاشتەوایی سیاسی و کومەڵایەتی و یەکهەڵوێستی ڕەنگ بداتەوە لە باشوری کوردستان
بارزانی باوک هزری نەتەوەیی و ئایینی بە یەکەوە گرێدا لە پێناو یە ک ئامانجی پیروزدا بو بەرگری کردن لە کەڕامەت و خاکی پیروزی وڵات
ئەمەو دەیان و سەدان خەسڵەتی تر کە لە باوکی ڕوحیمان دا بەرجەستە بون
و گشتیان وڵامێک بون دژی نەخشەی سیاسی دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان و پوچەڵ کردنەوەی ئەجندای سیاسی و مەرامە گڵاوەکانیان
وە لە هەمان کاتدا بو ڕێگە گرتن بو لە بەردەم پڕوسەی سڕینەوەی کوردو ناسنامە نەتەوەییەکەی..