هەرێمی كوردستان خاوەن پێگەیەكی بەهێز لە سەر ئاستی ناوچەكە و دونیا

هەرێمی كوردستان خاوەن پێگەیەكی بەهێز لە سەر ئاستی ناوچەكە و دونیا
گشت بانگهێشت و سەردانە فەرمییەكانی رابردوو و ئێستا ئاماژەیەكی روونن بۆ گرتنەبەری ئەو سیاسەت و دیپلۆماسییەی كە سەركردایەتیی سیاسی كورد بەرامبەر بە وڵاتانی ناوچەكە و جیهان بە سەركەوتوویی پەیرەویان كردووە ، هەروەها ویستی دونیا بۆ بوونی كوردستانێكی بەهێز ئاماژەیەكی روونی پێگە و بایەخی كوردستان . بە تایبەت لە ئێستادا كە ناوچەكە بە كۆمەڵێك گۆرانكاری و پێشهاتی نوێیدا گوزەر دەكات .بە دڵنییاییەوە چوار ساڵی داهاتوو، چوار ساڵی زۆر زێڕین دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان، لە رووی چاكسازی، پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایش، ئیستقراری سیاسی، لەرووی گەشەسەندی ئابووری، هەستانەوەی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی دیبلۆماسی، پشتگیری سەرۆك بارزانی كە خۆشی رایگەیاند پشتگیری لە هەر یەك لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی دەكات، هەم ئەو پشتگیرییەی كە لایەنەكان لە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەت دەكەن، چونكە پێیانوایە هەم نێچیرڤان بارزانی دەتوانێت دەورێكی زۆر باش لە رووی دیبلۆماسی و نوێنەراتی هەرێم ببینێت لەسەر ئاستی ناوچەكە و دنیا، هەمیش مەسرور بارزانی دەتوانێت پەڕە بە دامودەزگا و دامەزراوەكانی حكوومەت بدات، چاكسازی دەست پێ بكات كە لە ئاستی ئەوە بێت كە خەڵك پێشبینی بۆ دەكات. رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەكو سەرۆكی هەرێم ئەوە خۆی لە خۆیدا شتێكی گەورەبوو، قۆناغی دەستاودەستكردنی دەسەڵات لە سەرۆك بارزانی وەكو سەرۆكی هەرێم بۆ نێچیرڤان بارزانی، دەستاودەستكردنی دەسەڵات لەلایەن نێچیرڤان بارزانی لەسەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ مەسروور بارزانی ئەوە شتێكی زۆر گەورەیە هەرێمی كوردستان دەكەوێتە سەر هێڵی دیموكراسیەتی خۆی و وردە وردە دیموكراسیەت گەشە دەكات، چونكە لەناوچەكە دەستاودەستكردنی دەسەڵات زۆر ئەستەمە، لەو وڵاتانەی كە دەوروبەری ئێمەن، یەك دوو دەوڵەتی لێ دەربچێت، دیموكراسیەت زۆر لاوازە، بۆیە هەڵبژاردن لە دوای هەڵبژاردن پاش ریفراندۆم، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بە سەركەوتنی كێرڤی پارتی، ئەو ئاراستە نەتەوییەی كە سەرۆك بارزانی سەرپەرشتی دەكات، كە خەڵكانێك پێیان وابوو پاش ریفراندۆم پارتی شكەست دەهێنێت، كەچی دیتمان لەهەر هەڵبژاردنێك خەڵك دەنگی بەوانەدا كە هۆكاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بوون، بۆیە، ئەمڕۆ دونیا تێگەیشت كە هەرێمی كوردستان هەرێمێكە پێگەیەكی جوگرافی گەورە، پێگەیەكی سیاسی گەورە، پێگەیەكی ئابووری گەورەی هەیە، ئەوانەی لە كوردستان حزبی زۆرینە و نوێنەرایەتی دەكەن، چ وەكو حزب، چ وەكو كەسایەتی وەكو سەرۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، پێگەیەكی زۆر گەورەیان لەناوچەكە و جیهان هەیە، لەو رێوڕەسمە گەورەیەدا بینیمان كە ئەو هەموو خەڵكە ئامادەبوون، پێموایە ئەگەر دەرفەتی زیاتر هەبایە، خەڵكێكی زۆر زیاتر ئامادە دەبوو، بۆیە پێموایە ئەوە خۆی لە خۆیدا سەرەتایەكە كە هەرێمی كوردستان ئەو قۆناغە رۆیشت قۆناغی شەڕی داعش، قۆناغی خیلافی سیاسی، قۆناغی هەبوونی ئۆپۆزسیۆنێكی زۆر توند كە دەیویست بەردەوام شەقام بجووڵێنێت، هەموو شت بە ڕەشبینی ببینێت و زەرب لەسەر هەموو دەستكەوتێك دابێنێت، ئەو قۆناغە كۆتایی هات، قۆناغێكی زۆر راستەقینە دەست پێ دەكات، ئەو قۆناغەی كە قۆناغی سەرۆك بارزانی خەتە نەتەواتیەكەی كە هەرگیز بابەتی نەتەوایەتی فەرامووش ناكەین تا دەگەینە دەوڵەتی خۆمان، ئەوەی دیكە ئەوەیە هەمیشە لە خزمەتی سەقامیری سیاسی و خزمەتی خەڵك و گەشەسەندنی ئابووری و باشتكردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك و ئەمن و ئاسایش دەبین.
Top