زیاتر لە حەوت دەیەی هاتنە مەیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتی مستەفا بارزانیی و لە ئێستاشدا سەرۆك مسعود بارزانیی ، بە پێی قۆناغ و بارودۆخ هەنگاو هەنگاو بەرەو پێشەوە تا گەیشتن بە قۆناغی سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی .خۆخوێندنەوە و واقعیبینی و بەرجەستەكردنی ئەو دروشمانەیه كە لەپێناویدا خەباتی كردووە، گرنگترین ئامانج و دروشمیش كە لە ڕابردوو ئەنجامی هەبووە، دەكرێت لەچەند خاڵێك باسبكرێت.دیموكراسی، دروشمی دیموكراسی و پێداگیریكردن لەسەر مافی نەتەوەكان لە چوارچێوەی وڵاتێكی وەك عێراق، یەكێك بوو لە سەرەتاترین دروشمەكانی پارتی و بەردەوام لە رێگای خەباتی خۆیەوە جەختی لەسەر دیموكراسی دەكردەوە، لەوەیە بگوترێ خەباتی چەكداری و دروشمی دیموكراسیەت دوو شتی پێچەوانەن، بەڵام بۆ پارێزگاریكردن و بەدەسهێنانی مافی شەرعی خۆی شەڕی لە هەموو بەدیلێك بە باشتر زانیوە.ئۆتۆنۆمی، دروشمێكی دیاری پارتی بووە، كە ئەمیش دەسكەوتێكی گەورەی نەتەوەیی لێ بەرهەم هات، كە داننانبوو بە مافی نەتەوەیەك، بۆیە ناكرێ ئەم شانازییە وەك دەسكەوتێكی نەتەوەیی هەژمار نەكرێت.فیدراڵیزم، ئەو هەنگاوە بوو، كە باشووری كوردستان لە ئەنجامی خەباتێكی پڕ خوێنبەخشین، توانی لە ناوچەكەدا نمونەیەكی شایستە نیشان بدات، ئەویش دامەزراندنی پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بوو.سەربەخۆیی، پارتی لە كۆنگرەی سَیانزەی خۆیدا، دروشم و هەنگاوی سەربەخۆیی هێنایەوە ناو ئەجێندای خۆی و بەشێكی زۆری خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی لەسەر ئەم هەنگاوە بونیادنا، ڕەنگە لە ڕابردوودا ئەزموونیسەربەخۆیی بۆ پارتی، بڕیارێكی سەختبووبێت، بەڵام پاشەكشەكردن لەم بڕیارە سەختترە، چونكە چۆن لە پێناو سەرجەم دروشمەكانی پێشوویدا قوربانی بەخشیوە، لەم هەنگاوە مەزنەیەشدا بەدڵنیایەوە پێشەنگی قوربانی بەخشین لای پارتی دەمێنێتەوە و نەیارانی كوردو پارتیش باش لەوە تێگەیشتوون، هەر كاتێك پارتی و بارزانی دروشمێكی بەرزكردەوە، بەهەر نرخێكی قوربانی بەخشینبێ، بە ئەنجامی دەگەیەنێ. سەرۆك بارزانی وەك دڵسۆز و خەمخۆری گەلی كورد و پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە بوونەتە رەمزێك بۆ كۆكردنەوە و یەكریزی گشت هێزولایەنەكان چونكە ستراتیژی پارتی وبارزانیی لە سەر بناغەی یەكهەڵوێستی و یەكدەنگییە و هەمیشە بەكلیلی گەیشتن بە مافەرەواكانی زانییووە . بۆیە پارتی تاكە هێزی باوەرپێكراو متمانە پێكراو بووە لەلایەن خەڵك و گەل و وڵاتانی جیهان. بێگومان ئەمەش هەمووی دەگەرێتەوە بۆ پێگە و سە نگی پارتی و ئەو سیاسەتە حەكیم و راستۆگیەی جەنابی سەرۆك بارزانی كە هەمیشە و هەمیشە بووە بە هۆكاری بەرزكردنەوە و هێشتنەوەی گەلی كورد لەهەر 4 پارچەی كوردستان لە پلەیەكی هەرە بڵند. هەروەها جەنابی سەرۆك بارزانی تاكە سەركردەیە كە بۆتە جێگای ڕاوێژ و پرس پێكردن لەلای لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و سیاسیەكانی عراق بەگشتی و كوردانی سێ پارچەی دیكەی كوردستان و گشت وڵاتانی جیهان. بێگومان ناحەزان و خائینان و دوژمنانی كورد چ لەناوخۆ چ لەدەرەوە، گەلێ زۆرە بەتایبەتیش دوژمنانی پارتی كە گشت ساتێ بە حەسرەتی ئەوە سەر دەنێنەوە كە ڕۆژێك لەرۆژان ئەو هێزوو گەورەیی و قودرەتەی پارتی لەكەدار بكەن و ناكۆكی و ئاژاوە بخەنە نێو ریزەكانی پارتی. بەڵام نەك نەیان توانیوە بەڵكوو گشت ساتێ بەزەری خودی خۆیان شكاوەتەوە و سوك و رسوا بونە چ لەلای خەڵكی بەشەرەفی كوردستان چ لەدەرەوەی كوردستان و وڵاتانی جیهان. نەوە دوای نەوە پارتی هەروەك خۆی بە ئایدیۆڵوجیایێكی نەگۆڕ ماوەتەوە لەسەر بەرگری كردن و پاراستنی مافەڕەواكانی تەواوی خەڵكی كوردستان. لەلایەكی دیكەشەوە پارتی هەردەم پارووێكی ژەهراوی بووە بۆ خائینان و دوژمنانی كورد و كوردستان . پارتی وەكوو تاكە هێزوو تاكە حزب، نەوە لەدوای لەدوای نەوە پاش شۆرشە یەك لەدوای یەكەكانی شێخ ئەحمەدی بارزانی و شێخ عبدلسلام بارزانی و شیخ محمود و قازی محمد و بارزانی نمر، بووە بە ئاڵا هەڵگر و سەنگەری بەرگریكردن لە میلەت و وڵات.ناحەزان و خائینان هەمیشە بەم حەسرەتەوە سەر بنێنەوە تا پارتی،بارزانیی بسرٍنەوە و دەسكەوتەكان لەناو ببەن ، بەپێچەوانەوە هەموو ئەو هەوڵە نەزۆكانە زیاتر گرووتین دەدات بە پارتی و جەماوەری پارتی لەبەرگری كردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و لە پێناو دەسكەوتی زیاتر و پێشكەوتنی زیاتر و بەرەو ئایندەیەكی گەشتر.
