سەرۆکی ھەرێم ، کارەکتەر و دیپلۆماتکارێکی کارا..

سەرۆکی ھەرێم ، کارەکتەر و دیپلۆماتکارێکی کارا..
وڵاتی فەرەنسا بە یەکێک لەو زڵھێزانەی جیھان ھەژمار دەکرێت کە ھەر لە دوای راپەرینە شکۆمەندەکەی ١٩٩١و ە و دواتر دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی کوردستان و ئینجا کاتێک ئابڵوقەی سیاسی و ئابووری سەپێنرایە سەر کوردستان لەلایەن عەبادیی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێڕاق ، سەرۆک نێچیرڤان توانی بە گەشتێکی دیبلۆماسی بۆ فەرەنسا ، سەرکەوتووانە ئەو ئابڵوقانە بشکێنێت و ڕایەڵی دیبلۆماسی و ئابووری دووبارە گرێ بداتەوە بە جیھانی دەرەوە ، ئەو کاتیش وەک سەرۆکی وڵاتێک لە کۆشکی کۆماری ئیلیزێ لە لایەن سەرۆک کۆماری فەڕەنساوە پێشوازی لێکرا ، دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆک ھەرێمی کوردستان ھەڵبژێردرا ، دووبارە گەشتە دیبلۆماسی و ستراتیژییەکانی دەست پێ کردەوە ، لە ھەولێرەوە بۆ بەغدا و ئەنقەرە ، بۆ سفر کردنی کێشەکان و چارەسەر کردنی ئەو کێشانەی ساڵانێکە ھەڵپەسێراون . نێچیرڤان بارزانی لە ٣ قوناغی ئاوەدانکردنەوە، بەرگری، ژیاندنە وە و ھە ستاندنە وە ی کوردستان رولی زور کە ورە ی بینی. بەم باکگراوندە و بە و دەسە لاتە ی کە وە ک سەرۆکی کوردستان دەیبیت، پێم وایە کوردستان پێدەنێتە زیاتر خو سە لماندن وە ک کیانیکی سە ربە خو، ناساندنی کوردستان وەک ولاتیکی جیاواز لە عراق، وەک ھەمیشە دیپلۆماسیەتێکی سەرکەوتو! نێچیرڤان بارزانی بووە ھوی ئاوەدانی کوردستان و پێشکەوتنی، بەڵام باخە وان ھەرچەندە باش و کارامە بیت، باخە کەی ” بژار”ی ھە ر دەبێت! بویە پێویستە ئەمجارە ھە ر خوی لە گە ل دام و دە زگاکان و کە سانی دلسوز و شارەزا دە ست بکە ن بە ” بژار” کردن و چی گەندە ڵ و مشە خۆر و قورغکار ە بە ریگای یاسایی و رێکاری پیویست لە کوردستان رامالن،و کوردستان بە رە و بنیاتنانی ژێرخانیکی پتەوو سەرخانێکی مودێرن بروات”.ئەمڕۆیش سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە لایەن سەرۆک کۆمار و وەزیری دەروەی فەڕەنسا پێشوازی فەرمی لێ دەکرێت لە لایەن وڵاتێکی زلھێزی وەک فەرەنساوە کە ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتێکی گەورەی خاوەن دەسەڵاتە لە ئەوروپا ، نیشانەی ئەوەیە کە ھەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگی ئابووری و سیاسی ھەیە لە ناوچەکەدا و سەرۆک نێچیرڤان بارزانیش بەو پەیوەندییە سیاسیەیی کە ھەیەتی و بە کاریزما و دیبلۆماسی خۆی دەتوانێت ئەم ھەرێمە بەرەو کەناری ئارامی و خۆش گوزەرانی بەرێت.ئەوەی ئەمڕۆ لە شێوازی مامەڵکردنی دیپلۆماسی وڵاتی فەرەنسا و وڵاتانی تر بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی دەستووری متمانەپێکراو دەەبینرێت ، ھاوشێوەی مامەڵەکردنە لەگەڵ وڵاتێکی سەربەخۆ ، ئەمەش بۆ گرتنەبەر سیاسەت و دیپلۆماسی سەرۆک بارزانیی کە ئەندازیار ئەو پەیوەندییانە بووە و لەھەمانکاتیشدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کە لە ماوەی رابردوو، بەھەموو توانایەکەوە توانیی رووبەرووی پیلانگێری و گەمارۆدانەکان بووە وھەروەھا خۆراگری و فیداکاری ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ پاراستنی دەسکەوتەکان ..کاتێک کە سەرۆکی فەرەنسا بەشێوەیەکی فەرمی بانگێشتی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕیزدار ( نێچیرڤان بارزانی) کرد بۆ سەردانی ئەو وولاتە، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕیزدار (نێچیرڤان بارزانی) سەردانی وولاتی فەرەنسای کردو بەشێوازێکی فەرمی و لەلایەن سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوئیل ماکرون پێشوازی لێکرا.
سەردانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ فەرەنسا لەم کاتەدا گۆرانکاریەکی گەورە دروست دەکات چونکە فەرەنسا دەیەویت پێگەی خۆی لەناوچەکەدا دروست بکاتەوە و جاریکی تر وینەی نەخشەی سیاسی بۆ خۆی دروست بکاتەوە، ئەمەش خۆی لەخۆیدا کاریگەری لەسەر ھەموو نەخشەی ناوچەکە دەبێت، زۆربەی چاودیرانی سیاسی جەختلەوە دەکەنەوە ئەم ھەنگاوەی فەرەنسا بەشیکە لەو ھەنگاوانەی کە بەبەردەوامی حکومەتی فەرەنسا پشتگیری لەگەلی کورد کردووە، ئێستاش لەم کاتەدا فەرەنسیەکان دەیانەویت ئەو ھەولە دووبارە بکەنەوە کەچۆن ساڵی ١٩٩١ توانییان کاریگەرییان لەسەر ناوچەکە ھەبێت.
Top