لە پلەو پوستەکەت مەغرور

لە پلەو پوستەکەت مەغرور
_هەندێک کەسی خەمخورو دلسوزی خاک و نیشتیمان هەن کە وەکو سەربازێکی وون بێ ئەوەی هەست بە هیچ ماندوبونێک بکەن خزمەتی خەلک دەکەن و نایانەوێت هیچ کەسێک بزانێت و باسی ئەوان بکەن لە سوشیال میدیادا جونکە ئەو کارەی ئەوان دەیکەن تەنها بوئەوەیە خوای گەورەو خەلک لەخویان رازی بکەن.

پێویستە ئێمە لەوانەبین
چونکە سەرکەوتنی هەرکارێک و هەرشتێک کاری خوبەخشی و کاری ریکخراوەیی لە پێناو مروڤایەتی نەبێ سەرکەوتونابێ
پێویستە خوبەخشانە و دوور لە چاو و دور لە سوشیال میدیا کاربکەی

2.بەداخەوە هەندێک بەرپرس و کەسایەتی ئێستا پەیدا بونە لەناو کومەلگای ئێمەدا کە خەلک دەکەنە پێخوری خویان و موزایدەیان پێ دەکەن بەتایبەت لە تورە کومەلاتیەکان
بو نمونە : وێنەگرتن و بلاوکردنەوە لەگەل نەخوشێک یان پنی کردنی جادەیێک ..هتد.. کە پێویست ناکات وەکو چالاکی پیشانی خەلک بدات جونکە ئەرکە لەسەر ئەو خزمەتی خەلک بکات نەک موزایدە بە خەلک بکات

ئیستا زورکەس هەن هەندێ کەس ئەکەن بە موزاییدەی خویان و کەسانی تر بەکاردێنن بو مەبەستی شەخسی و ناو ناوبانگی خویان بێ ئاگان لەوەی کە ئەم کارە بو ئەوان کیماسی یەو مانای گەورەبون نیە بێ ئاگان لەوەی ئەم کارەی ئەوان هیچ خزمەتێک بە هیج کەس ولایەنێک ناگەینێت
دەبێ ئیمە ئەوە لەبەرچاو بگرین کارکردن و خزمەت کردن پێویستی بە خودەرخستن نیە
هەرکارێک بکەی یان هەر پلەو پوستێکت هەبێ دەبێ خوای گەورە لە خوت رازی بکەی پێویست ناکات خەلک بزانێ چیت کردوە و چی دەکەی

3.هەرکەسێک بەرپرس بێت یان خاوەن هەر پلەو پوستێک بێت لەناو کومەلگای ئێمەدا ئەرک و واجبە لەسەری خزمەتی خەلکی خوی بکات چونکە ئەو بەرپرسیاریەتەی پێ بەخشراوە لەناو حکومەت وەکو ئەمانەت لێی بەرپرسە

لە پلەو پوستەکەت مەخرور مەبە و خزمەت بکە
ئەو پلەو پوستەی وەردگرتوەو پێ ئەگەی هی خەلکە نەک هی تو بویە لە پلەو پوستەکەت کاربکە بو ئەوەی لەلای خەلک و خوای گەورە بەرزبیتەوە نەک لەپیناو بەرژەوەندی شەخسی کاربکەی و خەلک پشت گوێ بخەی دیاردەیێکی دیکەی ئەم جورە کەسانە ئەوەیە کە یان بە خودی خویی یان کەسێک بەکاردەهێنرێت بو ئەوەی لە تورەکومەلاتیەکان جەند ئەکوانت و پەیچ و فەیسبوکێک بەم ناوانەی خوارە دابنرێت وەکو (لایەنگران یان پشتیوانان یان دلسوزان یان بەهەر ناوێکی دیکە بێت) تەنها بو راکێشانی و هەست و سوزی خەلک و راو سەرنجیان بو لای خویی یان گروپێکی خوبەخش کارێکی مروڤانە دەکەن ئەمانە دەکەنە کارو چالاکی خویان ئەمەش دیاردەیێکی ناشرینە

ئەوەی ئیستا هەندێ کەس ئەیکەن لە سوشیال میدیاو تورە کومەلایەتیەکان کارکردن و خزمەت کردن نیە بەلکو ناشرین کردنی کومەلگاو و بی رێزی کردنی هەنێ کەسە
ئەوەی کاری خوبەخشی و کاری رێکخراوەی دەکا
دەبێ دلی گەورەو سنگی فراوان بێت
دەبی بەهیچ شتێ کول نەدا
دەبێ هەنگاوەکان بگورێ نەک ئامانجەکانی
بویە خوبەخشانە کاربکە لە پیناو خواو خەلک دوور لە هەموو کەس .
Top