لەو كاتەوە سەرۆك بارزانی ناو و شانازیی " پێشمەرگە" بوونی لەلایەن مستەفا بارزانیی پێبەخشراوە ،ئەوا جگە لە گەیاندنی دۆزی رەوای نەتەوەەكەی هیچ پۆست و پایە لایی بەرێزیان گرنگی نەبووە و خۆی بە موڵكی كورد و كورستانی بە نیشتینانی خۆی زانیووە .ئەوەی لە ماوەی رابردوو تا بە ئەمرۆ هەستی پێكرا بێت و نەیارانی كورد چ لە نێو خۆ و چە دەرەكی كارو پیلانگیریان بۆ كرد بێت لێدانی كەسایەتی و پێگەی سەرۆك بارزانییە . بە كورتیی هۆكارەكەس بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە بەرێزیان داكۆكیكاریی سەرسەخستی مافەرەواكانی كوردن نەك لە بەشێك بەڵكو هەموو كوردستانی داگیركراو ئەمەش بۆتە جێی نیگەرانی وڵاتانی داگیركەری كوردستان ولەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، رۆڵی سەرۆك مسعود بارزانی لە چەسپاندنی پێگەیەكی نێودەوڵەتیی دیار و رۆڵێكی ئیقلیمی چالاك بۆ هەرێمی كوردستان بۆتە بەشێك لە راستییەكانی واقیع و دۆست و دوژمن شاهیدی بۆ دەدات.سەرۆك بارزانی هەمووكات گوتوویەتی من پێشمەرگەیەكم لەكوردستان هیچ كات نەم ویستووە خزمەت كردنی خۆم بۆ پلەو پۆست و بەرژەوەندی تایبەت بەكاربهێنم، هەروەها لەكۆتای رۆژی سەرۆكایەتی هەرێم دا دووبارەی كردەوەو گوتی من پیشەم پێشمەرگەیەو هەر بەپێشمەرگایەتی دەمێنمەوە لەناوتان، ئەمانەی دەسكەوت و سیاسەتی ژیروو بوێرانەی سەرۆك بارزانی وای كرد كوردستان چۆك نەدات وو بوێر بێت و ئێستا كوردستان سەرۆكێكی پێشمەرگەی هەیە بۆیە هەمیشە لەپێشەنگ و لەسەركەوتن دایە. جەنابی سەرۆك بارزانی ئەگەر كورسی ویستبا كاتێك كە هێرش كرا سەر كوردستان وەك هەندێك كەس خۆیی لە ڤێلاكانی حەشاردەدا یان لە دەرەوەی ولات خەریكی كەیف و سەفا دەبوو بەلام لەو كات ڤێلاكانی جەنابی سەرۆك ساترەكانی پێشمەرگە بون گەشتەكانی سەرۆك بۆ دەرەوەی ولات نەبوو بەلكو بۆ میحوەرەكانی پێشمەرگە بوون كورسی مولكی كەس نییە بەلام جەنابی سەرۆك مولكی میللەتێكە. سەرۆك بارزانی لە میانەی سەركەوتنە گەورەكانی بۆ دەربڕینێكی ورد بۆ داواكارییە رەوایەكانی گەلی كوردستان و پابەندبوونی بە پرەنسیپی ئازادی و سەربەخۆیی و مافی گەلەكەمان لە بڕیاردانی چارەنووسی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی میحوەری ئیقلیمی دەركەوت، بەمەش توانی بگاتە تێگەیشتنی ئیقلیمی و ستراتیژی لەگەڵ گرنگترین دەوڵەتانی ناوچەكە.سەرۆك بارزانی نە لەرابردوو نە لە داهاتووش پێوستی بە پۆست و پایە نییە كەسایەتی بەرێزیان و پێشمەرگایەتی و باگراوەندی بەرێزیان شاهیدی ئەو راستییە .